باهۆزی یه‌كێتی
ی.ن.ک 07:26 PM - 2020-05-30.
حزبیش وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌رده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌دیاركه‌وتنیه‌وه تا له‌نگه‌رگرتن و هه‌ستانه سه‌ر پێ، كه‌واته په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاریگه‌ری راسته‌خۆی كردووه له‌سه‌ر دروست بوون و گه‌شه‌كردنی حیزب و پارته سیاسیه‌كان له بازنه‌یه‌كی به‌رفراوانی جوگرافیادا له سنوری یه‌ك ده‌وڵه‌ت دا، كه‌وایه كۆمه‌ڵگا ته‌واوكه‌ری راسته‌خۆی هه‌ر رێكخراو یان پارتێكی سیاسین، هه‌ردوكیان له خزمه‌تی یه‌كتردان له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی و ئاسایش و ته‌واوی داخوازییه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا دوور له به‌ركاهێنانی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و تاك گه‌رایی، به سیاسی كردنی خه‌ڵك و كێشكردنی بۆ ناو حیزب سه‌ره‌تای هه‌نگاوێكی نوێ یه له چوارچێوه‌ی یه‌كی تری په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانج، به‌دیهێنانی خواستی خه‌ڵكی و گه‌یاندی په‌یام و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك له رێ ی نوێنه‌رو هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان له‌ریزه‌كانی پارتێكی سیاسی دیاری كراودا، ئه‌مه ئه‌و چه‌شنه ململانێیه‌یه كه حزبه سیاسیه‌كان هه‌ڵپه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، وه ئه‌م جۆری ململانی َیه جیاواز ده‌بێت له سیستمێكه‌و ه بۆ سیستمێكی تر و له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی تر به ئومێدی زۆرترین چاكسازی و درێژه‌دان به كار‌و خه‌بات و گه‌یشتن به پله‌كانی سه‌ركه‌وتن، كه‌واته حیزب پردی په‌یوه‌ندی نێوانی خه‌ڵك و حكومه‌ته، هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه كاراكته‌ره‌كانی هه‌یكه‌لیه‌ی حكومه‌ت و جومگه‌كانی ده‌ست نیشان ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرترینی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان دا ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش تاكه رێگای چاره‌نوسسازه له‌به‌رده‌م هه‌ر پارتێكی سیاسی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لات و حوكمرانی.چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ژیان ئاسایش و ئارامی سه‌قامگیری ته‌ندروستی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه مه‌ده‌نی و ئابوریه‌كان .
رۆڵی حیزب وه‌ستاوه له‌سه‌ر جۆری ئه‌و مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندی و ناكۆكیانه‌ی له كۆمه‌ڵگادا هه‌ن، ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی حیزبیشدا كاریگه‌ری دروست ده‌كات جا به ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بێت یان به پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی شلۆق و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاو كه زۆرتر دیكتاتۆری فاكته‌ری سه‌ره‌كی یه له كۆمه‌ڵگا نادیموكراته‌كان دا بۆ روودانی ناكۆكی و كێشه و گرفته‌كان له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل زاڵ بوونی چینێك به‌سه‌ر چینێكی تردا. له‌م ڕوانگه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به نمونه وه‌رده‌گرین، له واده‌ی نزیكبونی ساڵرۆژی بونیادی دا وه‌ك حیزبێكی به‌رفراوان و فره جه‌ماوه‌ر و خاوه‌ن خه‌بات و پر له ئه‌زمونی سیاسی شاخ و شار، رۆڵی یه‌كێتی له ڕووی په‌یوه‌ندیه‌كانی به هاولاتیان و به حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی تری ژیانی ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی له‌هه‌موكات زیاتر ڕووبه‌روی ده‌یان روداوی نه‌خوازراو هه‌ڵكێش و داكێش بۆته‌وه هۆكاریش دوركه‌وتنه‌وه‌یه له خه‌ڵكی له كاتێكدا پێویسته له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ژیانی خه‌ڵكی بێت له رێ ی كۆمیته‌و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌خسی ده‌مێننه‌وه، به‌مه ده‌وترێت په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رحسابی سیاسه‌ت و به‌هێزكردنیشی وه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه به‌خه‌ڵكی ده‌به‌ستێته‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی سیاسی، ده‌بێت یه‌كێتی له نزیكه‌وه هه‌ست به معاناتی خه‌ڵكی بكات هه‌رچه‌ند دیاریشه كه ئه‌وه‌ی رووده‌دات له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له گه‌نده‌ڵیه‌وه تا ده‌ست بردن بۆ موچه‌ی خه‌ڵكی یه‌كێتی لێ ی بێ ده‌نگ نه‌بووه، به ئاگاییه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ش پرسی لامه‌ركه‌زی وه‌ك رێگا چاره‌یه‌ك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی لایه‌نی ژیانی خه‌ڵكی گرتۆته به‌ر. یه‌كێتی له ئه‌ستۆیدایه دووباره له پێناو بنیادنانه‌وه و ساربَژكردنه‌وه‌ی ئه‌و برینانه‌ی ئێستاش سارێژنه‌بوون رێكاری جدی له‌به‌ربگرێت زۆرترین ئه‌ندامانی حزب به‌شداری پێبكرێت به تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و پێداگری له‌سه‌ر بكات بۆ ده‌ستخستنیان ، هاوكاتی له‌دایك بوونی یه‌كێتی كه هاوكاته به خۆسازكردنه‌وه‌و خۆ نوێكردنه‌وه و به‌كۆتا گه‌یشتنی نوسینه‌وه‌ی په‌یره‌و په‌ره‌دان به كار‌و ئه‌و رۆلانه‌ی كه پێویسته له داهاتوو هه‌نگاوی بۆ بنرێت له ئێستاوه كاتی بۆ ته‌رخان بكرێت، ئیشی له‌سه‌ر بكرێت وه هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دیوێكی تری ئه‌و كارانه‌یه كه ده‌بێت ئیشی خیرای له‌سه‌ر بكرێت كۆی ئه‌و كێشانه‌ی تریش كه تا ئێستا به ئاقارێكی نادیاردا تێپه‌رده‌بێت هه‌ندێكیان ده‌بێت به هۆشیارییه‌وه ده‌ستی بۆ ببرێت كه‌سی شیاو و پسپۆری بۆ دابنرێت له ئاستی خوێندنی بالا و پسپۆر نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێك احساساتی شه‌خێی حساب بۆ كه‌سانێك بكرێت كه هیچ پێوه‌رێكی زانستی نیه ده‌رگای جیهان به ڕووی زانست‌دا هێنده بالایه كه پارته سیاسیه پێشكه‌وتووه‌كان زۆر به ووریای لێی ده‌ڕوانن وه ئه‌مه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه حوكمیه‌كانیش رۆڵی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌داو كاری داهاتوومان.
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19