riklam

فیلمی بێ نیشتمان له‌ دوایین قۆناغی ته‌كنیكی دایه‌

ئەدەب وهونەر 05:17 PM - 2020-05-31
.

.

فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" له‌ ده‌رهێنانی "توورج ئه‌سڵانی" و به‌ ڕۆڵ بینینی كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی توركیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ دوایین قۆناغی ته‌كنیكی دایه‌.

فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" (بی سرزمین) Landless له‌ به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "توورج ئه‌سڵانی" و به‌رهه‌می وڵاتی عێراق، دوای وێنه‌گرتن له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئێستا له‌ دوایین قۆناغی ته‌كنیكی دایه‌.

له‌ فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" سێیه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی "توورج ئه‌سڵانی"دا كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی وڵاتانی توركیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ چوار زمانی كوردی، توركی، عه‌ڕه‌بی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوه‌.

"توورج ئه‌سڵانی" وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن ساڵانێكه‌ فیستیڤاڵه‌ جۆراوجۆره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌شدارییه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ی بووه‌ و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ستهێناوه‌، "بێ نیشتمان" سێیه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ نوێخوازه‌ی كورد دوای فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگریی زێڕ" Gold Runner و فیلمی سینه‌مایی "جینگۆ" GINKGO دێته‌ ئه‌ژمار.

فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگریی زێڕ" له‌ یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی "ڕه‌وته‌ نوێیه‌كان" New Currents له‌ بیست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بووسان" Busan له‌ شاری بووسان له‌ وڵاتی كۆریای باشوور نمایشكرا و كاندیدی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی یه‌كه‌م و دووهه‌می ئه‌م ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌ بوو و له‌ درێژه‌دا له‌ به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای جیهان" World Cinema له‌ حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆك" Duhok له‌ هه‌رێمی كوردستان نمایشكرا و "تووره‌ج ئه‌سڵانی" بۆ ده‌رهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ سینه‌مایی خه‌ڵاتی "به‌هره‌مه‌ندی نوێی" New Talent به‌ده‌ستهێنا و له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه‌، خه‌ڵاتی "گه‌ڵای مێو" و له‌وحه‌ی فه‌خری پێبه‌خشرا.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ سینه‌مایی له‌ درێژه‌ی به‌شدارییه‌ جیهانییه‌كانی خۆیدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "چاتراپاتی شیواجی" Chhatrapati Shivaji له‌ وڵاتی هیندستان چووه‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان و خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی ئه‌م ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌ به‌ "توورج ئه‌سڵانی" و "هادی نادی" به‌خشرا.

PUKmedia مه‌نسوور جیهانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket