پیرۆزیاییه‌كان بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی
ی.ن.ک 11:58 AM - 2020-05-31.
به‌بۆنه‌ی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌یه‌ك حزب و كه‌سایه‌تی لایه‌نی سیاسی پیرۆزبایی یاده‌كه له‌حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی مام ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌مه ده‌قی بروسكه‌كانه....
پیرۆزبایی سه‌رۆك كۆمار بۆ یادی (45) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی
به‌بۆنه‌ی 45 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌كرد و تێدا ئاماژه‌ی به ڕۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌ڵێت: یه‌كێتی له مێژودا حزبی ده‌سته‌بژێرێكی بوێر و ھوشیار و جه‌ماوه‌رێكی دڵسۆزه و كوانوی مه‌شخه‌ڵان و ئیراده‌ی ھه‌ڵسانه‌وه‌ی تێكۆشه‌رانی ئازا و نه‌به‌زه له‌ڕۆژگاره‌كانی شكست و نائومێدیدا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان،
جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
هه‌ڤاڵانی هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی،
یادی دامه‌زراندنی 45 ساڵه‌ی یه‌كێتی، حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی ڕه‌نجده‌رانی بیروبازوتان پیرۆزبێت.
یه‌كێتی له مێژودا حزبی ده‌سته‌بژێرێكی بوێر و ھوشیار و جه‌ماوه‌رێكی دڵسۆزه . كوانوی مه‌شخه‌ڵان و ئیراده‌ی ھه‌ڵسانه‌وه‌ی تێكۆشه‌رانی ئازا و نه‌به‌زه له‌ڕۆژگاره‌كانی شكست و نائومێدیدا به سه‌ركردایه‌تی ڕێبه‌ری مه‌زن مامجه‌لال و ھاوڕێكانی.
ڕێبازی ڕه‌سه‌نی یه‌كێتی، ڕێبازی ئازادیخوازانه، ڕێبازی ڕوبارێك خوێنی شه‌ھیدانه، ڕێبازی ڕه‌نجدان و كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری دێرین و پێشمه‌رگه‌ی گیانبازه. یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و هێزه‌یه كه به پاڵپشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك توانی سه‌ركه‌وتوانه سه‌رده‌می شۆڕش و خه‌باتی شاخ ببه‌ستێته‌وه به قۆناغی رزگاری و ڕاپه‌ڕین و دواتر دامه‌زراندنی حوكمڕانی خۆبه‌خۆی كوردستان. یه‌كێتی خاوه‌ن تۆماری سه‌روه‌ری و داهێنانه له مێژووی گه‌لی كوردستاندا.
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستاشدا، له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و واقعی بارگرانی گوزه‌ران و قه‌یرانی بژێوی هاوڵاتیان، و له ئاست نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی كه‌ڵه‌كه‌بووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و چاوه‌ڕوانیه‌كانیان، یه‌كێتی له‌به‌رده‌م پارێزگاری له سه‌روه‌ری ڕابردو و به‌رپرسیارێتی ئێستا و دوارۆژی گه‌ل دایه ھه‌تا هێز و توانای بۆ په‌یڕه‌وكردنی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و دادپه‌روه‌ری و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی دیمكراسی ئاڕاسته‌بكات.
با یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ببێته یادی یه‌كڕیزی ڕاسته‌قینه و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاڕی نیشتمانپه‌روه‌رانه، با یادی یه‌كێتی بكه‌ین به ڕۆژی بوژانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ھاكان. بیكه‌ین به‌ساته‌وه‌ختی كاراكردنی حوكمڕانی باش و دادپه‌وه‌ر له‌پێناو خزمه‌تكردنی شایسته به میلله‌ت و ھێنانه‌دی ماف و ئازادی و دیموكراسی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیان له كوردستان و عیراقدا.
دوباره پیرۆز بێت یادی یه‌كێتی.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆكی هه‌رێم: یه‌كێتی به‌شێكی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌م یاده‌دا دروود بۆ گیانی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان كه گیانیان له‌پێناو ئازادیی گه‌له‌كه‌یاندا به‌خشی.
ده‌قی په‌یامه‌كه...
به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكان و ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
له (45)هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پیرۆزبایی له ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌شێكی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستانه، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا، هاوبه‌شی سه‌ره‌كی بوونه له ده‌سكه‌وته‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی و بنیاتنانی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له ده‌ستووری عێراقدا.
ئێستاش له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك عێراق و ناوچه‌كه، ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی هه‌ستیار و ته‌حه‌دیاتی گه‌وره بووه‌ته‌وه، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به ته‌بایی، كاری هاوبه‌ش و یه‌كڕیزی هه‌یه كه تاكه ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن و بنه‌مای هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانه. له ڕابردوودا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی سه‌رۆك مام جه‌لال كه ئه‌مڕۆ به ڕێزه‌وه یادی ده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن.
بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی كوردستان، تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی دۆخه‌كه، پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت، چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی كوردستانیانه‌ش له هه‌مووان ده‌كه‌ین.
له‌م یاده‌دا دروود بۆ گیانی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان كه گیانیان له‌پێناو ئازادیی گه‌له‌كه‌یاندا به‌خشی، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌نێرین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سروور بارزانی: یه‌كێتی هاوبه‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه حكومه‌ته
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئومێده‌وارم به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ته‌واوی لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بین بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كێتی
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
به بۆنه‌ی چل و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم .
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و ئومێده‌وارم به‌یه‌كه‌وه له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ته‌واوی لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بین بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ی ئێستا، له رێگه‌ی پشتیوانیكردن له كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی كه داوا و خواستی گشت لایه‌نه‌كان و هاووڵاتییانه.
مه‌سروور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پیرۆزبایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی
پیرۆزبایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات و هیواده‌خوازێت ئه‌م یاده، ده‌رفه‌تێك بێت بۆ باشتركردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسیی نێوان هه‌ر دوولاو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه...
به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی 45هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین.
هیواخوازین ئه‌م یاده، ده‌رفه‌تێك بێت بۆ باشتركردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسیی نێوان هه‌ر دوولا و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له پێناو ده‌ربازكردنی میلله‌ته‌كه‌مان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه دژواره، له‌هه‌مانكاتدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و په‌یڕه‌وكردنی چاكسازی گشتگیر كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان بێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
٣١ی ٥ی ٢٠٢٠
پیرۆزبایی حزبی شیوعی كوردستان بۆ یه‌كێتی
به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌ڕێزان ده‌سته‌ی كارگێڕی ومه‌كته‌بی سیاسی و
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
به‌بۆنه‌ی چل و پێنجه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامازراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م هاوڕێیانی حزبمان حزبی شیوعی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان له‌به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م خوشك وبرایانی یه‌كێتی یه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتن وئاسوده‌ییتان به‌ئاوات ده‌حوازین
هه‌روه‌ها هیوادارین ئه‌م بۆنه‌ویاده گرنگه ببێته مایه‌ی زیاتر خێر‌و خۆشی بۆهه‌موولایه‌ك .
به‌ڕێزان : - ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كاتێكدایه كه وڵاته‌كه‌مان به‌هه‌ل و مه‌رجێكی یه‌كجار هه‌ستیارو ناسك ودژوااردا تێپه‌ڕده‌بێت ، به‌تایبه‌تیش ئاڵۆزی دۆخی سیاسی ناوخۆیی هه‌رێم و داڕمانی شیرازه‌ی ژێرخانی ئابوری و سه‌ختی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هه‌موو لایه‌كمان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی مێژوویی گه‌وره‌و ئه‌وه‌مان لئ ده‌خوازێت كه گه‌رمترو شێلگیرانه‌تر هێزو توانا‌مان یه‌كبخه‌ین بۆتێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه‌سه‌خته‌ی كه‌وزه‌و برستی له له‌ژێانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بڕیوه‌و له‌م باره‌یه‌شه‌وه به‌چاوی ئومێد له‌به‌ڕێزتان ده‌ڕوانین .
به‌ڕێزان : - مێژووی هاوبه‌شی خه‌بات وتێكۆشانی حزبی شیوعی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه و به‌رهه‌م وده‌ستكه‌وته‌كانی قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕینی ئاداری مه‌زنیش به‌ده‌ره‌نجامی ئه‌وخه‌باته هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ردوولامان و سه‌رجه‌م لایه‌نه خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستانی ده‌زانین ، بۆیه‌ش هیوادارین له‌ئاینده كێرڤی ئه‌وپه‌یوه‌ندیانه بچێته ئاستێكی باڵاتر‌و خزمه‌ت كردنی گه‌ل و نیشتمان خاڵی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موولایه‌كمان بێت .
دووباره پیڕۆزبایی چل وپێنجه‌مێن ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زڕاندنی یه‌كێتی نیشتمان له‌ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین
مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
بروسكه‌ی سكرتێری یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
په‌یامی پیرۆزبایی چل و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌ڕێزان: هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاك باڤێڵ تاڵه‌بانی و كاك لاهور شێخ جه‌نگی
پڕ به دڵ پیرۆزبایی چل و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانتان لێ ده‌كه‌م، هه‌ر وه‌ك چۆن خوالێخۆشبوو جه‌نابی مام جه‌لال ده‌یگوت كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان حیزبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، دڵنیاین كه له‌م هه‌وڵی نوێ بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له سه‌ر شانی ئێوه‌ی به‌ڕێز، هه‌مان مێتۆد و هه‌مان سینگ فراوانی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌كه‌نه هێڵی گشتی خه‌باتی نوێ بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به سه‌ركه‌وتنی زیاتری یه‌كێتی نیشتمانی شاد ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به ڕێبه‌رایه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال، هه‌میشه پاڵپشتی خه‌باتی پارچه‌كانی تری كوردستان بووه و هیوادارم كه به بێ ترس و به هێز و وزه‌یه‌كی نوێوه له هه‌وڵی نوێ بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی به‌رده‌وام بن و پاڵپشتیی زیاتری خه‌باتی پارچه‌كانی تری كوردستانیش بن، خه‌باتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مێژوویه‌كی پرشنگدار و پڕ ده‌سكه‌وتی بۆ باشووری كوردستان بووه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كورد، هه‌زاران شه‌هیدی پێشكه‌ش به نیشتمان و ڕێگای ئازادی و ڕزگاری كردووه و له هه‌مانكاتیشدا قوربانی بۆ خه‌باتی پارچه‌كانی تری كوردستان تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوه، هیوادارم یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له قۆناغی نوێی نوێ بوونه‌وه‌ی دا و له ژێر سه‌رۆكایه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێزدا بتوانێت سه‌ركه‌وتوو تر له هه‌موو كات بێت و تا سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی گه‌لی كورد به‌رده‌وام بن له خه‌بات بۆ مسۆگه‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
به ناوی خۆم و هه‌موو هاوڕێیانم له یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان، چل و پێنجه‌مین ساڵیادی یه‌كێتی نیشتمانیتان لێ پیرۆز ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن
عوسمان جه‌عفه‌ری
سكرتێری یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
بروسكه‌ی پیرۆزبایی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
په‌یامی پیرۆزبایی چل و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌ڕێزان: هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
وه‌ك یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان، پڕ به دڵ پیرۆزبایی چل و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانتان لێ ده‌كه‌ین، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌رهه‌می خه‌بات و ماندووبوونی سه‌ركرده‌یه‌كی بێوێنه‌ی وه‌ك خوالێخۆشبوو مام جه‌لال تاڵه‌بانی و ده‌یان سه‌ركرده‌ی لێهاتو و هزاران شه‌هید و پێشمه‌رگه و به‌شێكی فراوان له گه‌لی كورده كه ئه‌وڕۆكانه له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه جێ ده‌ستی خه‌بات و تێكۆشانی دیاره و توانیوویه‌تی دۆزی ڕه‌وای كورد بگه‌یه‌نێته قۆناغه هه‌ستیاره‌كان و مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كورد بهێنێته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و مافخوازیی نه‌ته‌وه‌ییمان و له هه‌مانكاتیشدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پشتیوان و یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره و بێوێنه‌ی خه‌باتكاران و هێزه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان بێت، تایبه‌ت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لێره‌وه وه‌ك یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سوپاستان ده‌كه‌ین و جارێكی تر چل و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانیتان لێ پیرۆز ده‌كه‌ین و هیواخوازین كه هه‌نگاوه‌كانتان بۆ نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌هێزتر له هه‌میشه له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا بن كه هیوا و ئاواتی له دێرینه‌ی گه‌لی كورد مسۆگه‌ر بكه‌ن، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین .
یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌نجانی كوردستان
به‌ڕێزان مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نشتیمانی كوردستان
بابه‌ت / بروسكه‌ی پیرۆزبایی
دوای سڵاوی گه‌رمی گه‌نجانی ئازادیخواز و مافخواز
به‌بۆنه‌ی( 45 ) مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كیتی نشتیمانی كوردستان گه‌له رۆژێكی وه‌كۆ یٔه‌مرۆ له(1 / 6 / 1975 ) له‌سه‌رده‌ستی مامی نه‌مری كوردان مام جه‌لا و پۆلێك له‌هاورێ و هاوخه‌باته‌كانی یه‌كیتی نشتیمانی كوردستانیان دامه‌زراند مامی نه‌مر هه‌میشه هاوكار و بشتی وانی تۆێژی گه‌نجان بو بۆپێشخستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌نجان هیواخوزین به‌رێزتان به‌هه‌مان ڕوحییه‌تی مامی نه‌مری كودان كاربه‌كه‌ن بۆ خزمه‌تی زیاتری توێژی گه‌نجان...
ئێمه به‌ناوی خومان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌نجانی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خومان ئاراسته‌ی به‌رێزتان و جه‌ماوه‌ر و گشت یٔه‌ندامانی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین داواكاری سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ یه‌كیتی نشتیمانی كوردستان ده‌خوازین خه‌بات و تێكۆشانی به‌رده‌وامی حزبه‌كه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین له پێناو به‌یٔاماج گه‌یاندنی بۆ یٔاشتی دیموكراسی و مافی مروڤ و جاره‌ی خونوسین
به‌رێزان ساڵیادی یه‌كیتی نشتیمانی كوردستان له‌كاتێكداییه كه هاونیشتیمانیان مان له بارودۆخێكی سه‌ختی دژوار‌دا ژیان و كۆزه‌رانیان به‌ڕێده‌كه‌ن له‌روی خزمه‌ت گوزاری و یٔابۆری و بێ كاری‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایٔێستا هه‌نكاوێكی نه‌ناوه بۆ باشتكردنی ژیان و گوزه‌رانی هاونیشتیمانیان مان... كه یه‌كیتی نشتیمانی به‌شێكه له حكۆمه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواتان لێدكه‌ین به‌رێزتان هه‌نكاوی جدی و خێرابنێن بۆ جاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دابین كردنی خه‌زمه‌ت كۆزاری بۆ هاونیشتیمانیان
دوباره پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كیتی نشتیمانی كوردستان
سڵاو له خه‌بات و تێكۆشانی به‌رده‌وامی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان سڵاو له كه‌س و كاری سه‌ربه‌ر زی شه‌هیدان و سه‌ری رێز‌و نه‌وازش داده نوێنین بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد و كوردستان
له‌گه‌ڵ رێزماندا
ئه‌نجومه‌نی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌نجانی كوردستان
بروسكه‌ی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان
پیرۆزبایی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به بۆنه‌ی یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌ڕێزان:
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
ده‌سته‌ی كارگێڕی، مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
له‌لایه‌ن هه‌موو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی 45ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان‌و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی یه‌كێتی‌و سه‌رجه‌م كادر‌و ئه‌ندامه‌كانتان ده‌كه‌ین.
ئه‌مساڵ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه كوردستان‌و ناوچه‌كه له‌هه‌ستیارترین دۆخی خۆیدایه. سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوو له باشور‌و رۆژئاوای كوردستان، پیلانگێڕی دوژمنان دژ به بزوتنه‌وه‌ی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه‌و هه‌وڵه‌كان له‌لایه‌ن نه‌یارانی كورد بۆ له‌باربردنی ئه‌م ئه‌زمونانه به‌رده‌وامه، كه ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی گه‌وره ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌موو هێزه كوردییه‌كان. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وه‌ك هێزێكی پێشكه‌وتنخواز له بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه خه‌ڵكی كوردستان بۆ پێكهێنانی ته‌بایی زیاتر‌و یه‌كگرتوویی له‌نێوان هێزه كوردستانییه‌كان ده‌ورو كاریگه‌ریی گه‌وه‌ری هه‌یه.
هیوادارین یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌م قۆناغه‌ی نوێبوونه‌وه‌یدا وه‌ك هه‌میشه به‌رپرسیارانه بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان هه‌نگاو هه‌ڵگرێت.
جارێكی دیكه یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانتان لێ پیرۆز بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
پیرۆزبایی یه‌كێتی مامۆستایان بۆ ساڵیادی یه‌كێتی
حزبی (تیار الحکمة الوطني) پیرۆزبایی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی ی.ن.ک دەکات
پیرۆزبایی پارتی ئازادی خوازی كورد بۆ ساڵیادی یه‌كێتی
پیرۆزبایی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
پیرۆزبایی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كورد
پیرۆزبایی حزبی پێشكه‌وتنخوازی دیموكراتی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی كرد.
كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی (45)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كه‌ین، یٔومێد ده‌كه‌ین هه‌میشه له‌كاره‌كانتان سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازبن.
خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌مێژووی شۆڕش و خه‌باتی رزگاریخوازیی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، ده‌خوازین ئه‌م بۆنه‌یه ببێته‌مایه‌ی زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانتان و پرۆسه‌ی دیموكراسی و سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هانده‌رێكی به‌هێز بێت بۆ یه‌كریزیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو سه‌قامگیری و ته‌بایی سیاسی و به‌دیهێنانی ئارامی و ئاسووده‌یی و پته‌وبوونی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
دووباره پیرۆزبێت ئه‌م یاده‌و ئومێدمان ھه‌میشه سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتانه.
به‌بۆنه‌ی 45 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆزبایی له هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك هێزی پێشكه‌وتنخواز له بزوتنه‌وه‌ی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ پێكهێنانی ته‌بایی زیاتر و یه‌كگرتوویی له‌نێوان هێزه كوردستانییه‌كان ده‌ور و كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بووه.
پیرۆزبایی یەكێتی وەبەرهێنەران بۆ یادی 45 ساڵەی یەكێتی
یەكێتی وەبەرهێنەران بەبۆنەی یادی 45یەمین ساڵەی دامەرزاندنی یەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكانی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، پێشمەرگە قارەمانەكان دەكات.
بەڕێزان: هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، پێشمەرگە قارەمانەكان
بابەت: بروسكەی پیرۆزبایی
سڵاوی ئاسایش و ئاوەدانیتان لێ بێت، ساڵیادی حزبە تێكۆشەرەكەتان، بەرزو پیرۆز بێت، ئومێدمانە چەپكە گوڵی پێكەوەیی و تەبایی و ئاوەدانی لەسایەتانا، هەردەم گەشاوە بێت و ڕێ و ڕێبازی "مام " ئامانجی گەورەی یەكێتییەكەتان، بێت.
بەناوی خۆم و سەرجەم وەبەرهێنەرانی كوردستانەوە ئەم ساڵیادە مەزنەتان لێ پیرۆز دەكەین، چاوی هیواو ئومێدمان لەسەرتانە تا لەسایەتانا وڵات ئاوەدان بێ و ئاشتی تیایدا سەراپا گیربێت.
دووبارە ئەم یادە مەزنەتان پیرۆز
براتان
یاسین مەحمود رەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی
محەمەدی حاجی مەحمود پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەكات
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی (45)ەمین یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتینیشتمانی كوردستان كرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد‌و لەڕێی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیەوە پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی كردەوە، تەئكیدی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.
لای خۆیەوە كۆسرەت رەسوڵ سوپاسی سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان كرد‌و ڕایگەیاند: یەكێتی پەرە بەپەیوەندییەكانی دەدات لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكان.
ده‌زگای په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حدكا پیرۆزبایی له یه‌كێتی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی 45 هه‌مین ساڵيادی دامه‌زرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌زگای پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ڕێز، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان
وێڕای سڵاوێكی خه‌باتگێڕانه
به ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه به‌بۆنه‌ی ٤٥ـه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان كه له ڕۆژی ١ی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٧٥ی زایینی له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی و پۆلێك له هاوبیرانی له ڕۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان دامه‌زرا، پڕ به دڵ پیرۆزبایی له ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كیه‌تی و هه‌موو ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین و سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌و ڕێبازه و هه‌موو شه‌هیدانی كورد و كوردستان.
به‌ڕێزان!
دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان له بارودۆخێكی هه‌ستیار و مێژوویی گه‌له‌كه‌ماندا بوو. هاتنه‌وه گۆڕه‌پانی خه‌بات له‌لایه‌ن ڕۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان، ئیراده‌ی خه‌باتگێڕانی گه‌لی كوردی له به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانی كوردستان و ڕێژیمه فاشیسته‌كانی ناوچه‌ی ده‌رخست كه به درێژایی مێژوو نكۆڵییان له بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد و مافه ڕه‌واكانی كردووه. له‌م ڕێبازه‌شدا به ده‌یان هه‌زار كادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان گیانیان له پێناو ئامانجه‌كانی گه‌لدا به‌خت كردووه و مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌رییان بۆ گه‌لی كورد تۆمار كردووه. له‌م خه‌باته شۆڕشگێڕانه و پڕ له سه‌روه‌رییه‌دا یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان ڕۆڵێكی خه‌باتگێڕانه‌ی گێڕاوه و له ده‌سته‌به‌ربوونی به‌شێك له مافه‌كانی گه‌لی كورد و بنیاتنانی پارلمان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باشووری كوردستاندا ده‌ورێكی كاریگه‌ری بووه و هه‌یه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ڕێبه‌ری مه‌زنمان دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، به درێژایی مێژووی پڕ هه‌وراز و نشێوی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌ركردایه‌تیی ڕێزدار مام جه‌لال تاڵه‌بانی و ڕێبوارانی ڕێبازه‌كه‌ی، بنیاتنه‌ری پێوه‌ندییه‌كی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بووه و له زۆر قۆناغی خه‌باتدا له یه‌ك مه‌ته‌رێزدا دژی داگیركه‌رانی كوردستان خه‌باتیان كردووه و لاپه‌ڕه‌كانی مێژوویان به خوێنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی هه‌ر دوو لا ڕازاندووه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه به ئه‌ركی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌زانین كه له‌م بۆنه مێژووییه‌دا پیرۆزباییتان لێ بكه‌ین و له به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه سیاسییه‌كانتاندا ئاواتی سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ بخوازین.
به‌رز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌زگای پێوه‌ندییه گشتییه‌كان
محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25