riklam

کۆسرەت رەسوڵ: ئازادی لاوان خزمەتێکی بەرچاویان کردوە

ی.ن.ک‌‌ 10:09 AM - 2020-05-26
.

.

كۆسرەت ڕەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێی ‎بەبۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوەکەیانەوە پیرۆزبایی لەڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان دەكات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە.......................

‎بەڕێزان: سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان

 

‎بەبۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرو سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی ڕێكخراوەكەتان دەكەم، ئومێد دەكەم ساڵی ئایندە ساڵی خزمەتكردنی زیاتری لاوان بێ و دەرفەتی یەكسان بۆ سەرجەم لاوان بڕەخسێنرێ.

‎ڕێكخراوی ئازادی لاوان یەكێك لەڕێكخراوە چالاكەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو لەتەمەنی خۆیدا توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بەلاوان بكات و فێرگەیەكی گەورەی پێگەیاندنی كادیرو لاوی بەتوانایە بۆ نێو ڕیزەكانی یەكێتی و كۆمەڵگا، كە ئەم لاوانەو سەرجەم لاوانی تری كوردستان ڕۆڵەی داهاتووی ئەم وڵاتەن و ئایندە لەژێر چنگی ئەواندایە.

‎ئەمڕۆ، لە ٢١ەمین ساڵیادی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمتان بۆ دووپات دەكەمەوە و ئومێد دەكەم پڕۆژەی گەورەو گشتگیرتان هەبێ بۆ خزمەتكردنی زیاتری لاوانی كوردو دۆزینەوەی دەرفەتی گونجاو و لەبار بۆ ئایندەی كاركردنیان و دەرخستنی توانا شاراوەو لەبن نەهاتووەكانی لاوانی كورد، كە هەمیشە باشترین داینەمۆی پێشخستنی كۆمەڵگاو سەركەوتنی شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كورد بوونە.

 

‎كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی 

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket