riklam

توشبوانی کۆرۆنا لە 6 ملیۆن نزیک دەبێتەوە

جیهان 11:28 AM - 2020-05-29
.

.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی جیهان بڵاو بوەتەوەو سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە شاری ووهانی وڵاتی چینە، لە ئێستادا ژمارەی توشبوانی لە ٦ ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوەو ژمارەی ئەو کەسانەش گیانیان لەدەستداوە لە ٣٦٠ هەزار کەس زیاترە.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان، نویترین ئاماری بڵاو کردەوەو، تێدا هاتوە لە جیهاندا ٥ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار و ٢٣١ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون و ٣٦٢ هەزار و ٣٦٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ئەوەشخراوەتەروو، کەلە ئێستادا ٢ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٨٤٢ کەس لە ژێر چاودێریدان و ٥٣ هەزار و ٩٧١ کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە و ٢ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٢٤ کەسیش چاک بونەتەوە.

بەپێی ئاماری ئەو ماڵپەڕەش زۆرترین توشبون و گیان لەدەستدان لە ئەمریکا تۆمار کراوە، کە ژمارەی توشبوانی ١ ملیۆن و ٧٦٨ هەزار و ٤٦١ کەسەو ١٠٣ هەزار و ٣٠٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە زیاتر لە ٣٠٪ ئەو کەسانەیە کەلە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ٤ سەعاتی رابردوودا لە جیهاندا ١٩ هەزار و ٣٢٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و ٨١٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PUKmedia وۆڵدئۆمیتەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket