riklam

عیراق.. 322 توشبووی نوێ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

عیراق 07:07 PM - 2020-05-28
.

.

ئه‌مڕۆ 28-5-2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراقی فیدڕاڵ ئامارێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا تاقیگه‌ تایبه‌ته‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پشكنییان بۆ 5104 نموونه‌ی وه‌رگیراو كردووه‌، به‌وه‌ش كۆی نموونه‌ پشكنینكراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ 211485 پشكنین.

به‌گوێره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تاقیگه‌ تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ ئه‌نجامدراون، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 322 كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووشه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 67 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌، 4 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون.

له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عیراقدا، ئاماری ته‌واوی حاڵه‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌: كۆی توشبووان: 5457 حاڵه‌ت، كۆی چاكبوونه‌وه‌: 2971 حاڵه‌ت، كۆی چاره‌سه‌كراوان: 2307 كه‌س، به‌شی چاودێری چڕ: 40 كه‌س، كۆی گیانله‌ده‌ستدان: 179 كه‌س.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket