riklam

د. به‌شیر: یه‌كێتی حزبێكی كاریگه‌ری هه‌رێم و عیراقه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:19 PM - 2020-05-31
.

.

به‌بۆنه‌ی (45)مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

په‌یامی د.به‌شیر حه‌داد، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كورستان
به‌بۆنه‌ی چل و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی كاریگه‌ری ناو گۆره‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عیراقه‌، له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش كه‌ ئێستا گه‌لی كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌ستی هێناون، پشكدارو رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا گێڕاوه‌ و ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه‌ بووه‌ كه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و گه‌لی كوردستاندا هه‌بووه‌.

له‌ ئێستاشدا كه‌ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستیمان به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووی هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتنی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان و پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌، ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كیش له‌ نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت، پێویسته‌ له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و كاره‌ش به‌ بێ نه‌رمی نواندن و قوربانی دان نابێت.

 پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket