riklam

په‌یڤێك بۆ ساڵرۆژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 07:54 PM - 2020-05-31
.

.

هه‌موو حیزبێك له‌ ره‌وتی سیاسیی خۆیدا پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌، زیندوویه‌تی هه‌ر حیزبێك په‌یوه‌سته‌ به‌ توانای ره‌خنه‌ له‌ خۆگرتن و بووێریی كادیر و سه‌ركرده‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌ پرۆسه‌ی به‌خۆداهاتنه‌وه‌ و وریابوونه‌وه‌ و وریاكردنه‌وه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسییه‌ راسته‌قینه‌ و چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ، هه‌ر حیزبێك پێی وابێ دنیا شامی شه‌ریفه‌ و هیچ ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌ك له‌ ڕێیدا نیه‌ ئه‌وه‌ حیزبێكی غافڵ و بێ ئامانجه‌ و زوو یا دره‌نگ به‌لادا ده‌كه‌وێت و ده‌بێت به‌ به‌شێك له‌ مێژوو ئه‌گه‌ر به‌ر نه‌فرینی مێژوویش نه‌كه‌وێ هیچ كه‌س بۆ نه‌مانی نیگه‌را نابێت .

هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ قۆناغه‌ جۆراوجۆره‌كاندا توانیومانه‌ به‌رگه‌ی گۆڕانكاریی و بارو دۆخه‌ ترسناكه‌كان بگرین و وێڕای پارێزگاریی له‌ پێكهاته‌ی فیكریی و سیاسیی به‌رگری له‌ پێگه‌و هه‌ڵوێسته‌ مه‌بده‌ئییه‌كانمان بكه‌ین ، چونكه‌ به‌ درێژایی مێژووی خه‌باتمان و به‌ پانتایی هه‌موو كوردستان و به‌ قووڵایی به‌شدارییمان له‌ پرۆسه‌ی كاری حیزبی و جه‌ماوه‌ریی حیزبێكی كراوه‌ و ره‌خنه‌گر بووین و ئاماده‌بووین پێش ره‌خنه‌گرتن له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ ره‌خنه‌ له‌ خۆمان بگرین و به‌رده‌وام خۆمان نوێ بكه‌ینه‌وه‌ و ده‌ستكاریی زۆر له‌ تاكتیك و په‌یكه‌ر و دیسپلینه‌ حیزبییه‌كان بكه‌ین، و سه‌باره‌ت به‌ خۆمان و ده‌ور وبه‌ر دۆگم و چه‌قبه‌ستوو نه‌بین و هه‌میشه‌ رۆئیای نوێمان پێ بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان  .

به‌تایبه‌تی دوای كۆچی دوایی مامی گه‌وره‌مان كه‌ كاریزمایه‌كی گه‌وره‌ و چه‌ترێكی مێژوویی بوو بۆ هه‌موو خه‌باتگێڕانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، و به‌ كۆچی خۆی كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی بۆ هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و هه‌موو تاكێكی یه‌كێتی دروستكرد ، یه‌كێتی به‌ هیممه‌ت و توانای كادیران وسه‌ركرده‌ گه‌نجه‌كانی توانی جارێكی تر پابه‌ندیی و وه‌فاداریی خۆی بۆ مام و ریبازه‌كه‌ی دووپات بكاته‌وه‌ و له‌ ساته‌وه‌ختێكی ئێجگار هه‌ستیاردا  كۆنگره‌یه‌كی نموونه‌یی و نه‌وعیی ببه‌ستێت و له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا خۆی نوێبكاته‌وه‌ .

له‌ روانگه‌ی وێناكردنی داهاتووی حیزبه‌وه‌ ، بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ، بۆ سیاسه‌ته‌كانی ، بۆ به‌رنامه‌ ئابووریی و شارستانییه‌كانی ، بۆ ریزبه‌ندییه‌ ریكخراوه‌یی و پله‌ به‌ندییه‌كانی ، ته‌نانه‌ت بۆ جۆری سه‌ركردایه‌تی و زاڵًكردنی گیانی پێكه‌وه‌یی و چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌ . بۆ پارسه‌نگكردنه‌وه‌ی ته‌رازووی هێز و باڵانسی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و  قسه‌كردن له‌سه‌ر دوارۆژی كوردستان له‌هه‌موو ئه‌م پرسانه‌دا كۆنگره‌ی یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو بوو، یه‌كێتییه‌كان توانییان ئومێدێكی تازه‌ بده‌نه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌ پیشمه‌رگه‌ و به‌ شه‌هیدان و به‌ ریكخستنه‌كان و به‌ هه‌موو كوردێكی خه‌باتگێر و دلسۆز له‌ كوردستان و له‌ تاراوگه‌ ، كه‌ دۆزی ره‌وای كورستان هه‌میشه‌ پاریزگار و داكۆكیكاری ماندوونه‌ناسی هه‌یه‌ و گه‌لی كوردستان كه‌شتیوان و پشتیوانی ناوخۆیی زیره‌ك و وریای هه‌یه‌ .

ئه‌وه‌ی لێره‌دا له‌ سالرۆژی دامه‌زراندنی یه‌وكێتیدا بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ جاران زیاتر خه‌ریكی پیاده‌ و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ و پرۆگرامی نوێی یه‌كێتی بین و سه‌ره‌ڕای جیاوازی سه‌لیقه‌ و بۆچوونمان پارێزگاریی له‌و فره‌چه‌شنی و مۆزاییكه‌ سیاسییه‌ ریكخراوه‌ییه‌ بكه‌ین و به‌ برشت و بریارێكی به‌هیزه‌وه‌ رووبه‌رووی ئاسته‌نگ و كێشه‌كان ببینه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها ئه‌و ئیراده‌یه‌شمان هه‌بێت كه‌ ره‌خنه‌گرتن و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و كه‌مو كورتییه‌كان بكه‌ینه‌ كه‌لتوورێكی رۆژانه‌ له‌ ژیانی حیزبی و رێكخراوه‌ییماندا و ئه‌و عورفه‌ سیاسییه‌ به‌رزه‌ی مامی گه‌وره‌مان هه‌میشه‌ له‌ به‌رچاو بێت كه‌ ئێمه‌ حیزبی جه‌ماوه‌ری كوردستانین به‌بێ هه‌لاواردنی ناوچه‌ و گرووپ و ده‌سته‌ و هۆز ه‌كان و به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌خۆمان بایی ببین و ته‌جاوزی هه‌موو ئه‌نانیه‌ت و خۆپه‌رستییه‌ك بكه‌ین له‌ پێناوی سه‌لماندنی مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستان و جێگیر كردنی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و هاوبه‌شیی  سیاسی  و ئابووری و هه‌رگیز له‌ هیچ لایه‌نێك پاوانخوازیی و قونته‌راتی سیاسی قبووڵ نه‌كه‌ین .

پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌ مه‌زنه‌ له‌ هاوسه‌رۆكان و هه‌موو یه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌ندامانی یه‌كێتی له‌ ئۆرگان و مه‌كته‌ب و دامه‌زراوه‌ كانی یه‌كێتی و هه‌موو كوردستانییانی دڵسۆز ده‌كه‌م و سڵاو و رێز و نه‌وازش بۆ گیانی به‌رز و نه‌مریی سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی شۆرشی ره‌وای گه‌لی كوردستان .

سۆزان ئه‌نوه‌ر

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket