riklam

لەساڵ رۆژی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 10:06 PM - 2020-05-28
.

.

هیچ دایكێك ئامادەنیە رۆڵەی خۆی لەناو بەرێت , هەرچەند رۆڵە لاساربێت دایك ئامادەنیە پشت لەجەرگی خۆی بكات ,                                                  بۆیە هێزێك لەهەناوی كۆمەڵانی خەڵك لەدایك بوبێت هەرگیز لەناو ناچێت وناكەوێت  .

 

یەكێتی هێزی راستە قینەی كورد پەروەروئازاوچاو نەترس وتۆقێنەری داگیركەران بووە , هەمیشە لەیادمانە دكتاتۆری  عیراق هەموو كوردێكی بەخشیبوو تەنها مام جەلال نەبێت , بەڵام بارودۆخ و وزەمان گۆڕا , جەنابی مام جەلال بووە سەرۆك كۆماری عیراق ولەكۆشكی كۆماری خزمەتی گەلانی عیراقی كرد .

 

لەماوەی چل وپێنج ساڵ تەمەنی نەیاران وداگیركەرانی كوردستان , چەندین پیلان گێریان ئەنجام دا  بۆئەوەی كۆتای بەیەكێتی بێنن  بە جۆرەها شێوە هەوڵیان دا  ئەوەی لەدەستیان هات درێغیان نەكرد , بەڵام یەكێتی بەسەر هەمووكۆسپەكان سەركەوت و پیلانەكان پووچەڵكرانەوە , یەكێتی هەرماوەو هەردەمێنێ  .  

 

 لەسەرەتای دامەزراندنی تائەمڕۆ بەردەوام لەهەوڵ وتێكۆشان بووە , بەدەیان هەزار شەهیدی داوە , هیچ شوێنێكی كوردستان نەماوە یەكێتی خەباتی تێدانەكردبێت ,  شاخ ودۆڵ وشیوو بست بەبستی ئەم نیشتمانە بەخوێنی شەهیدانی یەكێتی ئاودراوە , خەبات وتێكۆشان وقوربانی لەهەرچوار پارچەی كوردستان داوە , یەكێتی لەكاتی پێویست هاوكاری هێزەكانی هەرچوار پارچەی كوردستانی كردووە , چونكە یەكێتی رۆڵەی  راستە قینەی نیشتمانە .

 

لەساڵانی رابردوو هەندێ هێزی سیاسی خۆیان وا نیشاندەدا بەدیلی یەكێتین , لەچەندین لاوە كاردەكرا بۆلاوازكردنی یەكێتی , بەڵام هەوڵەكان نەزۆك وبێ ئاكام دەرچوون , لەكۆتایدا بۆهەموو لایەك روون بوەوە هیچ هێزێك نابێتە  بەدیلی یەكێتی , بەدیلی یەكێتی تەنهاو تەنها یەكێتیە .

 

لە رابردوو زۆر ناخۆشی ودەردەسەری بینیوە زۆرسەختی و  ئازاری چەشتووە , بەتایبەتی وەفاتی رابەری گەلی كورد و كارێزمای نەتەوەی جەنابی مام جەلال , هەندێ لایەن خەونیان بەوە دەبینی دوای  مام  ئیتر یەكێتی رێك ناخرێتەوەو كێشەكانی كۆتای نایەن , بەڵام  لەكۆنگرەی چوارەم هەموو خەونە كانیان كۆتای هات , لەشوێنی سكرتێری كۆچ كردوو , هاوسەرۆكان رابەرایەتی قۆناغی نوێی یەكێتی دەكەن  .

 

چاودێرانی سیاسی وكەسایەتیە ئەكادیمیەكان كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی  بەسەرەتای  قۆناغێكی نوێی سیاسی لەهەرێمی كوردستان دەزانن ,  رۆژ بەرۆژ ئاراستەی كاركردنی سەركردایەتی نوێ دیاردەكەوێت , یەكێتیەكان لەهەمووكات زیاتر شانازی بەیەكێتی بوونیان دەكەن ,  كۆمەڵانی خەلكی كوردستان بەگشتی چاویان بریوەتە سەر یەكێتی چونكە بارودۆخی ژیانیان زۆرخراپە و یەكێتی بەچارەسەر دەزانن , هەروەها هێزە سیاسیەكانیش هەڵ سەنگاندنی بارودۆخی دوای كۆنگرەی یەكێتی دەكەن ,  لەكۆتایدا هەموو لایەنەكان فەهمی ئەو بارودۆخە نوێیە دەكەن و دانی پێدادەنێن  .

 

  لەداهاتوو ئەوفۆرمە نوێیەی یەكێتی پێویستە گرنگی زیاتر بەبواری پەروەردە بدات وجیلێكی نوێ بۆ نیشتمان بەرهەم بێنێت , جیلێك بۆقۆناغی داهاتوو بگونجێ وسەرمەشق وڕابەر بێت , لە ئێستادا دایكی نیشتمان لێمان دەخوازێت گۆرانكاری جەوهەری بكەین و ببینەوە بەهێزە سەرمەشق و یەكەمەكەی جاران  .

 

PUKmedia  نوسینی   خدر ابراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket