riklam

له‌ یادی یه‌كێتیدا هیچ ئاهه‌نگێك ئه‌نجامنادرێت

ی.ن.ک‌‌ 04:23 PM - 2020-05-30
.

.

له‌ یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بۆ ئه‌مساڵ هیچ ئاهه‌نگێك ئه‌نجامنادرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆروناو پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه‌ كوشتنده‌یه‌، بۆ ئه‌مساڵ له‌ یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هیچ جۆره‌ ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه‌و كۆڕێك ئه‌نجامنادرێت، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییانه‌.

راشیگه‌یاند: وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم له‌ كادیران و ئه‌ندامان و هه‌وادارانی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ه‌وه‌، ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌مساڵ هیچ ئاهه‌نگ و كۆڕو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامنادرێت و هاووڵاتییان ده‌توانن له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر كه‌ راسته‌وخۆ به‌ریه‌ككه‌وتن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروستنه‌كات پیرۆزبایی له‌یه‌كتر بكه‌ن.

 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی كورد، له‌ 1-6-1975 له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌، یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان دامه‌زراو تائێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ خه‌بات بۆ گه‌لی كوردستان و له‌ ئێستاشدا تاكه‌ حزبی كوردستانه‌ كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین نه‌به‌ردی و قوربانییه‌ بۆ خاكی كوردستان و خاوه‌نی زۆترین شه‌هیده‌ له‌و پێناوه‌دا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket