riklam

پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لەیەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 03:23 PM - 2020-05-31
.

.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی 45یەمین ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد.

لەبروسكەكەدا هاتووە: بەبۆنەی 45یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێزو سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و سەرجەم كادیرو ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت:لەكاتێكدا ئەم یادە دەكەینەوە، كە وڵاتەكەمان لە هەلومەرجێكی ناهەموارو ناوچەكە لە بەردەم گۆڕانكاریی خێرادایە، كە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیان راپەڕێنن و لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن.

ئەوەشی تێدا هاتووە: هەوڵی جدی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگی هێزو لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و بەهێزتركردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەكەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان، جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن.

PUKmedia 

 

8799.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket