riklam

ئەمریکا 3 ملیۆن دۆلار دەکاتە خەڵات

جیهان 02:47 PM - 2020-05-29
.

.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار تەرخان دەكات بۆ دەستگیركردنی ڕێبەرێكی باڵای گروپی تیرۆرستی داعش.

لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوە ئەمریكا ڕایگەیاند ئەو بڕە پارەیە دەكاتە خەڵات بۆ هەر كەسێك كە زانیاری زیاتر لەسەر محەمەد خدر موسا ڕەمەزانی لە دایك بووی ئوردن بدات و شوێنەكەی ئاشكرا بكات كە بە ئەبو بەكر غەریب ناسراوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە  ئەو سەركردەیەی داعش چاودێری پلانەكان و هەماهەنگییەكان و دەرهێنانی ژمارەیەك ڤیدیۆی پروپاگەندەكردن دەكات و دیمەنە دڕندانەكانی ئەشكەنجەو كوشتنی بەكۆمەڵی كەسانی بێتاوانی سڤیلی بڵاوكردۆتەوە بۆ ڕاكێشانی چەكداری تر لەسەرانسەری جیهانەوە بۆ ناو گروپەكەی.

ئەوەش لە كاتێكدایە هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكا لە مانگی 10 ساڵی رابردوو لە ئۆپراسیۆنێكدا ئەبو بەكر سەركردەی داعشیان لە ناو سوریا كوشت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket