جیاوازی مه‌ركه‌زیه‌ت و دووئیداره‌یی
بیروڕا 10:44 PM - 2020-05-27.
پرسی مه‌ركه‌زیه‌ت په‌یوه‌سته به سیستمی سیاسی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ یه‌كه بچووكه‌كان و پێدانی ده‌سه‌ڵات بۆ ڕایی كردنی كاروباره‌كان و نه‌ھێشتنی ڕۆتینیات.
پرسی مه‌ركه‌زیه‌ت لای ھه‌ندێك ئه‌وه‌نده‌ی پرسێكی سیاسیه ئه‌وه‌نده پرسێكی ئیداره‌دان و كارگێڕی و ئابووری نیه،به‌ڵام ھه‌ردووكیانه پێكه‌وه!
ڕه‌نگه ئه‌مه له‌ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ووڵاتانی جیھانی سێھه‌م زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ھه‌بێت و به‌ڕوونی دیاربێت،چونكه قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كه‌سێك یان چه‌ند كه‌س و ده‌سته و تاقمێك نه‌ریت و بۆته دیارده،ئه‌مه له ڕابردوودا له ڕه‌ووته‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئایینه جیاوازه‌كانیشدا ھاتووه كه له ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و قۆناغه‌كانی پێش شۆڕشی فه‌ره‌نسی و شۆڕشی پیشه‌سازی له به‌ریتانیا و قۆناغه‌كانی ڕۆشنگه‌ری و ڕێنیسانس زیاتر ڕه‌نگی دابۆوه كه ده‌سه‌ڵات لای كه‌نیسه و پاپاكان بووه و باج و خه‌راجێكی زۆر و جیاوازی چینایه‌تیان دروست كردبوو به شێوازێك ملكه‌چبوونی كه‌نیسه ھۆكارێك بوو بۆ فرۆشتنی به‌ھه‌شت به چینێك له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك(سك الغفران) واته به‌ده‌ست ھێنانی ئه‌و دنیا به پاره‌ی ئه‌م دنیا له ڕێگه‌ی تێركردنی كه‌نیسه،به‌ھه‌مان شێوه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی حوكمی ئیسلامیش كه تاوه‌كو ئێستاشی پێوه بێت ئایینه‌كان به‌پێی مه‌زھه‌به جیاوازه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕێسا و یاسا بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان داده‌ڕێژن.
•له ئێستا پرسی مه‌ركه‌زیه‌ت پرسێكی گه‌رم و گرنگ و كاریگه‌ره و پرسی ڕۆژه چونكه په‌یوه‌سته به باری دارایی و گوزه‌رانی ھاووڵاتیان كه بۆ سلێمانی باسی لێوه ده‌كرێ.
له‌ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نھا بۆ سلێمانی نیه و دواجار په‌ل ئه‌كێشێ بۆ شاره‌كانی تریش ده‌توانن سوودی لێ ببینن و له ده‌ستووریشدا ڕێگه‌ی پێدراوه.
•مه‌ركه‌زیه‌ت نه دوو ئیداره‌ییه و نه خیانه‌ت و نه جیاكردنه‌وه‌ی شاره كوردیه‌كانه له‌یه‌كتر،به‌ڵكو یه‌كسانی و شه‌فافێت و دابه‌شكردن و ئاسانكردنی كاروباره‌كانه و ته‌خوینكردنی یه‌كتر نیه كه بۆ بوودجه‌یه‌ك ھه‌یه له سلێمانی كار و چالاكی و پڕۆژه و خزمه‌تی پێ ناكرێ به‌ڵام له ھه‌ولێر و دھۆك خزمه‌تی كردووه و ئاوه‌دانه!!
•له‌ڕاستیدا ئه‌و فه‌رق و جیاوازیه حكومه‌ت كردوویه‌تی ئه‌ویش تایبه‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌مه و جیاوازیه‌كه‌ش له ڕابردوودا بینیمان كه ئۆتۆمبێلی بۆ پۆلیسی زۆنی زه‌رد كڕی به‌ڵام پۆلیسی سلێمانی كه ھاوشانی زۆنه‌كه‌ی تر له ئه‌رك و فه‌رمان بوون و فه‌رامۆش كران!!!
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ڕابردوودیی سه‌ره‌تاكانی شۆڕشه‌كانی كورد به تایبه‌ت له (٥٠) ساڵی ڕابردوودا،شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و لێدوانی دژ به‌یه‌ك و دژایه‌تی ھه‌بووه كه له‌ھه‌مووی ناخۆشتر شه‌ڕی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی ناوخۆ و براكوژی بوو كه له‌ئێستا ئه‌مه ئه‌سته‌مه و نابێت و قبووڵ نیه دووباره بوونه‌وه‌ی،ھه‌رچه‌نده تا ئێستا پاشماوه‌كانی به‌م حوكمڕانیه‌وه ماوه كه لۆگۆی ئاسایش و پۆلیسجیاواز و یه‌كنه‌خستنه‌وه‌ی ھێزێكی نیشتمانی ھاوبه‌ش نه‌ك ھێزی (٧٠) و (٨٠)ی ھه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حوكمڕان به‌ڕوونی دیاره،ھه‌ركات چالاكی و ده‌ستكه‌وتێك ئه‌بێ ھه‌ركه‌س خۆی به پاڵه‌وان و خۆی به خاوه‌نی ئه‌زانێت و گه‌ر به پێچه‌وانه ھه‌ڵه‌یه‌كیش ڕووبدات یه‌كتر تۆمه‌تبار و به‌رپرسیار ئه‌زانن و دژ به یه‌كتر لێدوان و یه‌كتر ته‌خوین ئه‌كه‌ن.
•لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه جارێكی تر شه‌ڕی نه‌گریسی براكوژی به‌رۆكمان ناگرێته‌وه و دوو ئیداره‌یی ڕوونادات،پرسی مه‌ركه‌زیه‌تیش دوو ئیداره‌یی نیه و كار ئاسانی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و شۆڕكردنه‌وه‌یه‌تی بۆ یه‌كه بچووكه‌كان و ڕایی كردن و كه‌می تێچوون و به‌فیڕۆنه‌دانی كات و ماندوو نه‌بوونیانه و خزمه‌ت كردن و ئاوه‌دانیه،ئه‌م چه‌سپاندنی مه‌ركه‌زیه‌ته‌ش له ڕێگه‌ی حكومه‌تی ھه‌رێم و ڕێكاره یاسایی و ده‌ستووریه‌كانه‌وه ئه‌بێت و له ئێستاشدا لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌و پرسه خوێندنه‌وه‌ی دروست و ئاماده‌كاری پێویستیان كردووه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی سلێمانی،به ئومێدی ئه‌نجامی باش و ئاینده‌یه‌كی باش بۆ ھاووڵاتیان.
ھه‌ر كارێك باش و دروست بوو بۆ ھه‌ر شارێكی كوردستان بێ جیاوازی جێگایی ستایش و ده‌ست خۆشییه و به په‌رۆشیه‌وه ھه‌مووان پێشوازی و پشتیوانیه‌كی زۆری لێ بكه‌ین،نه‌ك به ھه‌ڵه و لێكدانه‌وه‌ی بیری ته‌سكی حزبایه‌تی و په‌یامی ئاڕاسته‌كراو ئه‌م پرسه گرنگه به لێكترازان و خیانه‌ت و دوو ئیداره‌یی نیشان بده‌ین!
•ڕۆڵی میدیاش ده‌ورێكی خراپی له دۆخه سیاسیه‌كان بینیووه و قۆناغه‌كانی قۆستۆته‌وه كه ئه‌میش دیسان حكومه‌ت و خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رپرسیاره،چونكه ناكرێ كه‌ناڵێك یان ده‌زگایه‌كی میدیایی ئه‌م پرسه و پرس گه‌لێكی چاره‌نووس ساز و گرنگ كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت،خه‌ڵكی پێ چه‌واشه و ئاڕاسته بكه‌یت.
ئه‌بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت فه‌رمان به وه‌زیری ڕۆشنبیری بكات كه لێپێچینه‌وه و لێپرسینه‌وه و مامه‌ڵه‌یی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره میدیایانه بكات كه دۆخی ناوخۆ و پرسێكی چاره‌نووس ساز بشێوێنی و سزایی یاساییان بده‌ن،به‌ڵام وه‌ك ئاشكرا و ڕوون دیاره كه ده‌زگا میدیاییه‌كان ھی كه‌س و ده‌سته و تاقم و لایه‌ن و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانج و ستراتیژی ئه‌وان په‌یام ئاڕاسته ده‌كه‌ن.
چێنه‌ر شه‌رعی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23