riklam

نوێنه‌رێك: كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌نها پێشنیاره‌

ئابوری 04:01 PM - 2020-05-28
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا ئێستا ته‌نها پێشنیاره‌و نه‌بوونه‌ته‌ بڕیار.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تائێستا ته‌نها پێشنیاره‌و هیچ بڕیارێكی له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌، وتیشی: به‌پێی ئه‌و پێشنیارانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ ته‌نها فه‌رمانبه‌ره‌ پله‌ باڵاكان ده‌گرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: تا ئه‌م ساته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ پێشنیارێكی سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌.

له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كورتهێنانی بودجه‌ی عیراق به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، حكومه‌تی عیراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قوڵی دارایی بووه‌و تا ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت ناتوانرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ ته‌واوه‌تی دابین بكرێت، بۆیه‌ چه‌ندین پێشنیاركراوه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانی دارایی یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی و چه‌ند پێشنیارێكی تر.

PUKmedia تایبه‌ت    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket