riklam

دۆست و دوژمن حساب بۆ رۆڵی یەكێتی دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 11:49 AM - 2020-06-01
.

.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی كاریگەری هەبووە لە پڕۆسەی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەكە و زۆرێك لە لایەنە سیاسییەكانیش پێیان وایە كە یەكێتی وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات توانێوێتی چەندین دەستكەوتی گرنگ بۆ كوردستان بەدەستبهێنێت هاوكات پێشیان وایە یەكێتی لەو پێناوەدا هەزاران شەهیدی داوە هەر بۆیە لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچەكە حسابی تایبەتی بۆ دەكرێت.

یەكێتی بە توندی روبەڕووی سیاسەتی تەبعیس و تەعبیر و تەرحیل بووە وە 

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبارەی رۆڵی یەكێتی لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بۆ PUKmedia دواو وتی:  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای هەرەسهێنانی شۆڕش لە ساڵی 1975بە سەرەتایەكی زۆر گرنگ و كاریگەر دەستیپێكرد كە سەردەمی بێ هیوایی گەلی كورد و ئەوپەڕی بەهێزی رژێمی بەعس بوو، یەكێتی بە توندی روبەڕووی سیاسەتی تەبعیس و تەعبیر و تەرحیل بووەوە و مێژوویەكی پرشنگداری تۆماركرد، كە بێ گومان لەو پێناوەشدا سەدان رۆڵەی كورد بە پێشمەرگە و ئەوانەشی لە قەسابخانەكانی موسڵ و ئەبوغرێب و هەیئەی خاسەی كەركوك و زیندانەكانی تردا بوون شەهید بوون.

وتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی گەورەی هەبوو لە دروستكردنی راپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991 ی گەلی كورد و بونیادنانی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان، جگە لەوەی ئەندامەكانی بە كەسانی رۆشنبیر و خوێندەوار ناسرابوون.

ئەبوبەكر هەڵەدنی وتیشی: یەكێتی پێش راپەڕین جیاوازە لە یەكێتی دوای راپەڕین و بەشدار لە پڕۆسەی حوكمڕانی هەرێم، چونكە لەم دۆخە ناهەموارەی حوكمڕانی كوردستاندا یەكێتیش بەرپرسیارە.

وتیشی: ئومێدەوارین یەكێتی بگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی خۆی و مۆدێلێكی دیكەی حوكمڕانی پڕ لە شەفافیەت و سەروەری یاسا و خزمەتگوزاری بێنێتە ئاراوە، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەتوانێت بە گەڕانەوەی بۆ رابردووی خۆی ببێتە هێزێكی سیاسی كاریگەرتر لە ئێستا.

ئومێدیشی خواست، یەكێتی بە گەڕانەوەی بۆ ئەو ئامانجانەی كە لە پێناویدا دامەزراوە ئێستای حوكمڕانی خۆی ببەستێتەوە بە خەباتی پێشمەرگایەتی و روبەڕوبوونەوەی رژێمی بەعسی لەناوچوو، وتیشی: جێی خۆیەتی لە یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیداپیرۆزبایی لە سەرجەم سەركردە و هەڤاڵان و كادر و لایەنگرانی یەكێتی بكەین.

یەكێتی بۆ راگرتنی باڵانسی هێز و حوكمڕانی هەرێمی كوردستان گرنگە

هاوكات هەر لەو بارەیەوە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ PUKmedia دواو وتی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ راگرتنی باڵانسی هێز و حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان گرنگە بەتایبەت كە ئێستا بەشدارێكی سەرەكی حكومەتە، گرنگیشە كە یەكێتی پێداچوونەوە بكات بە چۆنێتی بەشداریكردنی لە حكومەت و چۆنێتی مامەڵەی لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی دیكەدا بەتایبەت كە دوای بەستنی كۆنگرەی چوارەمی خۆی بەشێوەیەكی نوێ دەردەكەوێت و یەكگرتوو یەكدەنگترە كە ئەمەش بە خاڵێكی بەهێزتربوونی دادەنرێت.

وتیشی: بەهێزی یەكێتی لە رووی سیاسی و چەكدارییەوە لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە.

یەكێتی گەورەترین هێزی كوردستانی عیراقییە لەدوای هەرەسی شۆڕش هاتووەتە گۆڕەپانی سیاسی ناوچەكە

سەڵاح رەشید نووسەر و سیاسەتمەدار لەبارەی رۆڵی یەكێتی لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بۆ PUKmedia دواو وتی:  گەورەترین هێزی كوردستانی عیراقییە كە لەدوای هەرەسی شۆڕش هاتووەتە گۆڕەپانی سیاسی ناوچەكە، یەكێتی توانی ئەو بەستەڵەكە بتوێنێتەوە كە لەدوای رێككەوتننامەی جەزائیری ساڵی 1975 ەوە هاتبووە ئاراوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی كاریگەری هەبووە لە خەباتی رزگاری خوازی گەلی كورد

سەڵاح رەشید وتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی كاریگەر و كارای هەبووە لە خەباتی رزگاری خوازی گەلی كورد و ژمارەی شەهید و قوربانییەكانی و ئەوانەی لە زیندانەكاندا هەڵواسران و ئەشكەنجە دەدران گەواهیدەری ئەو راستییەن.

راشیگەیاند: یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی بەهێزبوون و بەردەوامی لە خەباتی یەكێتی ئەوەبوو كە سەرۆك مام جەلال دایمەزراند و رابەرایەتی دەكرد تا گەیاندییە ئەمڕۆ.

سەڵاح رەشید وتیشی: هیوادارین یەكێتی هەر ئەو یەكێتییەی جارانبێت كە دۆست و دوژمن حسابی تایبەتی بۆ دەكرد و وەك رابردوو ئەستێرەی لە ئاسمانی سیاسی و حوكمڕانی هەرێم و ناوچەكەدا بگەشێتەوە.

PUKmedia ئا/ ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket