riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عه‌بدولڵا محه‌مه‌د عه‌زیز

پرسەنامە 12:02 PM - 2020-05-31
.

.

 

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو عه‌بدولڵا محه‌مه‌د عه‌زیز ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
دڵگرانین به‌ كۆچی دوایی كاك (عه‌بدولڵا محه‌مه‌د عه‌زیز) باوكی شه‌هید (هاوار گه‌رمیانی) و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس (عه‌داله‌ت عه‌بدولڵا) و خه‌زووری هه‌ڤاڵ (تابان شێخ عه‌بدولڵا) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین كه‌ نمونه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و قوربانیده‌ری ناوچه‌ی گه‌رمیانن هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌یانین هیوادارین ئه‌مه‌ ناخۆشیان بێ و رۆحی كۆچكردوویش بۆ هه‌میشه‌ شادبێت.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket