riklam

موسڵ .. شانە نوستووەكانی داعش باج لەخەڵك وەردەگرن

عیراق 08:09 PM - 2020-05-28
.

.

شانە نوستووەكانی داعش لەناو شاری موسڵ و ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای نەینەوا، هەڕەشە لەهاووڵاتیان دەكەن و باج لەبازرگان و دەوڵەمەندەكان وەردەگرن.

غەیاس سورچی وتەبێژی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بۆ PUKmedia رایگەیاند: شانە نوستووەكانی داعش لەناو شاری موسڵ بەشێوەیەكی فراوان بوونیان هەیە و مەترسی گەورەیان دروست كردوە.

وتیشی: لەناو بازاڕی شارەكەو لەچەند ناوچەیەكی تری پارێزگای نەینەوا، باج و سەرانە لە بازرگان و خاوەن ماركێت و دوكاندارە دەوڵەمەندەكان وەردەگرن.

جەختیشكردەوە:  ئەمە مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان و ئاسایشی شارەكە، كە دەبێت هێزە ئەمنیەكان ووردتر بنواڕنە ئەم بابەتە و شانەنوستووەكانی داعش دەستگیربكەن.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket