riklam

مام جەلال..ناوێکی دیاری مێژووی دامەزراندنی یەکێتی

ی.ن.ک‌‌ 12:19 PM - 2020-05-29
.

.

دوای هەرس هێنانی شۆڕشی ئەیلول لە ئازاری ساڵی 1975 هاووڵاتیانی کوردستانی توشی نائومێدی یەکی زۆرکردبوو حکومەتی عێراقیشی دڵخۆشکردبوو ، کەجارێکی تر شۆڕشی کورد سەر هەڵناداتەوە ، ئەو وتەیە لە یەکەمین بە یاننامەیی یە کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕەنگی دابۆوە ، بە پێ یی سەرچاوە مێژووییە کان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە 22 / 5 / 1975 لە سوریا یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی دامەزراندنی یەکێتی ئەنجامدرا ، لە ڕیستۆرانتی (گلیگلە ) لە گەڕکی (ڕیو ڕمانە )لە دیمە شق بەڕێوە چوو

لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێ یی ئەو بە یاننامەیەیی هەڤاڵ مام جەلال کرا  بە دەستکاری یەکی کەمەوە ، دوای دەست کارییە کی کەم بە یاننامەیە کە چاپکراو یەکەمین بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتی،ڕاگەیەندرا ،  لە ڕاگەیاندنە کانی عرەبی لە سوریاو لە لوبنان بڵاو بۆوە ،جارێکی تر لە 1 / 6 / 1975 ئەوبە یاننامەیەیی لە دیمەشق بڵاوکرایەوە جارێکی تر لە ئەورووپا بەزمانە کانی عرەبی و ئینگلیزی فارسی و ئەڵمانی وتورکی بڵاو کرایەوە

بەفەرمی ڕۆژی 1 / 6 / 1975 کرابە ڕۆژی ڕاگەیاندنی یەکێتی ،یەکەمین کۆبوونەوەی فراوانی دامەزرێنەری یەکێتی لە 17 کانوونی یەکەمی ساڵی 1975 لەدیمەشق بەڕێوەچوو ، کە (هەڤاڵ مام جەلا،نەوشیروان مستەفا، د. فوئادمعسوم ،د. کەمال فوئاد ، عبدولڕەزاق فەیلی ، عمرشێخ موس ، عادل موڕاد ) پێک هاتبوو .

بەم شێوەیە  یەکێتی  لە کۆمەڵەی مارکسی لیلینی کوردستان و ، بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردسان و هێڵی گشتی ، پێک هاتبوو .

هەڤاڵ مام جەلال  وەک خاوەنی  بڕیارە سیاسیە کەن و دروستکەری سیاسیەت و ناوێک دیار لە مێژووی نەتەوەی کورد هەبۆیەش هەڤاڵ مام جەلال
 کرا بە سکرتێری گشتی  یە کێتی نیشتیمانی کوردستان

هەڤاڵ مام جەلال ئەستێرە یەکی درەوشاوەبوو لە مێژووی کوردا ، یە کێتی لە تەمەنی خۆی گەلێک هەورازو نشێوی بڕیوە ، قوربانی زۆری داوە بەسەدان سەرکردەی جوان مێرو هەزاران کادیری پێشکەوتوو هەزاران پێشمەرگەی بە خوێنی خۆیان بە گەلەکەی و شۆڕشەڕەواکەی بە خشیوە .

لە ئێیستاداخەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بەگشتی  لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە هەلومەرجێکی زۆر دژوارو هەستیاردایە و چاوی جیهانیان و گەلانی ئازادیخواز بەهەستیارو بەپەرۆشەوە دەڕوانە خەباتی ڕەوای گەلی کورد و چارە نوسی هەرێمی کوردستان . یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕۆلێکی بەرچاوی لە خەباتی گەلی کورد گێڕاوە ، هەربۆیە پێویسە بەهەستیارییە کی زۆرترەوە ئەم خەباتەی ئێیستابەڕێوە دەچێت لە هەلومەرجێگی دژوارو مەترسی قوڵدایە ، بۆیە پێویستە بەرەو پێشەوەی بەرین و ئەوئەڵقەیەی کە دە توانێ هەموو هێزی جەماوەر  بەهەموو بەشەکانی کوردستان یەکبخات و کۆکردنەوەی هه موو حیزبە کان لە ژێر چەترێکی  پڕلە هاوکاری و پڕ لە دیالۆگ و پێکە وەژیان .

لە ئێیستادا . باردۆخی ژیانی هاووڵاتیان ڕەچاوبکرێت کە ئێیستالە گوزەرانێکی خرابدا دەژین .ئەرکی گشت پارتەسیاسیە کانی کوردستانە لەگشت بەشەکانی کوردستان یەک ڕیزی ماڵی کورد پارێز راوبێت .

جارێکی تر بەرزو شکۆداربێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

سڵاو لەشەهیدانی گیان بەختکردو

درود بۆڕۆحی مامی گەرورەمان مامی هەمووان

کامران باپیر .. ناسراو بە کامران خەتات

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket