سڵاو
ئەدەب وهونەر 12:38 PM - 2020-05-31.
سڵاوێكی گه‌رم
گه‌رم وه‌ك خۆت،
ئه‌ی كوانوی لێوان لێو له ژیله‌ی گوڕوتین
گه‌رمتر له‌ده‌ستی (كاوانیان.)
له‌به‌ردی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه‌ی هه‌ره‌س و
دوا شه‌ڕی سه‌ر (سه‌فین.)
گه‌رم وه‌ك، جمه‌ی، منه‌ی، هامشۆ و
گفتوگۆكانی ئه‌و ساڵه‌ی ماڵه‌كه‌ی مام،
وه‌ك ئاپۆڕه‌ی قاوه‌خانه‌یه‌ك له سه‌نته‌ر، سه‌نته‌ری (شام.)
گه‌رم وه‌ك، هه‌ناسه‌و وره‌ی پێشمه‌رگه‌ی حه‌فتاو شه‌ش
وه‌ك یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی (شارباژێڕ)ی ده‌سته‌ی شه‌ش،
وه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (ڕۆستێ.)
وه‌ك مه‌سافه‌ی ڕێی (هه‌كار) و
(هه‌زار ستوون)ی (سورێن)ی مه‌فره‌زه‌كه‌ی (شاره‌زوور) و
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تائێستاش،
به‌پێوه‌ن و به‌ڕێوه‌ن و بۆ ئه‌به‌د ناوه‌ستێ.
ئه‌ی ڕه‌وتی تووله‌ڕێی هه‌ڵزناو
به‌گه‌وه‌ی (قه‌ندیل)ی سه‌ره‌تاو
(كێفرینا)ی مێرگی ئاو
به دوندی بڵندا…
قامه‌تی تێكسمراو، چه‌سپاوی پۆڵاین
له به‌رده‌م ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانی عه‌فله‌قی ئاگرو ئاسندا،
ته‌وژمی پیاو
نه‌پساوی ڕێ‌و ڕۆشتن
له پێده‌شتی ڕه‌شوڕوتی (جه‌زیره)وه
بۆ ته‌ختی (چوارملان)
بۆ هه‌رده‌و مۆرده‌كان،
بۆ سیحری بنچكه ژاڵه‌و ته‌روی (ڕۆخانه)
وه‌ك خوڕه‌می ئاو
به هه‌زاران كێ‌و و به‌ندا…
ئه‌م رۆژه‌ی ساڵیادی
ڕسكانی گوڵاڵه‌ی ئاوات و
خستنه‌وه‌ی كۆرپه‌له‌ی شۆڕش و
دامه‌زراندنی (پیره‌مه‌گرون)ی
به‌رگری ئه‌م گه‌له‌ت، پیرۆز
* * *
سڵاو…
ئه‌ی پیته‌كانی سه‌ردێڕی ڕۆحی ئێمه
له چاپخانه‌ی كۆڵه‌پشتا،
قه‌ڵه‌مه‌كانی گیرفانی ئه‌ستێره سووره‌ی نامیلكه،
به‌یاننامه‌كانی په‌ڕه‌ی دڵ
له (ژیلوان)ی هه‌واری (مادێنه)و
كوخت و كه‌ڵوه‌زی پێده‌شتا
سڵاو….
شه‌یاله‌ی ره‌ختی تفه‌نگێكی ماندوو
له شانی هه‌رزه‌كارێكی شارا
زه‌مزه‌مه‌ی تینووێتی
له وچانی تاشێكی نسارا
تۆ له دروستبوونا
له یه‌كه‌م به‌هارا
په‌نجه‌كانی بزاوتنت
سۆماكانی ڕوانین و
بیركردنه‌وه‌ت
شه‌قاوی پێشه‌وه چوونت
كۆت و كه‌له‌پچه و زیندانی كران.
سڵاو…
(كوڕه‌كاژاوه‌كان)ی باڵا زرافی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان
له نه‌وی بوونی ئێمه‌دا…
ئاڵا به‌رزه‌كانی چاره‌نووس،
خوێنه تازه‌كانی جه‌سته،
ئومێده‌كانی خۆڕاگریی،
له بێ هیوایی و له‌ڕولاوازی ئێمه‌دا…
ئه‌م رۆژه‌ی ساڵیادی
كه‌رتی یه‌ك و
پۆلی شه‌هیدی یه‌كه‌م و
یه‌كه‌مین شانه‌ی لێدانی دڵه‌كانت پیرۆز
* * *
سڵاو…
شه‌پۆله خێراكانی هه‌ڵچوونی ده‌ریا
ته‌وژمه یاخییه‌كانی سه‌نگه‌ر
ته‌قینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كانیاوی ده‌شت و ده‌ر
له گه‌شه‌كردن و بوژانه‌وه‌دا..
چوارینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كوردستان
ژماره‌كانی سنووری شار‌و شاره‌وانی تیپه‌كان
ناوچه‌كانی جه‌وله
مه‌فره‌زه‌كانی ڕه‌بیه
ده‌سته‌ویه‌خه‌كانی مه‌یدانی شه‌ڕ
شه‌هیده‌كانی تاجی سه‌ر
له نه‌سره‌وتن و سه‌ركه‌وتنا
سڵاو…
ئه‌ی مینبه‌ره‌كانی ئازادی
ئه‌و كاتانه‌ی زمانی ده‌م و دو، به‌سترابوو
(به‌رگه‌ڵو)ی كتێب و
گۆڤار‌و
رۆژنامه و
چاپخانه
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی چاوی قه‌ڵه‌م كتوكوێر كرابوو
ئه‌نتێنی ده‌نگی شاخ
ده‌نگی باخ
ده‌نگی ناخ
ده‌نگی ڕاپه‌ڕینی گه‌ل و نیشتمانێكی یاساخ
ئه‌و ساڵانه‌ی گوێی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌م دنیایه
وه‌ك گوڵبێنه‌ی ته‌نوری قوڕ
داخراو، خنرابوو
ئه‌م رۆژه‌ی ساڵیادی
دروستبوونی ده‌نگه جیاوازه‌كان و
تێكه‌ڵاوبوونی ره‌نگه‌كان و
یه‌كه‌مین نه‌ریتی یه‌كبوون و پێكه‌وه بوونت پیرۆز
* * *
سڵاو…
ئه‌ستێره‌ی كشاو،
ره‌ونه‌قی كاكێشان،
خه‌رمانه‌ی مانگه‌شه‌وی چۆڵه‌وانی
له وێرانه ماڵه‌كانی پاشماوه‌ی ئه‌نفالا
(ئاشداخ)ه‌كانی سومبولی ژیان و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه
له فڕان و قڕانی گه‌رمیانا،
ته‌نیا زیندووه‌كانی ڕه‌شه‌كوژی، كۆمه‌ڵكوژی، كوردكوژی
له وێرانه‌ی نیشتمانا
سڵاو …
په‌یكی مه‌شخه‌ڵی نێرگز و گوڵاڵه
ته‌ته‌ری ڕێ
له سه‌رو به‌ندی ڕاپه‌ڕینا
خه‌ونی خه‌زاڵ
بروسكی گه‌واڵه‌ی ڕه‌ش و تاڵ
له شانه‌ی چه‌كدارا
له خه‌باتی ژێرزه‌مینی ماڵی شارا
سترانی زه‌ماوه‌ند
له تۆڵه و هه‌ڵمه‌ت و هاوارا،
ئه‌م رۆژه‌ی گۆڤه‌ندی
سه‌برو تۆڵه‌ت
پیرۆز
* * *
سڵاو …
كاریته‌ی بڵندی په‌رله‌مان و حكومه‌تی سه‌رله‌نوێ
به تێكه‌ڵه‌ی
لمی سارای ئه‌و خواره و
پرچی نازدارانی جاف و
ئێسك و پروسكی ماڵانی خاڵوان و
متومورووی مناڵانی ناو (داوێ)
له شكاندنی دیواره‌كانی خه‌ونی ئۆتۆنۆمیا.
باڵنده‌ی هیوا،
به‌رماڵی نماز و نزای دایك،
هونه‌ری ته‌واره سركه‌كان
له ته‌ونی كینه و تۆڕی پیلانی دراوسێكانا.
ده‌سته‌كانی ئاوه‌دانی
گه‌رمیان و كوێستانت پیرۆز
* * *
سڵاو …
قه‌ره‌وڵی تفه‌نگه‌كانی ئازادی عیراق
شونهه‌ڵگری جوامێره‌كانی هه‌ڵۆی سوور
(سه‌ندیباد)ی ئه‌سواره‌كانی به‌غا و
قه‌ڵه‌مه‌كانی ده‌ستوور
له شایی دیجله و سه‌رچۆپی شه‌پۆله‌كانا
له نیسانی كه‌وتنی سه‌نه‌مه‌كانا…
ئه‌م رۆژه‌ی عیراقی فیدراڵ و
دیرۆكی خه‌باتی مام و
ڕه‌نج و ئامانجی شۆڕشی نوێ،
هیواكانی خانی و
خه‌ندانت پیرۆز..
سڵاو له پیرۆزیت
پیرۆزیت له كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ
له هه‌مووان پیرۆز بێ
په‌راوێزه‌كان:
كێفرینا: ناوی ئه‌و مێرگه‌یه كه مام بۆ یه‌كه‌مجار هاته‌وه خاكی كوردستانی باشوور یه‌كه‌م خێمه‌ی تیا هه‌ڵدا له ناوچه‌ی سێ سنووره، كاك نه‌وشیروان باسی ده‌كا مێرگێكی خۆش و ته‌ڕو پاراوه.
ئاشداخ: شاخێكه له‌باشووری خۆرهه‌ڵاتی سه‌نگاو به‌سه‌ر گه‌رمیاندا ده‌ڕوانێ له‌دوای ئه‌نفال شوێنی پارتیزانه‌كان بووه.
هه‌زار ستون: ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌یه مه‌فره‌زه‌كه‌ی شاره‌زور ئه‌چوونه ناوی له شاخی سوورێن.
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی شه‌ش: یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كانه له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌سكه‌ری و دكتۆر خالید، حسێن بابه شێخ، ملازم عومه‌ر، سالار عه‌زیز، شه‌هید ئارام، له شارباژێڕ.
كاوانیان: ئاماژه‌یه بۆ دوا شه‌ڕی شۆڕشی ئه‌یلول كه له دوای هه‌ره‌س له شاخی سه‌فین حه‌مید كاوانی و هاوڕێكانی كردیان.
جه‌زیره: مه‌به‌ست رۆژاوایه، له ده‌شتی جه‌زیره‌وه مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان داخڵی باشوور بوون.
چوار ملان: هه‌ڵه‌ت و به‌رزایییه‌كه له گه‌رمیان دیوێكی به‌سه‌ر زه‌رده‌لیكاوداو دیوێكی به‌سه‌ر شێخ ته‌ویل و گه‌رمیاندا ده‌ڕوانێ و تونی بابا له ژێریدایه.
رۆخانه: چه‌م یان رووباری باسه‌ڕه‌یه له جه‌باری و نزیكی قادركه‌ره‌م پێی ده‌ڵین رۆخانه.
مادێنه: هه‌وارگه‌یه‌كه له بناری شاخی ژیلوان یه‌كه‌م چاپخانه‌ی ساده‌و یه‌كه‌م به‌یانی شۆڕشی نوێی تیا چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
شه‌یاله: قایشی سه‌رشانی تاقم و تفه‌نگی پ م.
زه‌مزه‌می: مه‌تاره‌ی ئاوی قه‌دی پ م.
ره‌خت: تاقم و فیشه‌كدان و كه‌لوپه‌لی شان و قه‌دی پ م.
چوارینه‌ی ده‌سه‌ڵات: مه‌به‌ست چوار مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یه.
به‌رگه‌ڵو: ئاماژه‌یه بۆ مقه‌ری ئیعلام و ئیزگه ی شۆڕش.
ناو داوێ: مه‌به‌ست ناوچه‌ی داوده‌ی گه‌رمیانه كه زۆریان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن.
كۆپله‌كه ئاماژه‌یه بۆ گۆڕینی شیعاری ئۆتۆنۆمی بۆ مافی چاره‌نووس و بڕیاری فیدڕاڵی له په‌رله‌مان.
دووا كۆپله مه‌به‌ست چوونی یه‌كه‌م ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه له رۆژی روخانی سه‌دام نۆی چوار.
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25