riklam

یەكێتی لە یادی دامەزراندنی دا

ی.ن.ک‌‌ 10:54 AM - 2020-05-26
.

.

ڕوانین لە دۆزی  كورد و رۆڵی یەكێتی و كاریگەری لە سەر دۆزی نەتەوایەتی و مەسەلە چارەنوس سازەكان بەتایبەت مەسەلەی كورد وەك  نەتەوەیەكی زوڵم لێكراو، ستەم لێكراو، دەورەدراو بە چوارچێوەیەكی سەختی پر لەنەفرینی رژێمی بەعس كە بە درێژای زیاتر لە دەیان ساڵ گیرۆدەی ژیانێكی سەختی دۆزەخی هیوا براو بووە، تاكەكانی بە دەیان تاقیكردنەوەی مەرگ دا تێپەریون جارێك بە ناوی ئەنفال و جارێكی تر بەناوی كیمیاباران و بەناوی لەسێدارەدان و كوشتن تاڵانكاری، زاڵبوونی دەستی بەعس و وڵاتانی دراوسێ‌ بەسەر كورد هۆكاربووە بۆ دواكەوتنی كورد لە كۆمەڵێك مەسەلەی پەیوەندی دار بە باری ئابوری و پیشەسازی و رۆشنبیری، لەوەها بارودۆخێكی وادا وەك پێویستیەكی مێژووی و هەست كردن بە ئەرك و بەرپرسیارێتی یەكێتی بووە هەوێنی لەدایك بوونی رێكخراوێكی سیاسی دامەزراو لەسەردەستی هەڤاڵ مام جەلال و هاو فكرەكانی كاك نەوشیروان مستەفا و عومەر شێخ موس و فوئاد مەعسوم وعادل موراد و عبدالرزاق فەیلی،  رۆژگار تێپەری و یەكێتی قۆناغ بە قۆناغ بەرەو سەركەوتنی مێژووی خۆی لەلاپەرەی كوردایەتی تۆماركرد، یەكێتی لەو بەروارەوە كە دەكاتە 1/6 ی 1975 بەرامبەرە بەساڵ رۆژی لەدایك بوونی هێزێكی نیشتمانی پێویست ئەویش یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.

 

یەكێتی توانی سەركەوێت بەسەر زۆرترین كۆسپ و روحی شەهیدانی بەو سەركەوتنە شاد و ئارام بكات، پیرۆزی و سەركەوتنەكانی یەكێتی فراوانتردەبێت رۆژلە دوای رۆژ بە هۆی ئەو كرانەوەیەی بە ڕووی جیهانی سێ یەم دا و گونجاندنی لەگەڵ سەردەم و ئەو ئالانگاریانەی لەسەر ساحەی سیاسی ڕوودەدەن، هەرچەند قۆناغی ئێستا بە قۆناغێكی خراپی ئابوری دا گوزەردەكات و هاوڵاتیان دووچاری بارگرانی هاتوون بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە كاریگەری كردۆتە سەر جموجۆڵی بازرگانی و ئابوری و داهات و وەستانی تارادەیەك كارو كاسبی خەڵكی، دەستەوەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووی دابین كردنی خۆراك و بژێوی و كارئاسانی بۆ خەڵكانی هەژارو دابین كردنی موچەی فەرمانبەران هێندەی تر بارگرانی بۆ خەڵك دروست بووە، یەكێتی لە هەوڵ دایە بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخە لە رێگەی كاریگەری لەسەر حكومەت و رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی بەغدا بۆ دابین كردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان یان رێگە چارەی تر ئەویش بە لامەركەزی كردنی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی دەوروبەری چونكە تاكە ئەزمونە كە خەڵكی بتوانن دڵنیای لە وەرگرتنی موچەكانیان هەبێت، بەتایبەت دوای ئەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت لە پێدانی موچەی فەرمانبەران و دڵنیای بە خەڵكی بگەیەنێت لە ڕووی بوژانەوەی بازارو سوككردنی باری خەڵكی . 

شەهریە ئەحمەد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket