riklam

نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

ئابوری 05:04 PM - 2020-05-26
.

.

نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر قەرزە داراییەكانی سەر هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. 

لەروونكردنەوەكەی  نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتووە:"   لە چەند مانگی ڕابردوودا و لە چەندین بۆنەی جیادا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە بابەتی قەرزەكانی ھەرێم داوە و ڕوونی كردووەتەوە كە بەشێكی زۆری ئەو گوژمەیەی ئاماژەی پێدەكرێت، پاشەكەوتی مووچەیە و  دەچێتە خانەی ئیلتیزاماتی دارایی ھەرێم،  كە ھۆكارەكەشی نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لە بەغداوە بووە. لە راستیشدا ئەو كوژمەیە دەبێتە ئیلتیزامی دارایی بەغداش بەرامبەر بە ھەرێم".

 

رونیشكراوەتەوە:" دوای ئەوەی لە دوا وتاری  سەرۆكی حكومەتدا  دیسان ئاماژە بەو بابەتە درا، ژمارەیەكی زۆر لە كەس و لایەنەكان كە تا ئێستا بێدەنگ بوونە، ھاتنە ئاخاوتن و ڕوونكردنەوەیان داوە كە ئەو قەرزانە بەشێكی زۆری پاشەكەوت و ئیلتیزامی داراییە. سوپاسی ھەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكەین كە دواجار دانیان بەو ڕاستیانە دانا كە دەمێكە باسیان دەكرێت، مەبەستیان لەو نووسین و ڕوونكردنەوانە ھەرچی بێت، سەلمێنەری ئەوە بووە كە ئەو قەرز و ئیلتیزاماتانە ھەن و دەبێت واقعیانە مامەڵەیان لەگەل بكرێت.

 

 

PUKmedia  نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket