سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵی: جیهان له‌به‌رده‌م هێرشدایه
ریپۆرتاژ 09:27 AM - 2020-05-31.
سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵ (DMC) هۆشداری له روودانی ده‌یان هێرشی سیبرانی ده‌كات كه له‌داهاتوودا بكرێته سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و تۆڕ و سیسته‌می زانیارییه جیاوازه‌كان له جیهاندا، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی عیراق ده‌بێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پشت به سیسته‌می زانیاری جیهان ده‌به‌ستێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه، روونیكردۆته‌وه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر سروشت و شوێنی كاره‌كان، زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ روودانی ئه‌و جۆره هێرشانه ره‌خساندووه، به‌تایبه‌تیش هه‌زاره‌ها كارمه‌ندی كۆمپانیاكان به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه ناچاربوون كاره‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنی كاره‌كانیان و له‌ماڵه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌نته‌ری دیجیتاڵی میدیایی روونیشی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و كاره‌ی كارمه‌نده‌كه له‌ماڵه‌وه به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت جیاوازه له‌وه‌ی كه‌له‌ماڵه‌وه ده‌یكات، چونكه شێوازه‌كانی پارێزگاریكردن له‌و ئامێرانه‌ی ئه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كات جیاوازه، كارمه‌نده‌كه‌ی ماڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ تۆڕی Wi-Fi هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه شێوازی پارێزگاریكردن له‌و ئامێر و تۆڕانه‌ی كه له ناو كۆمپانیاكه‌دا بۆی دانراوه جیاوازه، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێر و تۆڕانه پرۆتۆكۆڵی پاراستنی ئاست به‌رزییان تێدایه، جگه‌له‌وه‌ی ژێرخانی ئه‌و كۆمپانیایانه چه‌ند چینێكی پارێزگاری له‌خۆده‌گرێت. وه‌ك له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه كه به‌م دواییه له‌لایه‌ن Eurasia Review یه‌وه ده‌رچووه.
سه‌نته‌ره‌كه پێداگری ده‌كات كه له‌م باره‌دا مه‌ترسی دزه‌كردن به‌پێی پۆستی كارمه‌نده‌كه و ئه‌و زانیارییانه‌ی پێیده‌گات، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌ناو كۆمپانیایه‌كه‌دا به كارمه‌نده دراوه جیاوازه.
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كه جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێك له‌كۆمپانیاكان، پێش سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌گوێره‌ی چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكراو كاریان ده‌كرد، تۆڕی پارێزراوی Wi-Fi به‌كارده‌هێنرا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌كۆمپانیاكان ئامێری تایبه‌تییان، به‌پێی پرۆتۆكۆڵێكی دیاریكراوی پارێزگاری بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه دابینكردبوو كه له‌ماڵه‌وه كاریان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆمپانیاكان رێگه‌یان به‌كارمه‌نده‌كانیان دا تاوه‌كو له‌ماڵه‌وه كاربكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌م جۆره سیناریۆیه نه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه كارمه‌نده‌كه دوای دۆخی كه‌ره‌نتینه، ئاماده‌یی تێدا نییه تاوه‌كو بتوانێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دڵنیایی پێشووتری ناو كۆمپانیاكان بكات، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و له‌ماڵه‌وه له‌سه‌ر ئامێره‌كانی خۆی كاریكردووه، تۆڕی ئه‌لیكترۆنی ئاسایی له‌به‌رده‌ستدا بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی Security brief وێرای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا هێرشی دیجیتاڵیی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پیشه‌سازییه‌كان زیادیكردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، كه‌رته‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا و حكومه‌ت رووبه‌ڕووی زۆرترین هێرش بوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هێرشی چڕتر ده‌بینین كه ئه‌وه‌نده‌ی تۆڕه‌كانی هێڵی پێشه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای كردۆته ئامانج، هه‌ر مه‌به‌ستیشی نییه فڕوفێڵ له دارایدا بكات، شاره‌زایانی بواری ئاسایشی دیجیتاڵی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، باس له‌و باند و چه‌تانه ده‌كات كه به‌لایه‌نی كه‌م له‌لایه‌ن پێنج وڵاته‌وه پاڵپشتیی ده‌كرێن، له‌هه‌وڵی دزه‌كردنن بۆ ناو تۆڕه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری نیشمانیی ئاسایشی سیبرانی (NCSC) له‌هۆشدارییه‌كدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه جه‌رده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌دوای تازه‌ترین توێژینه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه له‌سه‌ر پێكوته‌ی ڤایرۆسه‌كان ئه‌نجام درابێت، وه‌ك رۆژنامه‌ی تلیگراف ده‌ریخستووه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌كان Positive Technologies ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به تۆڕه‌كانی كۆمپانیا جیاوازه‌كان، له تۆڕه نادیاره‌كانی ئینته‌رنێتدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2020دا به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2019، به‌ڕێژه‌ی له 69% زیادیكردووه، جه‌رده‌و چه‌ته‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه ئه‌و زانیارییانه كه كارئاسانی بۆ گه‌یشتن به كۆمپانیا پیشه‌سازییه‌كان ده‌كات بفرۆشن، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاریی پیشه‌یی و پاره‌دان و كۆمپانیا زانستیی و فێركارییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.
ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به‌عیراقه‌وه هه‌یه، سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵ ئاشكرای كردووه، كه به‌چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه حكومه‌ته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق نه‌یانتوانیوه پارێزگارییه‌كی راست بۆ سه‌لامه‌تی سیبرانی له عیراق دابین بكه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یانراوه‌ی كه سه‌نته‌ره‌كه له رۆژی 1 ی ئازاری 2020 ده‌ریكردووه، عیراق خۆی له‌و بواره‌دا له‌پله‌یه‌كی نزم دایه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ژێرخایه‌نی دیجیتاڵی له‌عیراق لاواز بێت و به‌رده‌وام مه‌ترسی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌سه‌ر بێت كه‌به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێنه سه‌ر كه‌رتی زانیارییه‌كان له‌جیهاندا.
سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵی هۆشداریش ده‌دات كه ئاماژه و پێدراوه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌داهاتوودا هێرشی جیاواز و جۆری سیبرانی رووبدات، ته‌نانه‌ت ئاكامه‌كانیشی دیارینه‌كراو ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر قوربانیان دروست ده‌كات، ئینجا قوربانییه‌كان له‌ئاستی تاكدا بێت یان كۆمپانیا گه‌وره‌كان و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بێت.
PUKmedia سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24