riklam

قەڵەم لەمارشی یەکێتی بۆ؟

ی.ن.ک‌‌ 10:15 PM - 2020-05-28
.

.

هەڵبەت دروست بوونی یەکێتی وەک هێزێکی شۆڕشگێڕ بەتها مێژوویەک نییە کە لە١٩٧٥/٦/١ دەست پێبکات بەڵکو یەکێتی کۆکراوەی چەند بۆچوون وئاراستەی سیاسی و شۆڕشگێڕییە . ئەگەر بۆهێزەکانی تری ناوساحەی خەبات بەتەنها چەک ڕەمزی خەبات بووبێت ئەوا لای یەکێتی جیاوازە هەرئەوکات و لەهەڵگیرسانی شۆڕەشەکەی (شۆڕشی نوێ) دوو چەمک ئامادەگی هەیەچەمکی(شۆڕشگێڕی و دیدی شۆڕشگێڕانە) ئەکرێ ئەمە ئەو ڕاستییەبێت کە یەکێتی شۆڕشەکەی گەیاندە ڕاپەڕین.

 

چەمکی شۆڕشگێڕانە.

پێشتر وتم پێش ڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی قۆناغی دیکەهەن کەوابەستەگی مێژووی یەکێتین مێژووی (کۆمەڵەی مارکسی لینینی) کۆمەڵێک گەنج و ڕۆشنفکر ڕابەرایەتیان دەکرد لەوانە شەهید(ئارام---شاسوارجلال)کەڕەمزی ئەو تایپە لەخەبات و سیاسەت بوو هاوشانی خەباتی چەکداری باوەڕیان بەوەبوو شۆڕشگێڕی بەبێ دیدی شۆڕشگێڕانە بەرهەمی نابێت، کە ئەوقۆناغە قۆناغێکی پرشنگدارە جگە لەخەباتی چەکداری خەباتی ڕۆسنبیری و هوشیاری کۆمەڵگەو ڕەخنەو بونیادی کەسی گرنگی پێدەدرا، تا ئەوکاتەی دەبێتە (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)و دواجار توانەوەو تێکەڵبوونی لەگەڵ ئاراستەکانی ترو دامەزراندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان .

 

من ناڵێم دەقاو دەق بۆچون و ڕوئیاو دنیابینی کۆمەڵەی مارکسی لینینی گوازرایەوە بۆناو بەرنامەو ئەجندای یەکێتی بەڵکو یەکێتی سودمەند بوو لەو دنیابیینیە بەتایبەت لەوەی کەدیدی شۆڕشگێڕانە توانی شانبەشانی شۆڕشگێڕی برەوی پێبدرێت.

هەربۆیە بەشێک لەنوسەرو نوخبەو خاوەن قەڵەم و هونەرمەندان لەناو یەکێتیدا بوونیان هەبووە بەوڕادەیەی کە مارشی یەکێتی چەند باس لەچەک وشۆڕشی چەکداری دەکات بارتەقای ئەوە باس لە دیدی شۆڕشگێڕانەو قەڵەم دەکات

(چەک وقەڵەم دوانەی خەباتی شۆڕشن)

چەند باس لەشەڕ دەکات هێندەش خواست لەسەر ئاشتی هەیە

(لەئاشتیدا کۆتری سپی وشنەی باین

لەشەڕیشدا پڵنگین و ڕەشەباین)

 

هەربۆیە یەکێتی متوربەکراوی قۆناغ و پاشخانێکی گەورەی مەعریفی بووە گەرچی ئەکرێ ئەو پاشخانە لەقۆناغێکدا بەئاراستەی دیکەبرابێت و کەوتبێتە ژێر کاریگەری کلتورو نەریتەکانی کۆمەڵگە ئەمەش لەپێناوی جێکردنەوەو پێگەو نفوسی هەم حزبی هەمیش قۆناغەکە کەیەکێتی تێیدا دروستبوو.

بۆیە زەروورە تەریب بەدیوە شۆڕشگێڕی و خەباتە چەکدارییەکەی فۆکسی عەقڵانی بخرێتە سەر دیوەکەی تری ڕوئیاو بەرنامەی یەکێتی کە دیدی شۆڕشگێڕانەیە بۆتێپەڕاندنی کۆمەڵێک لەو ڕەهەندە کلتووری و ئایدۆلۆژیانە گەرچی یەکێتی ئێستا  زیاتر وەک هێزێک ئەو دیوەی کردووەتە قوربانی سیاسەتی باوو نەریتە کۆمەڵایەتییەکە بەڵام پێویستە گەشە بە دیدە شۆڕشگێڕانییەکەی بداتەوە ئێستا زیاد لەڕابردوو کۆمەڵگەش پێویستی بۆگۆڕانی جەوهەری هەیە لەهەمووڕووەکانەوە.

 

PUKmedia دەلیل جەمال

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket