ئـه‌مـڕۆ له مێـژوودا
جیهان 10:21 AM - 2020-05-29.
رووداوه‌كان
1453: كه‌وتنی قوسته‌نتینیه به ده‌ستی عوسمانیه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سوڵتان محه‌مه‌دی فاتیح و كۆتایی هاتن به ئیمبراتۆریه‌تی بێزه‌نتی كه 2000 ساڵ درێژه‌ی كێشا و سه‌ره‌تای كۆتایی سه‌رده‌می ناوه‌ڕاست له كیشوه‌ری ئه‌وروپی.
1555: یه‌كه‌م دابه‌شكردنی كوردستان، به پێی رێكه‌وتنی (ئۆماسیه) ی نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانی.
1807: خستنی سوڵتانی عوسمانی سه‌لیمی سێهه‌م و مسته‌فای كوڕی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی یه‌كه‌م حوكمی گرته ده‌ست له ژێر ناوی مسته‌فای چواره‌م.
1856: به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی حیزبی كۆماری ئه‌مریكی.
1865: ئه‌ندرۆ جۆنسۆن هه‌ڵبژێرا بۆ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1892: شێخ محه‌مه‌د بن سوباح ئه‌لسوباح ده‌سه‌ڵاتی كوێتی گرته ده‌ست و ئه‌وه‌ش دوای وه‌فاتی براكه‌ی شێخ عه‌بدوڵا بن سوباح ئه‌لسوباح.
1912: بولگاریا و یۆنان په‌یماننامه‌یان به‌ست دژی ده‌ڵه‌تی عوسمانی.
1914: گوازه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی نه‌رویجی (ستورلاند) به‌ر پاپۆڕی به‌ریتانی (ئیمراتۆره ئه‌یرلنده) كه‌وت به‌هۆی ته‌م و مژه‌وه و بووه هۆی تیاچوونی زیاتر له 900 سه‌رنشین.
1918: هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا شاری (سواسون)ی فه‌ره‌نسه‌یان داگیركرد.
1923: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق عه‌بدولموحسین سه‌عدون راوێژكاری به‌ریتانیا گه‌شته شاری سلێمانی، به‌ڵام نه‌یتوانی بارودۆخی شۆڕشگێران هێوركه‌نه‌وه.
1923: شانشینی یه‌كگرتوو ده‌ستوری فه‌له‌ستینی له‌كارخست به بیانوی هاوكاری نه‌كردنی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵیدا.
1930: ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی مه‌غریب له لایه‌ن عه‌میدی رۆژنامه‌وانی جه‌زائیری ئه‌بو یه‌قزان ئیبراهیم، كه یه‌كێكه له‌و هه‌شت رۆژنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری فه‌ره‌نسی ده‌ریكرد و وه‌ستاندی.
1948: راگه‌یاندنی هودنه‌ی یه‌كه‌می جه‌نگی فه‌له‌ستینی.
1952: سنوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی رازیبوون كه یابان بچێته پاڵیان.
1952: یۆنان مافی ده‌نگدانی به‌خشیه ئافره‌تان.
1953: شاخه‌وانی نیوزیله‌ندی ( ئیدمۆند هیلاری) و رێبه‌ری نیپاڵی ( تینسینگ نورگای) توانیان بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا بڕۆنه سه‌ر لوتكه‌ی چیای ئه‌ڤه‌رێست كه به‌رزترین لوتكه‌یه له جیهاندا.
1958: جه‌نه‌رال (شارل دیگۆل) بوو به سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌ره‌نسه.
1968: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری پچڕانی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ رۆدیسیا راگه‌یاند له بواری ئابووری و هاتوچۆ و مۆڵه‌ت پینه‌دانی په‌ساپۆرت و چوونه ناو رۆدیسیا.
1974: به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌ی هودنه له بانی جۆلان له نێوان سوریا و ئیسرائیل.
1986: بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپی ئاڵایه‌كی نوێی نمایشكرد كه ره‌نگی سه‌وز بوو و 12 ئه‌ستێره‌ی ئاڵتونی تێدابوو.\
1987: 29/30-5 ڕزگاركردنی شاری ته‌ق ته‌ق له لایه‌ن هێزه‌كانی ی.ن.ك .
1989: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی میسری/ ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی به‌شه‌كانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی (ئێف-16) له میسر.
1994: پێكدادانی پدك و ینك له هه‌ولێر.
2003: تۆنی بلێر سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ یه‌كه‌م جار گه‌شته شاری به‌سره و به‌غداد كه هه‌نگاوێكی باش بوو بۆ گه‌لانی عێراق و به تایبه‌تی داهاتووی كوردستان.
2004: هێرشی چه‌كدارانه له شاری (خه‌به‌ر) له سعودیه بۆ سه‌ر یه‌كێك له كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبوون كه بووه هۆی كوژرانی 22 كه‌س و برینداربوونی 25 كه‌س، رێكخراوی قاعیده به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
2004: ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستنیشانكرا.
2005: هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی لوبنان ده‌ستیپێكرد و له خوولی دووه‌م و كۆتاییدا (حیزبوڵا) و (حیزبی ئه‌مه‌ل) سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا له دوای تیرۆركردنی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوی لوبنان ( ره‌فیق حه‌ریری) له به‌یروت.
2007: ئه‌و 4 تاوانباره‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له ته‌قینه‌وه‌ی 20-6-2005ز له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌سێداره دران.
2008: ده‌ستپێكردنی دووه‌م كۆنگه‌ری په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی عێراق له ستۆكهۆلم.
2008: له هه‌ولێر (یه‌كیه‌تی په‌له‌مانتارانی كوردستان) كۆنگره‌ی خۆی به‌ست.
له‌دایكبوون:
1594: گوتفرید هاینریش، عه‌سكه‌رتاری ئه‌ڵمانی.
1630: چارلزی دووه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1860: ئیسحاق ئه‌لبینیز، مۆسیقاری ئیسپانی.
1880: ئوسفالد شبینگله‌ر، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی.
1881: ئه‌دولفو دی لای ویرتا، سه‌رۆكی مه‌كسیك.
1899: زه‌كی تڵیمات، ئه‌كته‌ری میسری.
1903: بوب هوب، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1917: جون كینیدی، سه‌رۆكی سی و پێنجه‌می ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1920: جون هارسانی، ئابوریناسی هه‌نگاری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵی 1994ز.
1926: شێخ جابر ئه‌حمه‌د سوباح، ئه‌میری سیانزه‌هه‌می ده‌وڵه‌تی كوێت.
1955: جون هینكلی جونیور، ئه‌و ئه‌مریكیه‌ی هه‌وڵیدا رونالد ریگن تیرۆر بكات.
1957: تید لیفین، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1958: جولیان و میر خه‌میس، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و چالاكوانی سیاسی ئیسرائیلی.
1971: ئیمان عیاد، ژنه راگه‌یاندكاری فه‌له‌ستینی.
1975: میلانی براون، ژنه گۆرانیبێژی ئینگلیزی و ئه‌ندامی پێشووی تیپی (سپایز جیرلز)ی گۆرانی.
1976: كلاودیو كاسابا، یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیلی.
1977: ماسیمو ئه‌مبروزینی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1979: ئه‌رنه فریدریش، یارزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1981: ئه‌ندری ئه‌رشافین، یاریزانی تۆپی پێی روسی.
1982: ساڵح شێخ، یارزانی تۆپی پێی كوێتی.
وه‌فات:
1259: كریستۆفه‌ری یه‌كه‌م، مه‌لیكی دانیمارك.
1453: قوسته‌نتینی یانزه‌هه‌م، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی بێزه‌نتی.
1500: بارسولومیو جوزفین، دۆزه‌ره‌وه‌ی بورتوگالی.
1814: ئیمبراتۆره جوزفین، ژنه ئیمبراتۆری فه‌ره‌نسی و ژنی ناپلیۆن پۆناپارت.
1829: هێمفری ده‌یڤی، زانای فیزیا و كیمیای ئینگلیزی، داهێنه‌ری گڵۆپی ده‌یڤی.
1892: شێخ عه‌بدوڵا بن سوباح ئه‌لسوباح، پێنجه‌مین حاكمی كوێت.
1892: به‌هائوڵا، دامه‌زرێنه‌ری ئاینی به‌هائی.
1942: جون باریمور، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1948: ئه‌حمه‌د كاشف، شاعیری میسری.
1958: خوان رامون خیمنیز، شاعیری ئیسپانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1956ز.
1977: یوف ئه‌بو خدود، داهێنه‌ری ئه‌مریكی به نه‌ژاد لوبنانی.
1978: شاژنه نازلی، ژنی مه‌لیك فوئادی یه‌كه‌م.
1994: ئیریك هونیكه‌ر، سه‌رۆكی كۆماری ئه‌ڵمانیای دیموكراتی.
1997: جیف بوكلی، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
2002: عه‌لیه جه‌باس، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
2010: دینیس هوبر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
2011: سیرگیه باگابس، سه‌رۆكی ئه‌بخازیا.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی دیموكراتیه‌ت له نێجیریا.
رۆژی نێوده‌وڵه‌تی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
PUKmedia حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25