riklam

چل و پێنج ساڵ خەبات و تێكۆشان

ی.ن.ک‌‌ 10:08 AM - 2020-06-01
.

.

چل و پێنج ساڵ خەبات، ھێشتا رێی تێكۆشان سەرەتایە ,ی ن ك  سەختیی زۆری  لەبەردەم دایە  

ھەمیشە یادكردنەوەی رابردو و مێژوی ھێزێكی وەك ی ن ك  ،بۆ كۆمەڵانی خەڵك و تێكۆشەرەكانی و ھێزە سیاسییەكانی تر  پێویستییەكی لەبیر نەكراوە ،ھەم بۆ ئەوەی نەوەكان بەو قۆناغ و مێژوە سەختە ئاشنا بن كە ئەم ھێزەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی تیادا دامەزرا و شانی دایە بەر دژوارترین بارودۆخ و سەرلەنوێ  ئومێدبەخشین بە  خەبات ،ھەم بۆ پیاچونەوە بەو مێژوەدا كە دەرس و پەندیان لێ وەربگیرێت درێژە بدرێت بە لایەنە پۆزەتیڤەكان ،ھەنگاو و لایەنە نێگەتیڤەكانیش بخاتە لاوە و دوبارەیان نەكاتەوە .ئەو مێژوە پرشنگدارە  ھەوراز و نشێوی زۆری بەخۆوە بینیوە  ھەمو شكست و ئەنگاوتنێك بۆ ی ن ك  بونەتە دەسپێك و یەكەم ھەنگاوی ھەستانەوە و  راستكردنەوە  .ئەمڕۆ حزبەكەمان وەك ھەر حزبێكی خاوەن جھان بینیی واقیعیی پێشكەوتنخواز  روبەڕوی چەندین ئاڵنگاریی بوەتەوە لەریزی پێشەوەیان  ئاڵنگاریی ململانێكانی ناوخۆی حزب،كە ئەمەیان بەھۆی  نامۆ بونی كۆمەڵی كوردستان بەمجۆرە ژیانی رێكخراوەییە تا رادەیەك  زیانی گەیاند بە تایبەتیی دوای دوركەوتنەوەی سەرۆك مامجەلال  سكرتێری گشتیی كە شارەزایانە ئەیتوانی ئیدارەی ململانێكان بدات ،ئەگەرچی ھەموشی فیكریی نەبو .بەڵام چاوەڕوان ئەكرێت دوای چوارەمین كۆنگرەی گشتیی  (یەكێتیی بیروباوەڕ )زیاتر بچەسپێت و ململانێی ناوخۆی حزب بەو جۆرە شۆڕنەبێتەوە كە زیان بگەیەنێت بە ھەمو جومگەكانی حزب .دیارە ی ن ك  لەدوای چل وپێنج ساڵ خەبات ئەمڕۆ بە گیانێكی نوێبونەوەی بەھێزەوە  درێژە بە تێكۆشانی ئەدات و خۆی ساز و ئامادە كردوە بۆ سەختیی و دژورارییەكان  بە چەكێكی بیرو باوەڕی بەھێزەوە بە سود وەرگرتن لە رابردوە زێڕینەكەی و فیكری سیاسیی سەرۆك مامجەلال  و مامەڵەكردن لەگەڵ ھەلومەرجی ئێستا تا بتوانێت  یەكێتییەكەی ئاواتی ھەموان بێت لە ئاست رێكخستنەوەی ناو خۆی ھەرێمی كوردستان و داڕشتنی بناغەی ئاشتبونەوەی گشتیی سیاسیی لەگەڵ ھەمو ھێزە راستەقینەكان لەھەردو ئاستیی كوردستانیی( بە بەشەكانی تریشەوە) ،عێراقیی،ناوچەیی و جیھانیی .دیارە ی ن ك  كە ھێزێكی حساب بۆ كراوی گەورەیە لە كوردستاندا  ئەرك و قورسایی گەورەشی لەسەرشانە لە بوارەكانی دابینكردنی ئازادیی،حوكمڕانیی رێك وپێك و ھاوچەرخ ،قەڵاچۆكردنی گەندەڵیی و خۆشگوزەرانیی و ھی تریش  ،ھەرلەو روانگەیشەوە  ھەمیشە روبەڕوی رەخنە وگلەیی  جەماوەر و زۆر جار ئەگاتە  ھێرش و تانەوتەشەری ناڕەوا،ھاوكات گوشاری حزبەكان ئەبێتەوە ،ھەر بۆیە پێویستە ی ن ك سەرباریی پشو درێژیی و خۆڕاگرییە شۆڕشگێڕانەكەی كە لەسەری راھاتوە ،پێویستە بۆ ئەم قۆناغە زیاتر چاكی لێ ھەڵماڵێت  و لە ھەر ھێزێكی تر زیاتر  خۆی ماندو بكات بۆ بوژانەوەی پرۆسەی سیاسیی كە پەكی كەوتوە و زیندو كردنەوە ی ئەو دۆسیانەی  كە خەمی خەڵكە  و  پشتگوێ خراون لەگەڵ ھەڵدانەوەی دۆسییەگرنگەكانی وەك كەركوك و شەراكەت لە عێراق و پشكی ھەرێمی كوردستان لەسەر بنەما دەستورییەكان  و رێگرتن لەو دەستدرێژیانەی كە تێرۆریستان ئەیكەنە سەر ھاونیشتمانیان لەھەر جێگەیەكی وڵات بێت .بەكورتی و پوختی رێی خەبات و تێكۆشان لەم قۆناغەدا بۆیەكێتییەكان لەھەر ئاستێكدا بن سەخت و دژوارە بەڵام شەرەفی جێبەجێكردنی بەشە قورس و زۆرەكەی سپێردراوە بە حزبەكەیان .بەرزو پیرۆزبێت یادی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ھەر بەتەنیا جەژنی تێكۆشەرانی  یەكێتیی نییە بەككو جەژنی ژۆمەڵانی خەڵكی كوردستانیشە ،تێكۆشەرانمان  ھەموان شانازیی بەیەكێتیی بونیانەوە ئەكەن چ ئەوانەی كار دەكەن چ ئەوانەشی دوركەوتونەتەوە یان زیزو تۆراون .درود و سەربەرزی بۆ گیان بەختكردوەكانی ی ن ك كە بەخوێنی ئەوان ئەم رۆژە روناكە بەدیھاتوە ونابێت خوینیان بە فیڕۆ بدرێت .

بارزان شێخ عوسمان

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket