riklam

دوای کۆنگرە چی بکەین ..؟

ی.ن.ک‌‌ 03:10 PM - 2020-05-27
.

.

لە تەواوی دنیای سیاسەت و پارتایەتیدا کۆنگرە سەنگی مەحەکی دەرئەنجامەکانە،  دەنگدەران بڕیاری خۆیان دەدەن کێ بکەنە سەرکردە و هیوا بە کامە کادر و خەباتگێردا هەڵبواسن، هەر بۆیە پاش کۆنگرەی چوارەم، دیسپلینی ناوخۆی یەکێتی و دەربەست بوون بە پەیڕە و پرۆگرامی یەکێتییەوە چاوگی یەکڕیزی و هەستانەوەی هێزێکە کە رابەری میللەتێک و بیرمەندێک و سکرتێرێکی دەگمەن و کەسایەتییەکی هەرێمی و جیهانی لەدەست دابوو، تەنانەت زۆرێک لە ناحەزانی یەکێتیش نائارام بوون بەو بارودۆخەی یەکێتی تێی کەوتبوو، چون دەیانزانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێبازی ( مام )ی مەزنەوە دڵنیایی و ئارامییە و ئازادییەکان فراوان دەکات و راگرتنی هاوکێشەکان و پاراستنی دیموکراسییە و رێنەدانە بە تاکڕەوی و بە دیکتاتۆری کردنی سیستەمەکان.

چون ئەمرۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مێژووە پاکە پڕ خەبات و قوربانیدانەکەی و بنچینە پتەوە بێ وێنەکەی لە سەرەتاوە لەسەری دامەزراوە، کردیەوە زەمینە خۆشکەری داهێنان و نوێ بوونەوەیەکی چاوەروان کراو .. لێرەشەوە هەرگیز ئەوە چیتر جێی باس نیە کێ گرەوی دەکرد و کێ و چۆن هەر رمڵی ناحەزانەی یەکێتی نەناس و بێ بنەما لێدەدرا، ئەوەی گرنگە ئەمرۆ یەکێتی دووپاتی کردەوە کە هەر یەکێتییەکەی ( مام )ە و پارێزەری رێباز و هزری ( مام )ە و هەمیشەش ئەزموون و فەرموودە زانستییە لۆژیکییەکانی رابەری گەورەی کورد ( مام )، هەنگاوی بەرەو پێشچوون و مەشخەڵی رێی رووناکی ئایندەی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵكی کوردستانە.

ئەمرۆ و پاش سەرکەوتنی کۆنگرە، کاتی ئەوە هاتووە بچینەوە ناو خەڵک گوێ لە ئازارەکانیان بگرین، ئەوە سەرمایەی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستانە ئەوە رێباز و هزری ( مام )ە .. ئەوەتا لە نێو یەکێک لە وتەکانیدا مامی مەزنمان دەفەرموێ: ( پشت و پەناو سەرچاوەی ژیانمان کۆمەڵانی خەڵکە، دەبێ بچنە ناو کۆمەڵانی خەڵک، چوونە ناو کۆمەڵانی خەڵک مایەی سەروەری و شانازییە )، لە چەندین بۆنەدا ئاماژەی بە جەماوەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان داوە و فەرموویەتی: ( پەرۆشی یەکێتییەکەتان بن، پەرۆشی خەبات و فیداکاری خۆتان و هەڤاڵانیترتان بن، پەرۆشی خوێنی شەهیدان بن )، بۆیە کادیرە دڵسۆزەکانی یەکێتی روو لە سەرکردە خۆشەویستەکانی ئەندامانی یەکیتی دەکەن.

دەبا بگەرێێنەوە بۆ خانووە قوڕەکان بۆ ئازار و پێداویستییەکانیان، بگەرێێنەوە لای هەڤاڵانی ماندووی کاروانی دوورودرێژی خەبات، ئەوانەی بە هەر هۆیەک دوورکەوتوونەتەوە، بەڵام دڵ و هیوا و ئاواتیان هەر لای یەکێتییە .. شیاوی ئەمڕۆی خەبات لەوەدایە بگەرێێنەوە بۆ ئەو هەنگاوانەی چۆن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیدا ژمارەیان لە پەنجەی دەست تێپەری نەدەکرد، بەڵام بە بیر و هزری ( مام ) و توانای سەرکردەکانی، توانیان ببنە هێزی یەکەم لە کوردستاندا و ئازایەتی و جوامێری و خۆشەویستییان لە سنوور و ئاستە ساناکان تێپەرین، دەبێت بگەرێێنەوە بۆ هۆکار و رێنمایی و ئەو پرنسیبانەی چۆن لە ماوەیەکی کەم و لە سەرەتای دامەزرانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەماوەری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بردەوە و یەکێتی کرایە موڵکی هەمووان و هەمووانیش بوونە یەکێتی، ئەو بارودۆخەی یەکێتی تیایدا دامەزرا، ئێستاش هەمان  ئەو بار و دۆخەیە، هەمان هۆکار و هەمان ناڕەزایی و هەمان بێ هیوایی ئەوێ رۆژێی هەیە کە یەکێتی وەک فریاد رەسێک هیوای گەڕانەوە بۆ بێ هیواکان و نسکۆی تێک شکاند و شۆرشی نوێی رزگاری لە چیا سەرکەشەکانی کوردستان راگەیاند و هەڵگیرساند.

هیوا سەرهەنگ / هۆڵەندا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket