شۆكی دونیابینی نوێی یه‌كێتی !
ی.ن.ک 07:46 PM - 2020-05-31.
جیاواز له ساڵانی چه‌قبه‌ستوویی و پاشه‌كشه ، ئه‌مساڵ له یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا یه‌كێتیه‌كان به روحێكی سه‌وزتر و وره‌یه‌كی به‌رز تره‌وه به‌ره‌و نوێ بونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن ، هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه چوست و چالاكن ، بۆیه یه‌كێتی وه‌كو سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی بۆته‌وه جێی ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و له‌هه‌مان كاتدا نه‌یاره ته‌قلیدییه‌كانی توشی شۆكی سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆرشی نوێی كردۆته‌وه .
له كۆنگره‌ی چواره‌میدا ، له گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگه بابه‌تی و دروستكراوه‌كانیشدا بۆی ، چی له ده‌ره‌وه حزب و چی له ناوخۆی خۆیدا به‌ڵام یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو بوو له سه‌رخستنی و به‌دیهێنانی گۆڕانكاری گه‌وره له فۆرمی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا و توانی ماڵه په‌رته‌وازه‌و شێواوه‌كه‌ی یه‌كبخاته‌وه و بریار له كوچه‌و لاكۆڵان و ماڵه دراوسێكانیه‌وه كۆ بكاته‌وه وبیباته‌وه ده‌باشان .
سه‌رباری ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی سیاسی و ئابوری داروخاو و نه‌هامه‌تی بێ موچه‌ییه‌دا كه هه‌موی پێكه‌و به‌رۆكی گرتوین ، نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی له‌بری هه‌ماهه‌نگی و بیركردنه‌وه‌ی دروست بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه و گه‌یاندنی كوردستان به كه‌ناری ئارام ، سه‌رقاڵی پیلانگێڕین له دژی یه‌كێتی و چاویان به‌گه‌شانه‌وه‌ی روحه سه‌وزه‌كه‌ی هه‌ڵنایه و هه‌موو هه‌وڵێكێان بۆته ئه‌وه‌ی چۆن و به‌چی شێوه‌یه‌ك ڕایگرن و هه‌نگاوه‌كانی په‌ك بخه‌ن و دوبه‌ركی بخه‌نه‌وه نێوماڵیه‌وه و جارێكی تر بڕیار له ده‌باشانه‌وه بخرێته‌وه لاكۆڵان سه‌ر جاده .
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه سه‌ركردایه‌تی نوێ و هاوسه‌رۆكه‌كانی پشت به‌ستوو به دۆست و ئه‌ندام و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی، پشت به‌ستوو به كه‌س و كاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی پشت به‌ستوو به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پشت به‌ستوو به دونیابینیه سیاسیه‌كانی مام جه‌لال كه هه‌میشه له نوێ بوونه‌وه‌دا بوو ، جه‌سورانه ئاسته‌نگه‌كان ده‌به‌زێنن و هه‌نگاوه‌كانیان به‌رده‌وامه به‌ره‌و بونیات نانی دونیابینیه‌كی روون و نوێ بۆ مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ كۆی پرسه سیاسیه‌كاندا له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا بۆ ناوخۆی كوردستان و بۆ پرسی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان و بۆ عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌رو پارچه‌كانی تری كوردستان و جیهانیش ، دونیابینیه‌كی نوێ له‌كاری حزبی و ڕێكخراوه‌یی دونیابینی نوێ بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمرانی له كوردستان .
ئه‌وه‌ی نه‌یاریه‌كانی یه‌كێتی تۆقاندوه‌و به شێوازی جۆراوجۆر گوزارشتی لێ ده‌كه‌ن ئه‌و دونیابینیه نوێیه‌یه كه یه‌كێتی به‌و په‌ڕی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه بڕیاری لێ داوه چونكه مێژوویه‌كیان له گه‌ڵ بڕیار‌و ئیراده‌ی ئه‌م حزبه‌دا هه‌یه كه چۆن ده‌توانێ له قۆناغه سه‌خته‌كاندا شكست به شكست بهێنێ .
شوان داودی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23