riklam

د. ڕێبوار ئیسماعیل: له‌ فه‌رهه‌نگی یه‌كێتیدا دوو ئیداره‌یی نییه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:46 AM - 2020-05-31
.

.

د.ڕێبوار ئیسماعیل به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند:  له‌ فه‌رهه‌نگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دوو ئیداره‌یی بوونی نییه‌ و هه‌رگیز یه‌كێتی ڕێگه‌ به‌ دابه‌شبوونی هه‌رێمی كوردستان نادات.

سه‌باره‌ت به‌ ستراتیژی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی، د.ڕێبوار ئیسماعیل به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕوودا وتیی: یه‌كێتی خۆی نوێیه‌ و به‌ كۆمه‌ڵێك چه‌مكی نوێوه‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ و نوێبوونه‌وه‌ش دیارده‌یه‌كی مێژووییه‌ له‌ خه‌باتدا و هه‌موو تێكۆشه‌رێك ده‌بێت ڕۆژانه‌ خۆی نوێ بكاته‌وه‌. ده‌مانه‌وێ ئه‌م سیسته‌مه‌ی كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان پێشتر حوكمڕانی كراوه‌، ئاڵوگۆڕی تێدا بكرێت و فۆرمێكی تازه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌ له‌ئیداره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شێوه‌ی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ به‌شداربن و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه‌ له‌حكومه‌ت و ئیداره‌دان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ پێمانوایه‌ حوكمڕانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و ده‌بێت ئه‌م فۆرمه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و فۆرمێكی تازه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامی شه‌قام بداته‌وه‌ و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات و هه‌مووان لێی ڕازی بین چونكه‌ كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ و قه‌یران هه‌یه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد هه‌رچه‌ند یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، به‌ڵام به‌شدار نییه‌ له‌ حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێر و هیچ پۆستێكیان له‌ حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێردا نییه‌ و پێشتریش گله‌یی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه‌ گه‌یاندۆته‌ پارتی، هه‌رچه‌ند به‌شدار نین، به‌ڵام ڕه‌خنه‌شمان نه‌گرتووه‌ و هاوكاری زۆری پارێزگای هه‌ولێرمان كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی وتیشی: به‌ڕاستی ئێمه‌ ده‌بێت گفتوگۆی جدی بكه‌ین، نابێت گفتوگۆ له‌پێناو گفتوگۆدا بكه‌ین ، ده‌بێت گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی ئه‌جندای تازه‌ چونكه‌ له‌ئه‌زموونی پێشوودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین.

له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و كێشانه‌ ده‌بێت به‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن  چاره‌سه‌ر بكرێن چونكه‌ ئه‌مه‌ بنه‌مای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و نابێت گومانمان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌بێت، ده‌بێت گومانه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئێمه‌ پارێزگاریمان له‌ ئارامی و سه‌قامگیری هه‌ولێر كردووه‌ وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو گرتووه‌. ئێمه‌ به‌شداریمان له‌حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێر نه‌كردووه‌ و نه‌شبووینه‌ ئۆپۆزیسیۆن.

سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: ئێمه‌ سیاسه‌تێكی ڕوون و ئاشكرامان هه‌یه‌ و ئێمه‌ وه‌كوو مه‌ڵبه‌ند و وه‌كوو ڕێكخستن هیچ به‌رنامه‌كمان بۆ خۆپیشاندان نییه‌ و به‌رنامه‌ی گفتوگۆمان هه‌یه‌، و هیچ كه‌س ناتوانێت ڕێگری له‌خۆپیشاندان بكات ئه‌گه‌ر به‌ یاسا بكرێت، چونكه‌ یاسایه‌كمان هه‌یه‌ به‌ناوی یاسای خۆپیشاندان و هه‌موو كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خۆپیشاندان بكات و نابێت ده‌رگا له‌ خه‌ڵك دابخرێت كه‌ نه‌توانێت خۆپیشاندان بكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket