riklam

میسڕ.. زیاتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركران

جیهان 09:48 PM - 2020-05-28
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی میسڕ رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 1127 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەگەڵ 29 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران، بەوەش كۆی حاڵەتەكانی  توشبوون 20 هەزار كەسی تێپەڕاند.

خالید موجاهید، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسڕ رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆڤید-19 گەیشتۆتە 20793 حاڵەت، لەو ژمارەیە 5359 كەس چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی كەرەنتینەیان بەجێ هێشتووە، هەروەها 845حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراون.

موجاهید ئاماژەی بەوەش كردووە كە 154 توشبووی ڤایرۆسەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەتەواوی چاكبوونەتەوە (بەگوێرەی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی) و سەنتەر و نەخۆشخانەكانی كەرەنتینەیان بەجێ‌ هێشتووە.

موجاهید روونیشی كردۆتەوە كە ژمارەی ئەو حاڵەتانەی كە ئەنجامی پشكنینەكانیان لە پۆزەتیفەوە گۆڕراوە بۆ نێگەتیف بەرزبۆتەوە بۆ 6019 حاڵەت، لەو ژمارەیە 5359 كەس چاكبوونەتەوە.

PUKmedia/ ئاژانسەكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket