riklam

یەکێتی ئومێدی خەڵک

ی.ن.ک‌‌ 12:05 PM - 2020-05-29
.

.

مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مێژوویەکی پڕسەروەری وتێکۆشان وخەبات وقوربانی دان وبەخشینە هەرلەسەرەتای دروست‌بونیەوە..

ئەوکاتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست بوو جاڕی هەڵگیرساندنەوەی  شۆڕشی نوێی دا تەنها تروسکایەک هیواو ئومێد نەمابوو لەلای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پێیا وابوو ئیتر کەس ناتوانێ بەرەنگاری زوڵم وستەم  داگیرکاریەکانی کوردببێتەوە  بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەک بوە جێگەی هیواو ئومێد به ڵکو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەهەمووناوچە جیاجاکانەوە پەیوەنددیان پێوەدەکرو ئامادەیان دەردەبڕی بۆپشتیوانی کردنی

ئەبو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕابەراتی هەڤاڵ مام جەلال توانی ئەسپی خۆی تاوبدات وببێتەبەرگریکاری هەمووخەڵکی کوردستان تەنانەت پشتیوانی کوردانی ناوچەکانی تریشی دەکرد جارێکی تر بەمەشخەڵە بەتین وپڕ گڕەکەی کوانی شۆڕشی نوێی تاودا ودوژمنی گەوزاند وئێستا لەسایەی بەرهەمی خوێنی شەهیدەکانی وتێکۆشەرەکانی کوردستان ئاوەدانەو حوکمانی دەکرێت ،

لەمێژووی خەباتیدا چەندین جار توشی گرفت وکێشەو کەوتن وهەستانەوە بوە ئێستاش دوای ئەو هەموودۆخانە ی دوچاری یەکێتی بوو دواجارتوای زاڵبێت بەسەر هەمووکێشەکاندا بەدروشمی نوێبونەو کۆنگرەیەکی سەرکەوتووهاوچەرخانەی بەست کەبەستنی کۆنگرە لای دۆست ونەیارەکانی  ببوە جێی مشتومڕوگرەو بەڵام واجار بەسەرکەوتوی کۆتای هات ونەک تەنها سەرکەوتوبوو بگرە ڕێژەیەکی دیاروبەرچاو لەخۆێنی نوێ ولەکەسانی خوێن گەرم وڕێژەیەکی زۆری ژن بونە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی و کەبەشێوازێکی نوێ وفۆڕمێکی نوێوە هاتەوەمەدانی خەبات

سەرکردایەتی هەردووهاوسەرۆکی یەکێتی کە دووخوێنی گەرم پڕ تواناو ژیر وبەڵوێست بەدروشمی نێبونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی نۆێی سەرکردایەتی یەکێتی قۆڵیان لێ هەڵماڵیوەو درژەبەخەبات وڕێبازوفکری سەرۆک مام جەلال دەدە ن دەستێکی کاری نوێی یەکێتی گەڕانەوەیە بۆ ناو هەناوی خەڵک هاوسەرۆکان بڕیاریان داوە ئیتر هەمیشەوەک جاران ووەک یەکێتی یەکی جارانی مام ئەمانیش هەمیشە لەئامێزی خەڵکدابن وهەمیشەش خەبات بکەن بۆ کۆمەڵانی خەڵک لەپێناو دابینکردنی باشترین ژیان وخۆشگوزەرانی بۆیان

بەڵێنیان داوەکە هەرگیز دەرکاکانیان دانەخرێت وهیچ کات پشت نەکەنە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکاری سەرسەختیان بن ودژی هەژووقۆرخکاری ودەستبردن بۆبژێوی ژیان پنەدانی موچەی چین وتوێژەجیاجیاکان وکاری خزمەتگوزاری بن بۆکۆمەڵانی خەڵکی کوردستانبن خۆیان بەبەشک لەمیللەتەکەمان بزانن بۆیە دوای 45ساڵ خەبات وقوربانیدان وخوێن بەخشین جارێکی تر یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆتەوە بەیەکێتیە ڕەسەنەکەی جاران جارێکی تر یەکێتیەکەی مام  ئێستە یەکێتیەکی نوێ یە وبەتین وتوانای هاوسەرۆکە خوێن گەرمەکانی وسەرکردایەتیە نوێ کەی بۆیە یادی 45ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خاڵی بەهێزوهۆکاری نزیک بوەنوەو ئاشتبونەوەی یەکێتی کۆمەڵانی خەکی کوردستانەو ئێستە هەمووبەوپەڕی ئومێدو هیوای جارانەوە لەیەکێتیەکەیان ئەڕوانن  جارێکی تر یەکێتی وکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان باوەشیان بۆئامێزی یەکتری کردۆتەوە

ڕێبوار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket