riklam

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی

ی.ن.ک‌‌ 01:21 AM - 2020-06-01
.

.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:

به‌بۆنه‌ی یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، گه‌رمترین پیرۆزبایی یٔاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ڕێکخستنە‌ دێرینه‌كان، زیندانییە سیاسییەکان، كه‌میٔه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، هاوسەرۆکان و یٔەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و سەرجەم کادیرو یٔه‌ندامان و لایه‌نگرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم.

هاوتەریب لەگەڵ یادکردنەوەو نوێبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئومێد دەکەم یٔەم یادە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ لە خەباتی مەدەنبی یەکێتبی نیشتیمانبی کوردستان بەئاڕاستەی هەنگاونان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تا لەسایەیدا کوردستانییان کەشایستەی ژیانێکی باشترن لەیٔێستادا بەیٔارامی و ئاسوودەیی ژیان بکەن.

دەخوازم یٔه‌م یاده‌ شكۆداره‌ ببێته‌مایه‌ی بەخۆداچوونەوەو خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی نوێی ناوچەکەو عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەکان بەیٔاراستەی دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەم دۆخە چەقبەستووەی لەیٔێستادا تێی کەوتووە، پشت بەست بەڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چوارەم و لەژێر ڕۆشنایی ڕوانگە‌و ئامۆژگارییەکانی سەرۆک(مام جه‌لال).

نەمری بۆ ڕۆحی شەهیدان و ژیانێکی شایستەتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

‎د.رێواز فایه‌ق ‎

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

31/5/5/2020

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket