riklam

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

کوردستان 07:54 PM - 2020-05-29
.

.

لەسەر سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارانی سنوری ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

 

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

بەداخەوە سەرو ماڵی جوتیارانمان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كەوتۆتە بەر ئاگری رق و كینە، سوتاندنی گەنمی جوتیارانمان لە مەخمورەوە بۆ خانەقین بە پرۆسەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەزانین، كە ساڵانە چەند بارە دەبێتەوەو رەنجی ئەو ساڵەیان بە هەدەر دەدرێت.

پێشتریش وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە كردبوو سەرو ماڵی جوتیاران لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بپارێزن بەپێی گونجاوی شوێنەكان، بەڕێوەبەرایەتیەكانی كشتوكاڵیشمان داوایان لە یەكە ئیداریەكانی ئەو ناوچانە كردووە رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی جوتیاران.

هەروەها نوێنەرمان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ داوای كردووە دەغڵ و دانی جوتیاران لەو ناوچانە بپارێزرێت.

لێرەشەوە داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق و ئیدارەی پارێزگای كەركوك و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكەین و بەرپرسیارەتی پاراستنی سەرو ماڵی جوتیارانیان لەو ناوچانە لە ئەستۆدایە، لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی زیانەكان.

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

2020/5/29

 

PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket