ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان
ریپۆرتاژ 05:05 PM - 2020-05-31.
جگه‌ره، تووتنی پێچراو له په‌ڕه كاغه‌زێكه‌وه‌یه كه ئاگر ده‌درێ و دووكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كێشرێت، جگه‌ره‌كێشانی به‌رده‌وام مرۆڤ ئالووده ده‌كات، كه به‌شێكی به‌ھۆی مادده‌ی نیكۆتینه‌وه‌یه، ھه‌روه‌ھا كێشانی جگه‌ره مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشیی دڵ و شێرپه‌نجه زیاتر ده‌كات.
ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج هه‌زارساڵ پێش ئێستا و خه‌ڵكی له‌قه‌دو گه‌ڵای دره‌خته‌كان جگه‌ره‌یان دروست كردووه و كێشاویانه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك وه‌ك شتێكی نوێ و مۆدێرن وه‌ریان گرتووه و پێیان وابووه داهێنانیان كردووه.ده‌ڵێن ،كێشانی جگه‌ره و تووتن سه‌ره‌تا له ناو خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكادا باو بووه، دواتر كه كۆلۆنیالیسته ئه‌ورووپییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه‌وه فێری جگه‌ره‌كێشان بوون و له سه‌ده‌ی شانزه‌ی زاینی‌دا تووتنیان برده‌وه بۆ ئه‌ورووپا.
هه‌ر له ساڵی (١٩٨٨ز)ه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕۆژی (٣١/٠٥)ی به ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی جگه‌ره كێشان داناوه. له‌و ڕۆژه‌دا، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كان ده‌كه‌وێته كار بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی ئه‌و ڕۆژه جیهانییه بۆ هه‌موو میلله‌تانی سه‌ر زه‌وی ڕوون بكرێته‌وه. جگه‌ره‌كێشان له كاتی ئێستادا، په‌تایه‌كه و تووشی مرۆڤایه‌تی هاتووه،
به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كان، ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان نزیكه‌ی (ملیارێك‌و 100 ملیۆن) كه‌س جگه‌ره‌كێشن، پێشبینی ده‌كرێت له دوو ده‌یه‌ی داهاتوودا ئه‌م ژماره‌یه بۆ (ملیارێك‌و 600) ملیۆن كه‌س به‌رزببێته‌وه.
كێشانی توتن ساڵانه زیاتر له 8 ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان ، به‌جۆرێك 7 ملیۆنی له كه‌سانی جگه‌ره كێشه و ملیۆنێك و 200 هه‌زار جگه‌ره‌كێشی دووه‌مینن واته خۆیان جگه‌ره‌كێش نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ده‌ژین و كارده‌كه‌ن كه جگه‌ره‌كێشن و دووچاری دوكه‌ڵ و ژه‌هره‌كانی توتن ده‌بنه‌وه ..
له 31 ی ئایاری ساڵی 2008 ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره ڕێكلامێكی دا كه بۆ جگه‌ره بكرێ، چونكه ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاند كه به پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ڕێكلامه‌كانی جگه‌ره په‌یوه‌ندی زۆری هه‌یه بۆ ڕه‌واج دان به به‌رهه‌مه‌كانی توتن و جگه‌ره و دواجار جگه‌ره‌كێشان .
جگه‌ره كێشان مانای كێشانی دووكه‌ڵی ڕووه‌كی تووتن ده‌دات، به‌مه دوو جۆری جگه‌ره كێشان هه‌یه: یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره داده‌گیرسێنێت، وه ئه‌ویتریان ئه‌و كه‌سه‌ی كه له نزیكه‌وه‌یه و دووكه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ده‌چێت و به‌وه ده‌ووترێت: جگه‌ره كێشی ده‌ستی دوو. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه جگه‌ره كێشان بڵاوه‌ی لێبكات، ئه‌وا: له ساڵی (2030) ده‌بێته هۆی كووشتنی زیاتر له هه‌شت ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كه له (80%)ی ئه‌و ڕێژه‌یه له‌و ووڵاتانه‌یه كه باری داراییان كه‌مه یان مامناوه‌نده. بۆیه ساڵی (2014) ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی په‌یامی: (زیاد كردنی زه‌ریبه‌ی له سه‌ر جگه‌ره) دیاری كردووه، له‌و هه‌وڵه‌ی كه هه‌موو ووڵاتانی جیهان زه‌ریبه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ره زیاد بكه‌ن، له هه‌موو قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردنی جگه‌ره! هه‌مووشی بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌ی به‌كه‌ر بردنی و كێشانی جگه‌ره كه‌م ببێته‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، كه: زیاد كردنی زه‌ریبه له‌سه‌ر جگه‌ره ڕێژه‌ی كێشانی جگه‌ره له‌و ووڵاتانه‌ی كه كه‌م ده‌رمه‌تن كه‌م ده‌كاته‌وه، وه هه‌روه‌ها كه‌متر هه‌رزه‌كاران و جه‌وانان ده‌ست به جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌ن. زیاد كردنی زه‌ریبه‌ی سه‌ر جگه‌ره به بڕی له (10%) ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشانی جگه‌ره‌كێشان به ڕێژه‌ی له (4%) له ووڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، وه كه‌مبوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان به ڕێژه‌ی له (8%) له ووڵاته كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و مامناوه‌نده‌كان. زیاد كردنی زه‌ریبه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ره، بووه‌ته هۆی گلدانه‌وه‌ی بڕی زۆری سه‌رمایه‌ی ووڵات. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له ساڵی (2010)، زیاد كردنی زه‌ریبه له‌سه‌ر جگه‌ره به ڕێژه‌ی له (50%) بووه هۆی گێڕانه‌وه‌ی بڕی (1.4 بلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) له (22) وڵاتی كه‌مده‌رامه‌ت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌و ووڵاتانه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌كار بێت، ئه‌وا: خزمه‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێژه‌ی (٥٠%) زیاد ده‌كات. جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و هه‌موو میلله‌تان، هه‌ر بۆیه: بۆ ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان له ساڵی (2014) چه‌ند ئامانجێك دیاریكراوه، كه: بۆ پاراستنی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و ئاینده، نه‌ك ته‌نیا له كاردانه‌وه خراپه‌كانی جگه‌ره‌كێشان له سه‌ر ته‌ندروستی به‌ڵكو له كاردانه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی و داراییه‌كانی و مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی به‌ر دووكه‌ڵی جگه‌ره. هه‌ر بۆیه هه‌موو حكومه‌ته‌كان هان بدرێن له‌وه‌ی كه زه‌ریبه له سه‌ر جگه‌ر زیاد بكات، وه هه‌روه‌ها كه‌س و لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌و ووڵاتانه فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت له‌وه‌ی كه زه‌ریبه‌ی سه‌ر جگه‌ره زیاد بكات، به جۆرێك زه‌ریبه زۆر بێت كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ركێشان.
هه‌رێمی كوردستان و جگه‌ره
له كوردستان به‌پێی یاسای ژماره 31 په‌رله‌مانی كوردستان كه‌تایبه‌ته به نه‌هێشتنی جگه‌ره كێشان و نێرگه‌له كێشان هه‌ركه‌سێك له‌شوێنه گشتییه‌كان جگه‌ره بكێشێت به 10 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ناكرێت.
له‌هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی ره‌سمیمان ده‌رباره‌ی جگه‌ره‌كێشان و زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان نییه! به‌ڵام ئه‌وه لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی كوردستان جگه‌ر ده‌كێشن، ڕۆژ به ڕۆژ ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره ده‌كێشن له زیاد بووندان. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له دوای (2003)ه‌وه، له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌كێشان (نێرگه‌له كێشان)یش په‌یدابوو، كه: ئه‌ویش ده‌بێت وه‌ك جگه‌ركێشان به‌ڵكو زیاتریش حیسابی بۆ بكرێ. چونكه به‌رده‌وام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم داوای له هاووڵاتیان ده‌كات دووركه‌ونه‌وه و وازبهێنن له جگه‌ره و نێرگه‌له‌كێشان چونكه‌كێشانی هه‌ر نێرگه‌له‌یه‌ك كه 40 بۆ 60 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت زیانی ته‌ندروستی به‌قه‌ده‌ر كێشانی 100 جگه‌ره ده‌بێت و زیانه ته‌ندروستییه‌كانی نێرگه‌له یه‌كجار زیاتر و مه‌ترسیدارتره له كێشانی جگه‌ره و هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سینگ و جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك له گه‌نجان.
له هه‌رێمی كوردستان ، یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان هه‌یه كه په‌یوه‌ندی و ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاپه‌یوه‌نداره‌كانی ڕێكخستووه و جێبه‌جێ ده‌كرێت و له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ته‌ندروستییه‌كان یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان دامه‌زراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی فیدڕاڵ و هاوكاری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌مه‌به‌ستی كاراكردنی پڕۆگرامی به‌گژداچوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان و كردنه‌وه‌ی كلینیكی چاره‌سه‌ری جگه‌ره‌كێشان بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره.
له هه‌رێم زیادكردنی باجی تووتن به ڕێژه‌ی له 85% جێبه‌جێ كراوه و داهاته‌كه‌ی بۆ پڕۆگرامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان و پێویستییه‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه په‌یوه‌نداره‌كان به‌كاردێت.
جگه‌ره‌كێشان تاكه هۆكاری مردنه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه ده‌توانرێت نه‌هێلدرێت، وه پێشگیری بكرێت. وه له ئێستادا، جگه‌ره‌كێشان هۆكاری مردنی زیاتر له (10%)ی دانیشتووانی هه‌موو جیهانه.
زانایان له ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه ئاشكرایانكردووه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی جگه‌ره كێشان و دژه ڤایرۆسه‌كان كه‌م نه‌كرێته‌وه ڕێژه‌ی توشبون به شێرپه‌نجه 60% زیاد ده‌كات .
جگه‌ره له‌ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه
له‌وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی حه‌رامێتی جگه‌ره مامۆستا له‌لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه له‌سایتی وه‌ڵامه‌كان ده‌ڵێت
به‌ڵێ جگره كێشان حه‌رامه، به‌ڵگه به هێز و ڕاسته‌كان كه‌وا حه‌رامێتی جگه‌ره‌كێشان ده‌سه‌لمێنن:
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت:
[ۆیُحِلُّ ڵهُمُ الگَّیِّبَاتِ ۆیُحَڕمُ عَڵیْهِمُ الْخَبَائِث] [الڕعراف: 157] .
واته: خوای گه‌وره شته پاك و به‌سوده‌كانی بۆ حه‌ڵاڵ كردوون و شته پیس و زیان به‌خشه‌كانی لێ قه‌ده‌غه و حه‌رام كردوون.
گومانی تێدا نی یه جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له شته زیان به‌خشه‌كان كه‌زه‌ره‌ر و زیانیانی بۆ لاشه‌ی ئاده‌میزاد هه‌یه و له هه‌مان كاتدا بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه كه خه‌ڵك ئازار ده‌دات.
به‌ڵگه‌ی دووه‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [ۆڵا تُلْقُوا بِڕَیْدِیكُمْ إِڵی التَّهْلُكَه‌ِ] [البقره:195] .
واته: به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
وه به‌بێ هیچ شك و گومانێك جگه‌ره كێشان مرۆڤــ دوچاری گه‌لێك نه‌خۆشی له‌ناوبه‌ر ده‌كات له‌وانه: سه‌ره‌تان و سیل و نه‌خۆشی یه‌كانی دڵ و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دوچاری گه‌ده ده‌بن، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كه ڕوو ناشیرن ده‌كات و ددانه‌كان زه‌رد و تێك ده‌دات.
به‌ڵگه‌ی سێیه‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [ۆڵا تَقْتُلُوا انْفُسَكُمْ] [النساء: 29] .
واته: خۆتان نه‌فسی خۆتان مه‌كوژن.
هه‌روه‌ها جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی ورده‌ورده كوشتن و له‌ناو بردنی جگه‌ره كێش كه ئه‌مه‌ش له ئیسلامدا به{ئینتحار} و خۆكوشتن ناوی هاتووه.
به‌ڵگه‌ی چواره‌م: خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق وقومار ده‌فه‌رمێت: [ۆإِپْمُهُمَا ڕَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا] [البقره: 219] .
واته: زیانیان زۆرتره له سودیان.
گومانی تێدا نی یه كه زه‌ره‌ر و زیانی جگه‌ره‌ش له سوده‌كه‌ی زۆرتر و كاریگه‌رتره، و به‌ڵكو كۆی زیانه.
به‌ڵگه‌ی پێنجه‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [ۆڵا تُبَذرْ تَبْذیرًا، إِنَّ الْمُبَذڕینَ كَانُوا إِخْۆانَ الشَّێاطینِ ۆكَانَ الشَّیْطانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا] [الإسرا‌ء: 27] .
واته: ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له حه‌رام و سه‌رپێچی خوای باڵاده‌ستدا خه‌رج و به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن، چونكه به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا ماڵ و سه‌روه‌تیان له حه‌رامدا خه‌رج ده‌كات ئه‌وانه برا و دۆستی شه‌یتانه‌كانن.
وه هه‌روه‌ها برای گوێڕایه‌ڵم بزانه كه‌وا جگه‌ره‌كێشان ماڵ خه‌رج (سه‌رف) كردنه له تاوان، و سه‌رپێچی كردنه له فه‌رمانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌كه‌ی (ێلی الله علیه وسلم) وه جێ به‌جێكردنی فه‌رمانی شه‌یتانه و له‌كرده‌وه‌كانی شه‌یتانه.
به‌ڵگه‌ی شه‌شه‌م: پێغه‌مبه‌ر (ێلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمێت:((لا چرر ولا چرار)) [سلسله الڕحادیپ الێحیحه رقم: (250)] .
واته: نه زیان له‌خۆت بده و نه‌له خه‌ڵكیش.
برای ئازیزم با بزانین جگه‌ره‌كێشان هیچ زیانێكی هه‌یه بۆ خۆت و بۆ خه‌ڵكی و بۆ خێزانت و بۆ منداڵت و بۆ هاوڕێكانت و بۆ... بۆ.... هتد؟
بێ گومان هه‌موومان ده‌یزانین و ئاشكرایه كه جگه‌ره‌كێشان زه‌ره‌ر و زیان له جگه‌ره‌كێشه‌كه ده‌دات و ده‌بێته مایه‌ی ئازار و ناڕه‌حه‌تی بۆ كه‌سانی ده‌ور و به‌رو هاوڕێ و دراوسێ، جگه له‌م زیانه سه‌ختانه جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ماڵ و پول و سامانی مرۆڤ.
به‌ڵگه‌ی حه‌وته‌م : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمێت: ((وكَره لكم... وإضاعه الـمال)) [صحیح الترغیب والترهیب رقم: (2507)] .
واته: خوای گه‌وره پێی ناخۆشه كه ئێوه ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له‌شتی بێ سود و بێ نرخ دا به‌فیڕۆ بده‌ن.
برای به‌ڕێزم با سه‌یرێكی كرداری جگه‌ره‌كێشان بكه‌ین كه به‌ڕاستی له ناوبه‌ر و به‌فیڕۆده‌ری ماڵ و كونكه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گیرفانی مرۆڤه بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستی یه‌كی ژیانی مرۆڤ پڕبكاته‌وه، كه‌واته خوای گه‌وره جگه‌ره‌كێشانی قه‌ده‌غه‌ی كردووه و به حه‌رامی داناوه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
به‌ڵگه‌ی هه‌شته‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمێت: ((مَپَلُ الجلیس الصالح، والجلیس السو‌ء كمپل ێاحب المسك، وكیر الحداد لا یعدمكَ من صاحب المسك، إما ڕن تشربه، ڕو تجد ریحه، وكیر الحداد، یحرق بیتك، ڕو پوبك، ڕو تجد منه ریحاً خبیپه)) [ێحیح الجامع الێغیر رقم: (5829)] .
واته: نمونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دانیشتن و هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ پیاو چاكدا ده‌كات، و ئه‌و كه‌سه‌ی كه دانیشتن و هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ پیاو خراپ‌دا ده‌كات وه‌كو میسك فرۆشێك و كوره‌ی ئاسنگه‌رێك وایه، چونكه پیاو چاك وه كومیسك فرۆشه‌كه وایه، یان لێ ی ده‌كڕیت، وه یان بۆنێكی خۆشت به‌سه‌ردا دێت، وه نموونه‌ی پیاو خراپیش وه‌كو كوره‌ی ئاسنگه‌ر وایه، لێ ی ڕزگار نابیت یان ماڵت ده‌سوتێنێت، وه یان جله‌كانت ده‌سوتێنێت، وه یان بۆنێكی ناخۆشت به‌سه‌ردادێت.
جگه‌ره‌كێشانیش بۆنێكی ئێجگار ناخۆش و بێزاركه‌ری هه‌یه ته‌نانه‌ت له سیر و پیازیش بۆنی ناخۆشتره و ده‌بێته هۆی ئازاردانی كه‌سانی هاوڕێ و هاوسێ و خزم و كه‌س وكارت.
به‌ڵگه‌ی نۆیه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمێت: ((كل ڕمتی مُعافـی إڵا الـمجاهرین)) [ێحیح الجامع الێغیر رقم: (4512)] .
واته: هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م خوای گه‌وره لێیان خۆش ده‌بێت جگه له‌و كه‌سانه نه‌بێت كه‌تاوان به ئاشكرا‌و به به‌رچاوی خه‌ڵكی یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه وایه كه هه‌موو تاوانه نادیار و شاراوه‌كانی موسڵمان ئومێد ده‌كرێت كه خوای گه‌وره لێیان خۆش بێت و سزایان نه‌دات به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و تاوان و سه‌رپێچیانه ناگرێته‌وه كه‌وا به‌ئاشكراو به به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن وه‌كو جگه‌ره‌كێشه‌كان كاتێك كه جگه‌ره ده‌كێشن، چونكه جگه‌ره‌كێشان به‌ئاشكرا هانی كه‌سانی دیكه ده‌دات بۆ ئه‌م تاوانه ڕوون و ئاشكرایه.
به‌ڵگه‌ی ده‌یه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمێت: ((من كان یۆمن بالله والیوم اڵاخر فلا یۆذ جاره)) صحیح الجامع الێغیر رقم: (6504)] .
واته: هه‌ر كه‌سێك كه‌وا بڕوای به خوا‌و ڕۆژی دوای هه‌یه ئه‌وا با زه‌ره‌ر و زیان له هاوسێكه‌ی نه‌دات و ئازاریان نه‌دات.
وه جگه‌ره‌كێش پێویسته ئه‌وه بزانێت كه جگه‌ره‌كێشان به بۆنه‌كه‌ی ئازاری خێزان و منداڵ و دراوسێكانی پێ ده‌درێت، به تایبه‌ت برا نوێژخوێنه‌كان له‌ڕیزی نوێژی جه‌ماعه‌تدا، وه هه‌روه‌ها مه‌لائیكه نزیكه‌كانیش بێزار ده‌بن به بۆنه‌كه‌ی چونكه مه‌لائیكه‌كان ئه‌و شته بێزراو و نابه‌جێ یه له لایان كه‌وا لای موسڵمانان بێزراو بێت وه‌كو جگه‌ره‌ی ئه‌مڕۆ.
فه‌توای زانایان ده‌رباره‌ی جگه‌ره‌كێشان:
1 ـ زانای پایه به‌رزی ئیسلام (الشیخ عبدالله عبدالعزیز بن باز رحمه الله) ده‌فه‌رمێت: (جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه و كڕین و فرۆشتنی حه‌رامه وه هه‌روه‌ها دوكان به‌كرێ دان بۆ جگه‌ره فرۆشتن حه‌رامه، وه هاوڕێیه‌تی كردنی كه‌سانی جگه‌ره‌كێشیش له‌كاتی كێشانی جگه‌ره‌دا دروست نی یه) [الفتاوی الإسلامیه: (2 / 162) ] .
2 ـ به هه‌مان شێوه زانای ناودار و پایه به‌رز و شه‌رع زان (محمد بن صالح العپیمین رحمه الله) فه‌توای داوه به حه‌رام بوونی جگه‌ره‌كێشان [مجموعه فتوی ورسائل الشیخ ابن العپیمین: (11 / 248)] .
3 ـ وه هه‌روه‌ها زانایانی (الجنه الدائمه للبحوث العلمیه والإفتا‌ء) فه‌توایان داوه به‌حه‌رامێتی جگه‌ره‌كێشان [الفتاوی الإسلامیه: (2 / 176)] .
ڕێكخراوی "WHO" ئاشكرایانكردووه، ده‌توانرێت ملیۆنه‌ها مرۆڤ به گۆڕانكاری له كوالێتی جگه‌ره و ده‌رمانه‌كان له توشبون به شێرپه‌نجه و مردن ڕزگاربكرێن .
له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی زانیان ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانی توشبوو به‌شێرپه‌نجه له وڵاته هه‌ژار نشینه‌كانن و به‌هۆی خراپی كوالێتی جگه‌ره و ده‌رمانه‌كان توش ده‌بن .
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دووپاتیان كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌خێرایی گۆڕانكاری نه‌كرێت له‌ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو ڕێژه‌ی توشبون به شێرپه‌نجه 60% زیاد ده‌كات و زۆربه‌ی تازه توشبوان به شێرپه‌نجه له وڵاته هه‌ژار نشینه‌كان ده‌بن .
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به ته‌نها كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جگه‌ره كێشان و باشكردنی كوالێتی توتنه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی كوتانی دژ به ڤایرۆسه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر توشبون به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كات .
PUKmedia ئا: كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24