riklam

وه‌رزش له‌ سایه‌ى یه‌كێتیی نوێ و نوێبوونه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:42 AM - 2020-05-30
.

.

له‌ دیدی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌، وه‌ك سه‌رجه‌م بوارو كایه‌ زیندووه‌كانی تری ژیان، هه‌میشه‌ وه‌رزش كایه‌یه‌كی زیندوو كاریگه‌ر و به‌رچاو بووه‌، وه‌رزشكارانیش پایه‌یه‌كی به‌هێز بوون له‌ پایه‌ راگره‌كانی ئه‌م حزبه‌، بۆیه‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ رۆژی درووستبوونییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ وه‌رزش و وه‌رزشكارانی له‌یاد نه‌كردووه‌و خۆی به‌خه‌مخۆری ئه‌وان زانیوه‌.

ئه‌م وابه‌سته‌ بوونه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ وه‌رزش و وه‌رزشكارانه‌وه‌، هه‌رله‌ خۆوه‌ نییه‌و ئه‌مه‌ش ته‌نیا قسه‌ی ئێمه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ به‌به‌ڵگه‌ی زیندووه‌وه‌ له‌به‌ر چاوی هه‌مووانه‌، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌ش خه‌رمانێك له‌ خزمه‌تی وه‌رزشیی (ی ن ك) له‌به‌ر چاوه‌ و كه‌س ناتوانێت نكوڵیان لێبكات و ده‌یان و بگره‌ سه‌دان شه‌هیدی وه‌رزشكاریش كاروانه‌ پڕ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م حزبه‌یان جوانتر كردووه‌.

له‌ ژێر سایه‌ى یه‌كێتیی ، هه‌زاران تیپ و سه‌دان وه‌رزشكارى به‌ توانا دروست بوون و له‌ هه‌موو هه‌نگاوێك یه‌كێتیی پاڵپشت و خه‌مخۆرو ده‌ستگیرۆى كردوون ، به‌ دابینكردنى پێداوێستییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و داموده‌زگاكانى حزبه‌وه‌ ، له‌ ماوه‌ى ساڵانى رابردوو هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگى به‌دانانى نووسینگه‌یه‌كى وه‌رزشى  توانا ده‌رچه‌یه‌كى گه‌وره‌ بكاته‌وه‌ بۆ خزمه‌تى وه‌رزشكاران به‌ بێ جیاوازى هه‌ر له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تاوه‌كو زاخۆ ، به‌جۆرێك به‌شى زۆرى یانه‌ به‌شداره‌كانى خوله‌كانى نایاب و پله‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت پله‌ دوو سێ هاوكارى به‌رده‌وامى مانگانه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌و سوودێكى گه‌وره‌یان لێ وه‌رگرتووه‌و هه‌ندێك جار به‌ تایبه‌ت له‌ ساته‌ وه‌ختى قه‌یرانى وه‌رزش ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكارییانه‌ نه‌بوونایه‌ ، ئه‌وه‌ په‌لو پۆى وه‌رزشى كوردستان ده‌كه‌وت و ته‌واوى خول و چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان هه‌ڵدوه‌شاییه‌وه‌ .

101538128_268180391048505_2220837896959557632_n.jpg

هه‌روه‌ها له‌ ژێر هاوكارى یه‌كێتیی چه‌ندین تیپى میللى و چه‌نده‌ها وه‌رزشكار بێ جیاوازى هاوكارى دارایى كراون و ئاوڕى گه‌وره‌ش له‌ وه‌رزشكاره‌ دێریینه‌كان دراوه‌ته‌وه‌ .

 پاش تەواو بوونی چوارەم كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و دواتریش چەند كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی نوێ، لەدیارییكردنی بۆردی مەكتەبەكاندا بۆردێك بۆ وەرزش دروستكرا و هەڤاڵ ئارام قادر خەبات بۆ لێپرسراوی ئەم بۆردە دەستنیشان كرا.

ئارام قادر خه‌بات سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندى وه‌رزش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نوێ و نوێبوونه‌وه‌ ده‌ڵێت ،   پێش كۆنگرەی چوارەم و لە كۆبوونەوەكانی ئەم سەركردایەتیە نوێیەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیشدا و پێشتریش لە ئەنجومەندی ناوەند و هێندێكیش لە برادەرانی سەركردایەتی، بیرۆكەی ئەوەیان لەلا گەڵاڵە بوو كە وەرزش لەپەرتەوازەیی دەرباز بکرێت، بۆ بایەخدان بەوەرزش و وەرزشكاران، لە بۆردێك یان مەكتەبێكدا وەرزش و وەرزشكاران كۆبكرێنەوە و راستەو خۆش ئەو مەكتەبە یان ئەو بۆردە سەربە سەرۆكایەتی(ی.ن،ك) و دەستەی كارگێری بێت تا وەرزش بەو پەرت و بڵاوییە نەمێنێتەوە و باشتر گوێ لە وەرزشكاران بگیرێت و بایەخی زیاتر بەوەرزش بدرێت و ئەو كەم و كوڕییانەی پێشتر هەبوون چارە سەر بكرێن و پەردەوازەیی بیرو رای وەرزشكاران نەهێڵرێت و بۆردەكە سەربەخۆیە و سەر بە هیچ مەكتەبێك نەبێت و راستەوخۆ سەربە هاوسەرۆكان و دەستەی كارگێڕی (ی.ن.ك) دەبێت.

سەبارەت بە چۆنییەتی چارەسەر كردنی ئەو قەیرانانەی بەرۆكی وەرزشی كوردستانیان گرتووە هەر لە قەیرانی داراییەوە تا قەیرانی فرە یانەیی قەیرانی پۆستە وەرزشییەكان و قەیرانی هەڵبژاردنەكان و چەندان قەیرانی تری وەرزشیی ووتی: ئێمە وەك(ی.ن.ك) و بۆردی وەرزش دەمانەوێت بەشێكی كاریگەر بین لە پرۆسەی چارەسەری ئەو قەیرانانە، كە بەڕای من كێشەیەكی زۆر كەڵەكە بوون و هەمووشیان پێویستیان بەچارەسەرە، لەبەر ئەوە پێویستمان بەدانانی بەرنامە و پلانێكی تۆكمەیە بۆ یەكخستەوە و چاككردنی شپرزەیی ماڵی وەرزشیی كوردستان.

101466469_178275780241275_4144864463952019456_n.jpg


هەروەها ووتیشی پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ڕای وەرزشكاران، چونكە رێبازی (مام جەلال) بە رەحمەت بێت، وایە كە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕای خەڵك، ئەو وای فێركردوین گوێ لە خەڵك بگرین، بۆیە ئێمەش بڕیارمان داوە سەرەتا گوێ لەسەرجەم وەرزشكارانی كوردستان بگرین، بۆ بۆردەكەش لەسەرجەم مەڵبەندەكانی رێكخستن نوێنەرانمان دەبێت كە نوێنەرانی بۆردەكە دەبن لەو مەڵبەندانە، دەمانەوێت پەیوەندی زۆرباشمان هەبێت لەگەڵ یانەكانی كوردستان و لەگەڵ لیژنەی تیپە میللییەكانیش، بەمشێوەیە ئێمە دەوتوانین بچینە ناو كایەی وەرزشی كوردستانەوە.

بۆ پەیوەندیی بۆردەكەش بە هەردوو رێكخراوی وەرزشیی (لیژنەكانی ئۆڵۆمپی كوردستان و عیراق) یش ووتی: ئێمە سەرەتا ئەمانەوێت ئەو كۆنتاكتە بهێڵینەوەو پەرەی زیاتریشی پێبدەین، بەڵام لەمەودوا دەمانەوێت پەیوەندییەكی نوێمان لەگەڵیاندا هەبێت، بۆ ئەوەش بەرنامەو پلانێكی نوێمان دەبێت.

سەبارەت بەو كێشە وەرزشییە هەڵپەسێردراوانەی كە هەن بەتایبەتیش لەو شوێنانەی كە پێیان دەوترێت سنوری سەوز، ئەوەی راگەیاند كە بۆردی وەرزشی دەبێتە چارەسەری سەرجەم كێشەكان، ووتیشی: بەدڵنیاییەوە ئەم بۆردە جێی سەرجەم ئەو كێشانەی تیا دەبێتەوە و پشتیوانیش دەبین بۆ سەرجەم ئەو نائومێدییانەی لەو رووەوە هەن.

لەكۆتایی لێدوانەكەیەدا ووتی: هیوادارم سەرجەم وەرزشكارن بۆردەكە بە هی خۆیان بزانن، ئەوەی بەئێمەدەكرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەك درێخی ناكەین و كاردەكەین بۆ خزمەت كردن و چارەسەری كێشەكانیان، پێشوازی لەهەموو وەرزشكاران دەكەین و ئامانجمان خزمەتی وەرزشی كوردستان وەزشكارانی كوردستانە.

PUKmedia بەشی وەرزش

100996222_2830458570414098_5569677034986143744_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket