riklam

توركیا.. 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا تۆماركرا

جیهان 09:50 PM - 2020-05-28
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەتوركیا 1182 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 1576 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركران.

 فەخرەدین قۆجە وەزیری تەندروستی توركیا ئامارێكی نوێی راگەیاند و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 1182 حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، بەوەش كۆی ژمارەی توشبووان  گەیشتە 160979 حاڵەت.

قۆجە ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون كە ئەمڕۆ لە توركیا تۆماركرا، بەراورد بەئامارەكانی رۆژانی رابردوو، كەمێك بەرزبوەتەوە، دوێنێ‌ 27 ی ئایار 1035 حاڵەت تۆماكرابوون.

وەزیرەكەی توركیا ئاشكراشی دەكات لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران، بەوەش كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیدا گەیشتۆتە 4461 كەس، بەڵام دوێنێ‌ 27 ی ئایار حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان 34 حاڵەت بووە.

قۆجە ئاماژەی بەوەشكردووە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 1567 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركران، بەمەش كۆی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە گەیشتە 124369 كەس، رێژەی چاكبوونەوە گەیشتە 77.25%.

پێشتر، بەرپرسانی توركیا رایانگەیاند كە وڵاتەكەیان قۆناغی یەكەمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاند، راشیانگەیاند كە حكومەت لەزاڵبوون بەسەر پەتاكەدا نزیكبۆتەوە.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەردۆگان سەرۆكی توركیا رایگەیاند كە وڵاتەكەی بەنیازە رۆژی 1 ی حوزەیران كۆتوبەندەكانی سەر گەشتیاری هەڵبگرێت.

PUKmedia/ ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket