riklam

بانكی نێوده‌وڵه‌تی: كۆرۆنا رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ عیراق به‌رزده‌كاته‌وه‌

ئابوری 05:59 PM - 2020-05-31
.

.

گروپی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا پێشبینی ده‌كات، به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ئابووری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ زیاتر له‌ پێشبینییه‌كانی پێشووی، پاشه‌كشه‌ بكات‌و عیراق ‌و لوبنان له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌بن كه‌ رێژه‌ی هه‌ژاری تێیاندا زیاد ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، پێشبینی ده‌كرێت كۆ به‌رهه‌می ناوخۆی ناوچه‌كه‌ له‌سه‌دا 5 كه‌مبێته‌وه‌و ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ پشت به‌ داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستن له‌سه‌دا 6 پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌شت وڵاتی ناوچه‌كه‌ تێكڕای هه‌ژاری تێیاندا به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك لوبنان له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌دایه‌و له‌ 9.4% به‌رزده‌بێته‌وه‌‌و عیراقیش له‌پله‌ی دووه‌مدایه‌‌و له‌ 8 % هه‌ژاری تێیدا به‌رزده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket