riklam

زۆرترین ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌هه‌رێم تۆماركرا

کوردستان 09:04 PM - 2020-05-31
.

.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 101 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكران، كه‌ پیاو و ژن و كچ و كوڕی گه‌نجن به‌ ھه‌موو ته‌مه‌نه‌كانه‌وه‌، شه‌ش تووشبوو به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینه‌ی گه‌شتیان ھه‌یه‌ و 93 تووشبوو نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان ھه‌بووه‌ و پشكنینیان بۆكراوه‌و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌.

به‌مشێوه‌یه‌...
51 له‌وان دانیشتووی قه‌زای پێنجوین
42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
3 دانیشتووی وارماوه‌
1 دانیشتووی قه‌زای كه‌لار
1 دانێشتووی قه‌زای كفری
1 دانیشتووی قه‌زای خانه‌قین
1 دانیشتووی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌
1 دنیشتووی شاری به‌غدا


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket