riklam

پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ

ی.ن.ک‌‌ 08:07 PM - 2020-05-28
.

.

ئەگەر ناوی پێشمەرگە لە کۆماری کوردستان لە ئێران و شۆڕشی ئەیلولی کوردستانی عێراق نازناوی ئەو رۆڵە لە خۆبردوانەی گەل بوبێت کە ئامادە بون بۆ پاراستنی کۆمار و شۆڕشە  رزگاریخوازەکەی کوردستانی عێراق  گیان و ژیان و سامانی خۆیان  بەخت بکەن و بیبەخشن ،ئەوا لە شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان بە رابەرایەتیی ی ن ك  ناوی پێشمەرگە  بوە ناسنامەی ئەو تێکۆشەرانەی کە بە گیان و خوێنی خۆیان شانیان دایە بەر   قەڵای روخاوی شۆڕش و ورەی   کۆمەڵانی خەڵکیان   ھەستانەوە و جارێکیتر  بە گیان بەختکردنی خۆیان ئومێدی ژیانیان گەڕانەوە بۆ گەلەکەیان .لەھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێدا ناوی پێشمەرگە وەك ئەفسانە و حیکایەتەکان باس ئەکرا  جێگەی باوەڕ نەبو کە پێشمەرگە ھەبێت  ودروست ببێتەوە ،ئاخر خەڵکی کوردستان و عێراق و دنیاش  لەدوای داڕمانی شۆڕشێکی  خاوەن لە زیاتر لە سەدو بیست ھەزار پێشمەرگە ،سەدان تۆپ و خومپارە و  دژە ھەوایی ،سەدان ھەزار چەکی جۆراو جۆر ،ھەزاران ملیۆن فیشەك ،دەیان ملیۆن دینار و پشییوانییەکی جیھانیی و روبەرێکی فراوانی خاکی ئازاد کراو  و چەندین دامەزراوەی کارگێڕیی و سەربازیی و ھەواڵگریی  لە ماوەی کەمتر لە دەرۆژدا کۆتایی بێت ،بۆیەدروست بونەوە و  دەرکەوتنەوەی پێشمەرگە جارێکی تر  مەحاڵ وشتێکی سیحراوی بو .پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ کە سەرباری ئەرکی ھەڵگیرسانەوەی شۆڕش و ھوشیار کردنەوەی جەماوەر و بانگەشە بۆ شۆڕش ، ئامادەی خۆبەختکردن و گیان بەخشینیش بو بۆ گەیاندنی پەیامەکەی .پێشمەرگەی شۆڕشی ئەمجارە ھەر بەتەنیا چەك لەشانێکی شەڕکەر نەبو ،بەڵکو ھوشیارترین ،خوێندەوارترین  ، ئازاترین ،لەخۆبردوترین و خۆراگرترین  رۆڵەکانی گەل پەیامی پێشمەرگایەتیان گرتەئەستۆی خۆیان.پێشمەرگەی شۆڕشی نوێی کوردستان بەمەرجی گیرفانی خاڵی،بە مەرجی  برسیەتیی،بێ چەك و تەقەمەنیی،بێ لانەو ھەواری گەرم ،بەڵام بە چەکێکی بەھێزی بیروباوەڕ و پشت بەجەماوەر و خۆی ئامادە بو بچێتەوەبە گژ شەوەزەنگی نائومێدیی و دەوڵەتێکی بەھێز و گەورە  وسوپایەکی پۆشتەو پەرداخدا ،بۆیە پێشمەرگەی ئەم شۆڕشە نوێ یە ،ببوە باس و خواسی ھەمو دانیشتن و کۆڕو کۆبونەوەیەك ،ھەم دۆست و دڵسۆزو پشت و پەناکانی شۆڕش کە چۆن یارمەتیی بدەن وبیکەنە بەھێزترین باسکی گەل ،ھەم دوژمن و داگیرکەران و ناحەزان و نەیارانی گەلی کوردستان و شۆڕشە رزگاریخوازەکەی  کە چۆن لەناوی ببەن  دەستی لێ بوەشێنن. پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێ   داستانی سەرسوڕهێنەریان  تۆمار کردوە و چەندین داهێنانی دەگمەنیان لە شێوازی شەڕی پارتیزانیی و بەرەیی و تەکتیک و ستراتیژیی سەربازیدا تۆمار کردوە .پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ نازناوی ئەو رۆڵە دلێرانە بو کەچۆن لەشەڕەکانی روبەڕوبونەوەی جەنگی رزگارییدا پڵنگ ئاسا گورزیان ئەسرەواند،لە بەندیخانەکانیشدا ببونە قوتابخانەی خۆڕاگریی و ورە بەرزییان  و چاویان لێ ئەکرا و جەللادەکانیشیان    پساندبو .پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێ نمونەی قارەمانێتییان لە مێژوی خەباتی گەلەکەیان لە شەڕی نابەرابەریدا تۆمار کرد ،ئەوان کە دەیان و سەدان نازناوی پڕستایشکردنیان لە گەلەکەیانەوە  بۆکرابوە دیاریی ،خۆ پەرست نەبون  بە خوێنی گەشیان  مەیدانی خەباتیان بۆ ھێزەکانی تر  فراوان کردبو کوردستانیان تەنیا بۆ خۆیان تاپۆ نەکردبو ، لەسایەی ئەواندا چەندین ھێزی تر لەمەیداندا بون ،پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ ناوچە ئازادکراوەکان  ی کردبوە مێرگی دیموکراسیی، سیستمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی مەدەنیی بەڕێوەبردن  لە سایەی پێشمەرگەدا زامن کرا ,ھەر لەسایەی پێشمەرگەی شۆڕشی نوێدا بو کە ھەزاران بڵاوکراوە و نامیلکەی ئەدەبیی و سیاسیی و ھونەری  چاویان بەروناکیی ھەڵھێنا ،پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ  بەدەستێکی چەکی ئاگرینی لە بەرەکانی شەڕی چەکداریدا دژ بە داگیرکەر   جۆش ئەدا ،بەدەستەکەی تریشی لەشەڕی دژ بە نەفامی و نەخوێنەواری چەکی پەروەردە وزانستی  برەو پێ ئەدا.پێشمەرگەکانی  ئەم ی نون کافەی گەلی کوردستان  بەھەق و بە خوێنی خۆیان  پشتیوانی  خۆرھەڵاتی نیشتمانی پەرتکراومان بون  بۆ پاراستنی خاکی رزگاربوی ئەوان  خوێنیان تێکەڵ بو لەگەڵ خوێنی پێشمەرگەکانی ئەودیو  ،ھەر ئەوگیان و بیرە کوردستانیەیە کە ئەمڕۆ بونەتە پشتو پەنای بەشی خۆراوا و ھاوکاری ئاشتیی و ئۆقرەییشن بۆ باکورییە ھاو زمان و ھاوخوێنەکانمان پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەو گیانەوە ئامادەی خۆبەختکردن بوە کە کوردستانەکەی ئازاد بکات تا چین و توێژەکانی گەل لەسایەیدا ئازاد بن و بە ئیلھام و گیانی پێشمەرگایەتیی وڵات بەڕێوە ببەن،ھەمیشە پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەرھەمی ئازادیی  و سەرفرازیی بۆ خۆشیی و خۆشگوزەرانیی و پێشکەوتنی گەلی کوردستانەکەی ویستوە ،ھەر بۆیە ئێستاش نەك ھەربە تەنیا لەم ھەرێمەی کوردستان دابەڵکو لە کەرکوك و سەرتاسەری عێراقیشداھەموپێکھاتە و چین و توێژەکان  پێشمەرگە کانی شۆڕشی نوێ  بەرزگاریکەرو داکۆکیکاری راستەقینەی خاك و ماڵ و سامانی خۆیان ئەزانن،چونکە ئەوان ئەزانن لە جەنگی دژی تێرۆر و داعش دا پێشمەرگەکانی ئەو شۆڕشە نوێیە  چۆن دۆزەخیان بۆ تێرۆریستان داخست و تەمێیان کردن ،بەوەنییە ھەندێک لەم لاولا لە داخی دڵیان  و بۆ دەستکەوتی تایبەت مەرامیانە ناوی پێشمەرگە لەکەدار بکەن و نەوەکانمان لە خشتە بەرن و سەریان لێ بشێوێنن و مێژوی مقاوەمەت وپاکی ئەم مرۆڤە گیان لەسەردەستانە ناشرین بکەن کە ھەزارانیان بۆ ئازادیی ئەمڕۆ  گیانیان بەخت کرد .

 

PUKmedia  بارزان شێخ عوسمان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket