riklam

پته‌وكردنه‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌ی مام دیاری ئه‌م یاده‌یه‌

بیروڕا 01:36 PM - 2020-05-31
.

.

45 ساڵ
زیندوكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی شۆڕشی نوێ
پته‌وكردنه‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌ی مام دیاری ئه‌م یاده‌یه‌..


بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌ هه‌ندوه‌رگرتنی (45)ساڵ خه‌بات و قوربانیدانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ڕابه‌ره‌ مه‌زنه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌كداری به‌رامبه‌ر قوربانیه‌كانی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شار و دێ تێكڕا چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری پێویسته‌ ئاوڕێك بده‌ینه‌وه‌ له‌ مێژووی ئه‌م (45) ساڵه‌ ..
دوای شكستی گه‌وره‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول و ڕاگه‌یاندنی ئاش به‌تاڵ گه‌لی كوردی باشور ڕوبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مێژووی بۆوه‌ ، وه‌ له‌و بێ هێوایه‌دا ڕابه‌ری مه‌زن (مام جه‌لال) وه‌ك مۆمێك له‌و شه‌وه‌ زه‌نگه‌دا به‌ پشتبه‌ستن به‌ هاوڕێ و هه‌وادارانی مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی نوێی هه‌ڵگیرساند هیوای له‌ دڵ و ده‌رونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا گه‌شانده‌وه‌ دوژمنانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ به‌ هه‌موو هێزیان چیان پێ كرا كردیان سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی ئه‌م هێزه‌ خۆڕسكه‌ ئه‌م ڕابه‌ره‌ هه‌ڵكه‌وتوه‌ بێ ده‌نگ بكه‌ن .
هه‌رله‌ دامه‌زراندنی ئه‌م یه‌كێتیه‌وه‌ له‌ به‌رپاكردنی ئه‌م شۆڕشه‌ نوێ یه‌ سه‌ركردایه‌تی شۆڕش چه‌واشه‌ به‌ پاڵپشتی داگیركه‌رانی كوردستان سه‌دان پیلان و شه‌ڕی ناڕه‌وایان به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه‌ كرد به‌ڵام بلیمه‌تی و توانای ڕابه‌ره‌ مه‌زنه‌كه‌ی و سه‌ركرده‌ دڵسۆزه‌كانی توانیان به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ بگرن ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ سه‌ركه‌وتنی نوێ تۆمار بكه‌ن ، به‌رپاكردنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری (1991) كه‌ مامی مه‌زن نه‌خشه‌كه‌ی كێشا و سه‌ركردایه‌تیه‌ دڵسۆزه‌كه‌ی ئه‌و كات به‌ تایبه‌تی سه‌ركرده‌ و هاوڕێی دڵسۆزه‌كه‌ی مام خوالێخۆشبوو (نه‌وشیروان مسته‌فا) جێ به‌ جێ كاری نه‌خشه‌كه‌ بوو ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوبوو باشوری كوردستانی له‌ به‌عسی فاشی پاككرده‌وه‌ ، پاشان هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تی فیدراڵ به‌رنامه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی بۆ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هاته‌ دی هه‌رله‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌رینه‌وه‌ تا به‌دی هاتنی حكومه‌تی فیدراڵی و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و هێزه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی به‌ ڕكابه‌ری خۆی سه‌یركرد و پیلان له‌ دوای پیلان ده‌گێڕێ به‌ نه‌خۆشكه‌وتن و وه‌فاتی (مام جه‌لال) زیاتر بواره‌كه‌ی بۆ ڕه‌خسا كه‌ به‌ ته‌واوی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا بسه‌پێنێ ، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش به‌ هۆی ناكۆكی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌یان توانی سنورێك بۆ ئه‌م خۆسه‌پاندنه‌ دابنێن ، ئێستا ئیتر بێ په‌رواو بێ باكه‌ له‌وه‌ی به‌ ته‌نیا و به‌هێز حكومڕانی ئه‌م ووڵاته‌ بكات بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ ڕێزگرتن و وه‌فا به‌رامبه‌ر (مام) به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و به‌رامبه‌ر مێژووی پڕ شانازییه‌كه‌ی (ی.ن.ك) و شۆڕشی نوێ سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی یه‌كێتی بكاته‌وه‌ به‌و یه‌كێتیه‌ی كه‌ هه‌موو كوردی دڵسۆز به‌شه‌ره‌ف شانازیان ده‌كرد دۆستی یه‌كێتی بن .جه‌ماوه‌ی یه‌كێتی له‌ دوای كۆنگره‌ی چواره‌م هیوایه‌كی به‌هێزیان هه‌یه‌ به‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ نوێ یه‌...

سه‌ركه‌وتوبێت ڕێبازی مام و یه‌كێتیه‌كه‌ی ..

PUKmedia نوسینی / پ.ی.د. ئه‌حمه‌د سید محه‌مه‌د به‌رزنجی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket