دوای كۆنگره .. گۆڕانكاری
ی.ن.ک 02:59 PM - 2020-05-30.
پاش كۆنگره‌ی چواره‌م، ده‌بێ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی نه‌ك به ته‌نیا جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان, هه‌ست به گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن له ته‌واوی بواره‌كانی ژیاندا و ململانێمان، ململانێی ئاشتییانه‌ی كێ زۆرتر خزمه‌نی جه‌ماور و داكۆكی له مافه‌كانیان ده‌كات، ئه‌م خاڵانه‌ش وه‌نه‌بێت داهێنانێكی نوێ بێت، وه‌لێ له‌به‌ر جێبه‌جێ نه‌بوونیان تا ئیستا وه‌ك نه‌وترابێ و نه بیسترابێت ئاوهایه، كۆنگره و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌كرێت وا بكه‌ن یاخود بوارێك بسازێنن یه‌كێتی ئامێز و باوه‌شی بۆ هه‌مووان بگرێته‌وه و ئازار و مه‌ینه‌تییاكانیان كه‌م كاته‌وه و هه‌ست بكه‌ن ئه‌وه هه‌ر ئه‌و یه‌كێتییه‌ی جارانی شاخه كه به‌رامبه‌ر به‌هێزترین و دڕنده‌ترین رژێمی به‌غدا وه‌ستایه‌وه، ئه‌وه قولله‌ی قافه‌كه‌یه و ئه‌وه ده‌سكه گوڵ و دیموكراسییه‌كه‌ی سه‌رۆك ( مام جه‌لال)ه بۆ هه‌مووان.
ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه هاتووه به‌رنامه باوه‌رپێكراوه‌كانی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانیی كودستان تایبه‌تمه‌ند به په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له گۆڕه‌پانی كوردستاندا و تێهه‌ڵكێش به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كار له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووری بكات. ئابووری بنچینه‌ی سه‌ره‌كی بزوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێشكه‌وتن و ده‌سته‌به‌ركردنی گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هاوڵاتیانه، ده‌كرێت ئه‌وه‌ی نه‌كراوه و یان ویستراوه بكرێت به‌ر له ئه‌مرۆ، یه‌كێتی هه‌نگاوی دروستی بۆ هه‌ڵنێ و بایه‌خی ته‌واو به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك بدات و كار بكات له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی فره‌بواری ئابووری هه‌رێم له كشتوكاڵ و كه‌رتی پیشه‌سازی، كه ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی بژێوی و ژیان و ده‌سته‌به‌ركردنی كارن، له‌م بێ كارییه‌دا چیتر گه‌نجان و خاوه‌ن بڕوانامه‌كان، وه‌ك وزه‌یه‌كی له كارخراو نه‌خزێننه داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به‌تاڵه‌یه‌كی موقه‌نه‌عه‌یان لێ دروست نه‌كرێت كه ئه‌مه وزه‌ی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری له ناوه‌وه‌ی خۆیدا داده‌رزێنێ، ئه‌مه‌و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌ناره‌ده و هاورده بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم به جۆرێك له پێناو به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كاندا بێت، چیتر داهاته‌كان له ته‌واوی كوردستاندا په‌رده‌پۆش نه‌بێ و پاڵپشتی یاسا بكرێت و سه‌روه‌ری بۆ یاسا بگه‌رێندرێته‌وه، تاكتیك، پلان له پێناوی هه‌ڵبژارده ستراتیژه‌كانی كۆنگره‌دا بێت و هه‌رگیز دانوستان و سازش له‌سه‌ر مافه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر نه‌كرێت.
با ئه‌و ئازادییه ره‌هایه‌ی ته‌نانه‌ت چه‌ندین لایه‌نی تر گونجان و پێكه‌وه ژیانیان هه‌بووه له گه‌ڵ یه‌كێتیدا و ( مام )ی گه‌وره بواره‌كانی بۆ ره‌خساندووه بكرێته یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و هه‌روا به سانا وه‌رنه‌گیرێ و كه‌م بایه‌خیش نه‌كرێت، دلنیاشم هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ناو كۆنگره، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن به قۆناغێ كه یه‌كێتی ببێته ده‌نگی هه‌مووان به ده‌نگه ناره‌زاییه‌كانیشه‌وه، سنووری ده‌نگی ئازادی له سنووری یه‌كێتیدا ده‌گه‌یه‌ننه شارستانیترین ئاست و هه‌میشه‌ش هه‌رواش بووه ده‌نگی ئازادی له سنووری یه‌كێتیدا نه‌بووبێت، ده‌نگێكی كپ كرا‌و و یاساغ كرا‌و بوو، ئه‌مه وێنه‌ی راسته‌وخۆی لۆژیكی ئه‌مڕۆیه.
PUKmedia هیوا سه‌رهه‌نگ/ هۆڵه‌ندا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26