riklam

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی پیرۆزبایی لە ئازادی لاوان دەکات

ی.ن.ک‌‌ 01:34 PM - 2020-05-26
.

.

د. جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزراندنیانەوە پیرۆزبایی لە رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە...........

21 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی (رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان)ەوە، بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێرو سکرتاریەت و تەواوی ئەندامان وهەموو ئەولاوە تێکۆشەرانە دەکەم کەلەدامەزراندن و وێستگە جیاجیاکانی خەباتی دیموکراسی ڕێکخراوەکەدا بەشداریان کردووە ، ڕێکخراوی ئازادی لاوان یەکێکە لەڕێکخراوە چالاکەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەهەمیشە خزمەتی بەلاوانی کوردستان کردووەو لەبوارە جیاجیاکانی ژیاندا ڕەنگدانەوەی هەبووە ، بووەتە فێرگەی پێگەیاندنی چەندەها لاوی بەتواناو دڵسۆزی ئەم خاک ونیشتیمانە ، جێگەی خۆیەتی لەم یادە شکۆدارەدا ڕۆڵ وکاریگەری مامی گەورەمان لەیاد نەکەین کەهەمیشە لاوانی بەچینێکی گرنگ و بنیادنەری کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو دادەنا .  هیوادارم وەک چۆن لەڕابردوودا جێگە دەستان لە خەبات و کایە جیاوازەکانی ژیاندا دیاربووە ،  لەداهاتوویشدا بەهەمان نەفەس و پێشکەوتن وسەرکەوتنی زیاترەوە بەردەوام بن . دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەم سەرکەوت وسەرفرازو ئایندە ڕۆشن بن .

دکتۆر جوان احسان فوزی 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket