riklam

عیراق.. 416 توشبوی نوێی کۆرۆنای راگەیاند

عیراق 06:43 PM - 2020-05-29
.

.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تووشبوونی 416 کەس و گیانلەدەستدانی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد.
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، پێنج هەزار و 246 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون و کۆی گشتیی پشکنینەکانیش 216 هەزار و 731 پشکنینن. 216 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و زۆرترینیان لە بەغدان.

تووشبووەکانیش بەمشێوەیە بەسەر ناوچە و پارێزگاکادا دابەشبوون:

رەسافەی بەغدا: 72 تووشبوو

کەرخی بەغدا: 146 تووشبوو

شاری پزیشکی: 47 تووشبوو،

نەجەف: پێنج تووشبوو

بەسرە: 15 تووشبوو

سلێمانی: 22 تووشبوو

کەربەلا: 28 تووشبوو

کەرکووک: سێ تووشبوو

دیالە: 13 تووشبوو

واست: حەوت تووشبوو

بابل: 16 تووشبوو

دیوانیە: یەک تووشبوو

میسان: چوار تووشبوو

زیقار: 31 تووشبوو

موسەننا: سێ تووشبوو

سەلاحەددین: دوو تووشبوو

نەینەوا: شەش تووشبوو

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەشڵێت، 73 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش چاکبوونەتەوە. هاوکات شەش کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە. لە زۆری ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان، بەغدا زۆرترین تووشبوو و گیانلەدەستدانی لێتۆمار کراوە.

دوایین ئامارەکانی تەندروستیی عێراق دەریدەخەن، پێنج هەزار و 873 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، سێ هەزار و 44 کەس چاکبوونەتەوە و 185 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket