riklam

ده‌مه‌لوجی: یه‌كێتی نه‌بوایه‌ ئه‌نته‌ر ناسیۆناڵ عیراقی نه‌ده‌ناسی

ی.ن.ک‌‌ 11:14 AM - 2020-05-31
.

.

مه‌یسون ده‌مه‌لوجی كه‌سایه‌تی سیاسی ناسراوی عیراق ستایشی رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات له‌عیراق و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بووه‌و پنتی هاوسه‌نگی بووه‌ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا.

ده‌مه‌لۆجی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ PUKmedia  وتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئازادی و فره‌یی له‌عیراقدا دامه‌زراوه‌و كاروانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تیه‌ نوێیه‌كه‌شی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال.

ده‌مه‌لوجی كه‌ چه‌ندین پۆست و پله‌ی جیاجیای له‌حكومه‌ته‌كانی عیراق له‌دوای ئازادكردنیه‌وه‌ هه‌بووه‌، وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو كه‌ له‌ساڵی 2003 دا بانگهێشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كرد بۆ كۆنگره‌ی رێكخراوی سۆسیال ئه‌نته‌ر ناسیۆناڵ و ئه‌و رێكخراوه‌ی به‌حزبه‌ عیراقییه‌كان ناساندو ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بوایه‌ رێكخراوی سۆسیال ئه‌نته‌ر ناسیۆناڵ( SI ) عیراقی نه‌ده‌ناسی.


PUKmedia تایبه‌ت 
 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket