riklam

بەغدا 400 ملیارەکەی بۆ هەرێم نارد

ئابوری 10:24 PM - 2020-05-29
.

.

 ئەمڕۆ بەشێوەیەكی رەسمی بڕی 400 ملیار دینار وەك موچەی مانگی 4ی  فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە خرایە سەر حسابی هەرێمی كوردستان.

شێروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: وەك لەو نوسراوەی خراوەتەڕوو، لەرۆژانی جەژندا وەزارەتی دارایی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر  ئەوەی 400 ملیار دینار وەك  شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020  بخرێتە سەر ئەژماری بانكی  هەرێم.

وتیشی: ئەمڕۆ هەینی بەتەواوی پارەكە لەلایەن بانكی ناوەندیەوە خراوەتە سەر  ئەژماری تایبەتی  حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەولێر.

باسی لەوەشكرد: دیارە ئەم بڕە پارەیە لەئەنجامی چوونی وەفدی حكومەتی هەرێم بوو بۆ بەغدا، وە حكومەتی ناوەندیش وەك  نیازپاكیەك بۆ گەیشتن بەرێكەوتن ئە وبڕە پارەییەی ناردوە.

شێروان میرزا، جەختیكردەوە: بەم زوانە وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ رێكەوتنی كۆتایی دەچنە بەغداو لەسەر تەواوی كێشە داراییەكان رێكدەكەون.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

 

101241089_2605082696412997_1729197560431640576_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket