riklam

كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی لە بێ ئومێدیدا ئومێدی گەڕاندەوە

ی.ن.ک‌‌ 05:40 PM - 2020-05-31
.

.

كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: لەوكاتەی بێ ئومێدی باڵی بەسەر هەموو كوردستاندا كێشابوو رژێمی فاشیستی بەعس لەلوتكەی هێزی خۆیدا بوو، یەكێتییی نیشتمانی كوردستان لەلایەن تێكۆشەرانی گەلەكەمان بەسەركردایەتی هەڤاڵ مام جەلال دامەزرێنراو شۆڕشی نوێ لەشاخە سەربەرزەكانی كوردستانەوە دەستپێكردو ئومێدو هیوای گەڕاندەوە بۆ گەلەكەمان.

 

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ لە (٤٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی-دا

‎جەماوەری خۆڕاگرو خۆنەویستی یەكێتی

‎ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

‎خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان 

‎پێشمەرگە قارەمانەكان، تێكۆشەرە دێرینەكان 

‎كەمئەندامانی سەنگەرو زیندانیانی سیاسی

‎گەنجان و لاوان، ژنان، خوێندكاران 

‎لە چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەمان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراِستە دەكەم.

‎چل و پێنج ساڵ لەمەوبەر، لەوكاتەی كە بێ ئومێدی باڵی بەسەر هەموو كوردستاندا كێشابووو رژێمی فاشیستی بەعس لەلوتكەی هێزی خۆیدا بوو، یەكێتییی نیشتمانی كوردستان لەلایەن تێكۆشەرانی گەلەكەمان بەسەركردایەتی هەڤاڵ مام جەلال دامەزرێنراو تەنها لەدوای ساڵێك لە دامەزراندنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمانی لە شاخە سەربەرزەكانی كوردستانەوە دەستپێكردو ئومێدو هیوای گەڕاندەوە بۆ گەلەكەمان.

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەساڵانی خەبات و قوربانیدانی خۆی سەدان پێشمەرگەو سەركردەی قارەمانی بەخشی بەنیشتمان و بەدروشمی كەم بژی و كەڵ بژی و لەپێناو كوردستانێكی ئازاددا.

‎دۆست و لایەنگران و ئەندامانی یەكێتی...

‎لە ماوەی (٤٥) ساڵی تەمەنی خۆیدا، یەكێتییەكەمان بە جۆرەها هەوراز و نشێودا تێپەڕیوە، نەیارانمان هەمیشە لە بۆسەدا بوونە بۆمان و هەوڵی شكاندن و لەناوبردنی حزبەكەمانیان داوە، كەچی هەموو جارێك بەپشتیوانی دڵسۆزان و بەیەكگرتووییمان شكستمان بەپیلانەكان هێناوەو بۆمان سەلماندوون یەكێتی هێزێكە لەبن نایە.

‎قۆناغی نەخۆشكەوتنی مام جەلال و كۆچی دوایی قۆناغێكی یەكجار سەخت و دژوار بوو بۆ هەموومان، یەكێتیی لەبەردەم ئاڵنگاری یەكجار قوڕس و گەورەدا بوو، بەردەوام بووین و یەكێتیمان لە لەتبوون پاراست.

‎ئەمڕۆش، لەساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەمان، بۆ ئەمڕۆو داهاتوو بەڵێن دەدەم لەپێناو پاراستن و گەشەپێدانی یەكێتی بەهەمان رۆحیەتی رۆژانی سەختی خەبات پارێزەری یەكێتی و رێبازی پیرۆزی شەهیدان بین.

 

‎دووبارە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەموومان پیرۆزبێ و بەم بۆنە پیرۆزەشەوە سڵاو دەنێرین بۆگیانی پاكی شەهیدانمان و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە درێژەپێدەری رێبازەكەیان دەبین و بەجێبەجێكردنی بەرنامەی یەكێتییەكەمان هەوڵ بۆ گەشەپێدان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانمان بدەین.

‎بژی كورد، بژی كوردستان

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket