riklam

د.جوان ئیحسان: بەهەمان گڕوتینی ڕۆژانی خەباتی شاخ بەردەوام دەبین

ی.ن.ک‌‌ 12:00 AM - 2020-06-01
.

.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی 45 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیەوە بڵاوكردەوە.

 

دەقی پەیامەكە: 

بەرزو پیرۆزبێت یادی ( ٤٥ ) ساڵەی حیزبی شەهیدان

كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەكان ، كەم ئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیی ،بەم بۆنە شكۆدارەوە كەیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەمانە پیرۆزباییەكی گەرمی خەبات و تێكۆشان و خۆڕاگریتان لێدەكەم و سڵاو دەنێرم بۆڕۆحی پاكی مامۆستای ڕابەری كوردایەتی و دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڤاڵ سەرۆك (مام جەلال)، ئەمساڵ ئەم یادە پیرۆزە ئاوێزانە لەگەڵ نوێبوونەوەویەكڕیزی و یەكدەنگی یەكێتییەكەمان لەسەرهەمان دروشم و ئامۆژگاریەكانی مامی گەورەمان ودڵسۆزانی یەكێتی دڵنیا دەكەمەوە كەیەكێتییەكەتان خوێنێكی تازەی بەبەردا هاتووەو بەگوڕتر لەجاران تێدەكۆشێت ، ئێمەیش وەك خوێندكارێكی ڕێبازەكەی مام بەڵێن دەدەین بەهەمان گڕوتینی ڕۆژانی خەباتی شاخ بەردەوام بین بۆ پاراستنی یەكێتی ناویەكێتییەكەمان و پاراستنی یەك پارچەیی خاكی پیرۆزی كوردستان و بەدەست هێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان .

بەداخەوە ئەم یادە پیرۆزە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، تەئكید لەسەرجەم هەڤاڵانی یەكێتی دەكەینەوە لەبەرخۆپارێزی و پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەكان هیچ بۆنەیەكی جەماوەری سازناكرێت ، لەبەرپاراستنی گیانی هاوڵاتیان و بۆچاكەی گشتی پابەند دەبین ، دووبارە بەرزوپیرۆزبێت یادی دامەزراندنی یەكێتییەكەمان وڕۆحی بەرزەفڕی سەرۆك مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان شادو ڕێبازو ڕێگەیان بەردەوام .

دكتۆر جوان احسان فوزی

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

 

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket