riklam

راپەڕێن.. تەرمی ژنێک بە خنکاوی دەدۆزرێتەوە

کوردستان 04:44 PM - 2020-05-29
.

.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دۆزینەوەی تەرمی ژنێکی بەتەمەنی راگەیاند کە پێش دوو رۆژ دیار نەمابوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەراگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: پاش ئەوەی 27ی ئەم مانگە ژنێکی بەساڵاچوو بەناوی ( ئـ . م . ر ) لەدایک بووی ساڵی 1943 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و ناگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و بۆ ئەم مەبەستەش کەسوکارەکەی لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن، دواتر هێزەکانمان بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ و پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن، بەڵام دوای دووڕۆژ گەڕان بەدوایدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعات 2:30 دەقیقە تەرمەکەی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان دۆزرایەوە و دواتر هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ژاراوە ئاگادار کرانەوە و تەرمەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان ئەو ژنە کەوتۆتە ناو ئاوی زێی بچوک و خنکاوە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.


 PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket