riklam

پیرۆزبایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 10:04 PM - 2020-05-31
.

.

پیرۆزبایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات و  هیواده‌خوازێت ئه‌م یاده‌، ده‌رفه‌تێك بێت بۆ باشتركردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسیی نێوان هه‌ر دوولاو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی 45هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی  سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین.
هیواخوازین ئه‌م یاده‌، ده‌رفه‌تێك بێت بۆ باشتركردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسیی نێوان هه‌ر دوولا و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێناو ده‌ربازكردنی میلله‌ته‌كه‌مان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ دژواره‌، له‌هه‌مانكاتدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و په‌یڕه‌وكردنی چاكسازی گشتگیر كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان بێت.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
٣١ی ٥ی ٢٠٢٠


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket