riklam

ھەتاو عەلادین

بابەتی گۆڕاو 02:30 PM - 2020-05-31
.

.

ھەتاو عەلادین

باش: بە گەنجیی تووشی زھایمەر ببیت.
خراپ: تەنیا یەک شتت بیر بمێنێ.
خراپترین: ناوی ئەندامەکانی ئەم کابینەیە.
*
باش: کچێکی چواردەساڵ بیت.
خراپ: لەماوەی دوو حەفتەدا تووک بەسەرتەوە نەمێنێت.
خراپترین: بەرەکەت بکەوێتە تووکی گوێچکەت.
*
باش: بتوانی لە دەست ئەم وەزعە خۆت رزگار بکەیت.
خراپ: بەڵام تەنیا بە یەک رێگە.
خراپترین: سەری خۆت ھەڵبگریت.
*
باش: باپیرت زوو زوو نەسیحەتت بکات.
خراپ: بڵێ بەبێ حیجاب نەچیتە دەرێ.
خراپترین: ناوت بیلال بێ.
*
باش: مەدحت بکەن بڵێن تۆ سامانێکی بەنرخی ئەم وڵاتەیت.
خراپ: بتدەنە دەست ئاشتی ھەورامی.
خراپترین: بە بێ شایەت و وەسڵ.
*
باش: مێردەکەت گریانەکەتی زۆرزۆر پێ ناخۆش بێ.
خراپ: لەبەرچاوی دایک و باوکی خۆتدا.
خراپترین: ئەگەر ئەو لێی نەدابیت.
*
باش: مۆبایلەکەت ئەوەندە زیرەک بێ قسە بکات.
خراپ: گلەیی لە بەختی خۆی بکات.
خراپترین: بڵێ خوایە گیان چۆن تووش بووم بەدەست ئەم خاوەنە گەوجەمەوە؟!
*
باش: ماڵت لە کەلاربێ.
خراپ: بەقرچەی گەرماکە کارەبا ببرێ.
خراپترین: ناویشت ھەتاو عەلادین شەمسەدین بێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket