riklam

پارێزگاری هەولێر: پێویستمان بە پشتیوانی یەكێتییە

ی.ن.ک‌‌ 12:05 PM - 2020-05-27
.

.

وەفدێكی پارێزگای هەولێر سەردانی مەڵبەندی 3ی یەكێتی كرد و پارێزگای هەولێریش رایگەیاند، ئامادەین هەماهەنگی لەگەڵ مەڵبەندی یەكێتی بكەین پێویستمان بە پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 27-5-2020، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری وەفدێكی پارێزگا سەردانی مەڵبەندی 3ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند: هەموو لایەنەكان هاوكارمان بوون لە دۆخی روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسی مەڵبەندی 3 ی یەكێتی و سەرجەم لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین.

وتیشی: ئامادەین هەماهەنگی لەگەڵ مەڵبەندی یەكێتی بكەین پێویستمان بە پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

راشیگەیاند: هەوڵدەدەین وەك پارێزگای هەولێر بە بێ لایەنانە مامەڵە بكەین و پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ حزب و لایەنەكانی دیكە هەبێت

هاوكات د. رێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئێمە لیستی دووەمین لە هەولێر، بەڵام بە كۆمەڵێك هۆكار لە حوكمڕانیدا بەشدار نین، بۆیە دەمانەوێت ئەم سیستمی حوكمڕانییە بەلاوە بنێین و سیستمێكی نوێی حوكمڕانی لە شاری هەولێر پەیڕەوبكەین.

راشیگەیاند: دەبێت هەموو لایەنەكان پێكەوە كاربكەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.

د. رێبوار ئیسماعیل راشیگەیاند: بڕیارە مەكتەبی سیاسی پەكێتی و پارتی كۆببنەوە بەڵام كات و شوێنەكەی تا ئێستا دیارینەكراوە.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket